بارزان شێخ عوسمان: مام جەلال بۆ چرکەیەکیش کوردستانی لەبیرنەکرد
کوردستان 01:38 PM - 2024-04-05
PUKMEDIA
سەرۆک مام جەلال
سکرتێرێکی رۆژنامەوانی پێشووی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت:" ئەو رۆژەی کە سەرۆک مام جەلال بۆ
پۆستی سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا عراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە
بە بەهاری راستەقینە و رۆژی هات شادبوون، تەنانەت دراوسێکانی عیراق و
وڵاتانی ناوچەکە و جیھانیش ئومێدیان لەسەر قورسایی و
پێگەی سەرۆک مام جەلال بە هێز بوو"، دەشڵێت:" لەگەڵ ئەوەی سەرۆک
مام جەلال عەبای عیراقیی لە شان کرد ، بەڵام بۆ
چرکەیەکیش خەم و ھەمی ھەرێمی کوردستانەکەی و
حەتمیەتی گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکانی
نێو بازنەی پاکتاوی نەژادیی ، بۆ سەر ھەرێمی
کوردستانی لە بیر نەکرد".
بارزان شێخ عوسمان سکرتێری رۆژنامەوانیی ئەوکاتەی سەرۆك مام جەلال لە وتارێکیدا کە
لەبەشی بیروڕای PUKMEDIA بە ناونیشانی (٦ی
ئەپریل، بەهاری عیراقی نوێ و دیموکراسیی بوو) بڵاویکردووەتەوە نوسیوویەتی:"ئەوێ
رۆژێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەحاڵی دوای
ھەرەسھێنانی شۆرشی کردە واقیع و سەرلەنوێ شۆڕش و
بەگژداچوونەوە بەرپا کرایەوە ، ئەو مژدەیەی
سەرۆک مام جەلالیش نەک ھەر ھاتە دی ،بەڵکو کورسیی
سەرۆکایەتی عیراق پێشوازیی لە شەخسی
سەرۆک مام جەلال کرد" .
راشیگەیاندووە:"ئەو
رۆژە کە کورسیی سەرۆکایەتیی کۆمار وتی فەرمو گەورەم ئەم
شوێنە بە کەسایەتیی ئێوە بەھا و نرخی دەبێت، رۆژی ٦ی
ئەپریلی ساڵی ٢٠٠٥ بوو کە یەکەمین پەرلەمانی
ھەڵبژێراوی گەل بە گشتیی دەنگ ئەو
کەسایەتییەی هەڵبژارد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار
کە دەیان ساڵ بوو خەباتی بێ وچانی لە پێناوی
عێراقێکی دیموکراسیی و فیدراڵیی دا بوو، بەوەش عراقییەکان بە
هەموو پێکهاتەکانیانەوە بە بەهاری راستەقینە و رۆژی هات شادبوون ".
عیراقییەکان هیوای زۆریان بە سەرۆک مام جەلال بوو
هەر لە وتارەکەدا بارزان شێخ عوسمان
ئاماژەی بەوەکردووە:" عیراقییەکان بەجیاوازیی رەنگیانەوە، ھیوا و
ئاواتی گەورەیان لەسەر بوونی سەرۆک مام جەلال بە سەرۆککۆمار ھەڵچنی
لە ھەموو بوارەکاندا، نەک ھەر ئەوە بەڵکو دراوسێکانی عیراق
و وڵاتانی ناوچەکە و جیھانیش ئومێدیان لەسەر قورسایی و
پێگەی سەرۆک مام جەلال بە هێز بوو، راستە لە دەورانی
سەرۆکایەتیی سەرۆک مام جەلالدا ھەموو کێشە و گرفتە کەڵەکەبووەکانی
دەیان ساڵەی عیراق لە رووی سیاسیی ،ئابوریی،کۆمەڵایەتی،کلتوریی
و بوژانەوەی ژێرخان چارەسەر نەکران، بەڵام
پێکەوە ژیانێکی رێژەیی لەنێوان دژ بەیەکەکاندا ھاتە
ئاراوە".
راشیگەیاندووە:"
لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بەڕێزیاندا دەستکەوتی زۆر
گرنگ بەدیھاتن لەسەر ئاستی عیراقیی و کوردستانیی، کە ھەمووان
ئێستاش شایەتیی ھەق دەدەن بۆ ئەو سەردەمەی
سەرۆک مام جەلالی مەزن، لەگەڵ ئەوەی عەبای عیراقیی لە شان
کرد ، بەڵام بۆ چرکەیەکیش خەم و ھەمی ھەرێمی
کوردستانەکەی و حەتمیەتی گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچە
کێشە لەسەرەکانی نێو بازنەی پاکتاوی نەژادیی ، بۆ
سەر ھەرێمی کوردستانی لە بیر نەکرد، ھەر بۆیە
شێلگیرانە بە چەندین مادەی دەستوریی مافەکانی
قەوارەی ھەرێم و چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوکی چەسپاند".
کاتی ئەوەیە سەرۆک بارزانیش رۆڵی خۆی ببینێت
لە بەشێکی تری وتارەکەیدا بارزان شێخ عوسمان نووسیویەتی:" بەبڕوای من ئێستا کاتی ئەوەیە کەسایەتییەکی سیاسیی وەك سەرۆك بارزانی کە ئەزمونێکی باشی پێکەوە کارکردنی هەبووە لەگەڵ سەرۆك مام جەلالدا، رۆڵی شیاوی خۆی ببینێت، ئەگەر بارودۆخەکەش نەگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی پێش ئەپریل و دواتریش لانیکەم پێکەوە هەڵکردن و لێک تێگەیشتنێکی هاوبەشی کوردستانیی و عیراقیی بهێنێتە کایەوە تا چیتر دەستی دەرەکیی درێژ نەبێت و پێگەی هەرێمی کوردستان لاواز نەکرێت، چیتر روداوی وەك ئەوەی گوڵە خانە دوبارە نەبێتەوە، ئاهێكیش بێتەوە بە بەری ئەو جەماوەرەی کە سەرۆك مام جەلال لە پێناو سەربڵندیی و بەختەوەرییاندا ماندووبونی نەدەزانی چی یە !.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

