کەناڵی گەلی کوردستان: چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بەڵێنی سەرۆکی یەکێتییە
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-05
PUKMEDIA
کەناڵی گەلی کوردستان
بەشی هەواڵ و بەدواداچوونی کەناڵی گەلی
کوردستان وەڵامی کەناڵ 24 و پەیجە سێبەرەکانی پارتی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت:" جنێو و
پەلاماری یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و دادگای فیدراڵی مەدەن، چونكە هاتنی ئەو
مووچەیەی كە ئێوە بەدەستكەوتی خۆتان دەزانن و ناوتان ناوە سەرکەوتن، بەرهەمی دیپلۆماسیەت و هەوڵ و كۆششی
یەكێتی و لەئەنجامی بڕیارێكی دادگای فیدراڵیە".
لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە چەند هەواڵێکی
چەواشەکارانەی کەناڵ 24 و پەیجە سێبەرەکانی پارتی، بەشی هەواڵ و بەدواداچوونی کەناڵی گەلی
کوردستان رایدەگەیەنێت:" دوای هەوڵ و كۆششێكی زۆری یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان، بەتایبەتی هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ چارەسەركردنی
كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و جێبەجێكردنی بەڵێنێكی تری سەرۆكی یەکێتییە
كە پێشتر بەمامۆستایانی راگەیاندبوو، کە ئێوە بایكۆت بشكێنن و شەڕی چارەسەركردنی كێشەی
مووچە لەبەغدا بۆ ئێمە جێبهێڵن، سەرەنجام دادگای فیدراڵ لەبەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بریارێكی دەركرد و سودانی لەکۆبوونەوەیێکدا
لەگەڵ تیمی حكومی وپەرلەمانی یەکێتی لەبەغدا بەڵێنی جێبەجێکردنی بریارەکەی دادگای
فیدراڵی و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بە یەکێتی دا".
راشیدەگەیەنێت:" تائەوكاتە سەرچاوە باڵا
و رەسمییەكانی لایەنێكی سیاسی وەهایان بانگەشە دەكرد كە دادگای فیدراڵی عیراق بەهەمان
عەقڵیەتی حزبی بەعس بڕیار لەدژی هەرێمی كوردستان دەردەكات و بڕیارەكانی سیاسین، بانگەشەی ئەوەشیان دەكرد گوایە دادگای فیدراڵی
بەپێی بەرژەوەندی یەكێتی بڕیاردەدات، كەچی كاتێك بڕیارەكە لەلایەن حكومەتی فیدرالیەوە
خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و داوا لەحكومەتی هەرێم كرا رێكارو رێوشوێنی ئیداری بگرێتەبەر
بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و بۆ ئەو مەبەستە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی ناوەند
بكات، كەناڵی K24 ی پارتی و پەیجە سێبەرو جنێو فرۆشەكانیان بەهەمان
شێوەی جاران، تۆمەت و تەشهیر ئاڕاستەی یەكێتی
و دادگای فیدراڵی دەكەن و چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بەدەستكەوتێكی
گرنگی كەسی و حزبی بۆ خۆیان ناودەبەن".
"بۆیە ئێمە وەكو سەتەلایتی گەلی
كوردستان لەم پەیامەدا رادەگەیەنین كە پێویست ناكات وەڵامی ئەو جنێوانە بدەینەوە
چونكە خەڵكی كوردستان دەزانن كێ هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكەیداوە و چ لایەنێكیش
هاوشێوەی ئێستا تەنها خەریكی بڵاوكردنەوەی پەیامی زبری پرلە تەشهیرو ناوزراندن بووە،
تەنها ئەوەندە دەڵێین جنێو بەئێمە و بەدادگای فیدراڵ مەدەن چونكە ئەو مووچەیەی كەئەمرۆ
ئێوە بەدەستكەوت بۆ خۆتانی دەزانن بەرهەمی هەوڵ وكۆششێكی بەردەوامی سەرۆكی حزبەكەمان
و لە ئەنجامی بڕیارێكی دادگای فیدراڵ بووە"، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

