مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌مانگی نیساندا چاوه‌ڕێی مووچه‌ی ئادارن
کوردستان 11:52 AM - 2024-04-04
ئەرشیف
دراوی عیراقی
به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی كه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌پێدانی مووچه‌ی ( هێزی زێره‌ڤانی، هێزی به‌رگری و فریاكه‌وتن، یه‌كه‌ی 70 و 80، ب.پۆلیسی داموده‌زگا نه‌وتییه‌كان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم)، كۆتایی به دابه‌شكردنی مانگی شوباتی 2024 دێت كه به دواكه‌وتن و دابه‌شكردنییه‌وه زیاتر له دوو مانگی پێچوو، مووچه‌خۆرانیش له مانگی نیساندا، چاوه‌ڕوانی مووچه‌ی مانگی ئادارن ده‌كه‌ن و لیسته‌كه‌ش ته‌سلیم به‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كراوه.
عیراق بۆ مووچه‌ی مانگی شوبات 961 ملیار دیناری بۆ هه‌رێم ناردووه
به‌پێی به‌دواداچوونی PUKMEDIA كه پشتی به راگه‌یه‌ندراوی ره‌سمی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ستووه، بڕ‌ی (961) ملیار دینار بۆ مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نێردراوه، كه سه‌ره‌تا (608) ملیار دینار بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی ره‌وانه‌كراو دواتر (353) ملیار دینار بۆ مووچه‌ی موچه‌خۆرانی سه‌ربازی ره‌وانه‌كرا .
د. بڕ‌یار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "دوای چه‌ندین سه‌ردان و په‌یوه‌ندی به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕ‌اڵ تێگه‌یشتین له‌وه‌ی ناردنی مووچـه‌ی مانگی سێ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو په‌یوه‌ستـه به هه‌ماهه‌نگی وه‌فدی هه‌رێم له‌گـه‌ڵ به‌غدا".
"چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، دارایی عیراق تێكڕای مووچه‌ی مانگی ئازار بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت به‌یه‌كجار به‌مووچه‌خۆرانی سه‌ربازیشه‌وه بنێرێت "، د. بڕ‌یار ره‌شید واده‌ڵێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی بڵاوكرده‌وه كه له رۆژی 30-3-2024 ده‌ستپێده‌كات و له رۆژی 4-4-2024 كۆتایی دێت، واته له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه نزیكه‌ی 60 رۆژ بوو، مووچه دابه‌شنه‌كرابوو و به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانیش بایكۆتی ده‌وامیان راگه‌یاندبوو.
هه‌ر بۆ پرسی مووچه، ئێواره‌ی رۆژی 2-4-2024 وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد‌و رۆژی 3ی نیسان له‌گه‌ڵ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عیراق كۆبووه‌نه‌وه و به‌گوێره‌ی به‌داواداچوونی PUKMEDIA وه‌فده‌كه له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ری بودجه و مووچه گفتوگۆیان كردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتكێدایه پێشتریش دارایی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی ئاداری ته‌سلیم به‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كردووه.
وه‌فدی هه‌رێم گه‌ڕ‌انه‌وه هه‌ولێر
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كه شه‌وی رابردوو 3-4-2024 بڵاویكردوه‌ته‌وه :"دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ی گرنگ و سه‌ركه‌وتوو له گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر پرسی بودجه‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ركردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كان و ته‌واوكردنی ڕ‌ێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی مانگی ئازاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان،وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان كۆتاییان به‌سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا هێناو گه‌ڕ‌انه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می ساڵی 2024، له رۆژی 2ی 2 ده‌ستیپێكردو رۆژی 8ی 2 كۆتاییهات، له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌شه‌وه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نزیكه‌ی 60 رۆژبوو مووچه‌یان وه‌رنه‌گرت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه 20 رۆژبوو حكومه‌تی عیراق مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی ناردبوو.
پاره‌ی مووچه له به‌غداوه نێردرابوو
رۆژی 11ی 3ی 2024، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕ‌ی 560 ملیار و 218 ملیۆن و 37 هه‌زار و 912 دیناری خسته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، دواتریش وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به چه‌ند قۆناغێكی دیكه مووچه‌ی ئه‌و توێژانه‌ی نارد كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه لیستی مووچه‌كانیان بۆ دارایی عیراق نێردرابوو كه به كۆی گشتی 608 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی مانگی شوبات نێردرابوو، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورتهێنان له مووچه‌دا هه‌بووه ئاماده نه‌بوو مووچه‌ی مانگی شوبات دابه‌ش بكات.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی PUKMEDIA به پشتبه‌ستن به داتا و ئاماری وه‌زاره‌تی دارایی، حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه 320 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هه‌یه واته له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم 960 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هه‌بووه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بووه كورتهێنانی مووچه پڕ‌بكاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵدا ترلیۆنێك و 226 ملیار دیناریش له به‌غداوه بۆ هه‌رێم هاتووه، كه به‌كۆی گشتی زیاتر له 2 ترلیۆن و 200 ملیار دینار ده‌كات و له‌و بڕ‌ه‌ش ته‌نها 949 ملیاری بۆ مووچه‌ی یه‌ك مانگ خه‌رجكردووه.
چاره‌نوسی مووچه‌ی سێ مانگی ساڵی رابردوو نادیاره
حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی ساڵی رابردووی دابه‌شنه‌كردووه و تائێستاش چاره‌نووسی مووچه‌ی ئه‌و سێ مانگه دیار نییه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2024 یشدا تائێستا ته‌نها دوو مووچه‌ی دابه‌شكردووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامه‌نووسێكی میسری: كورده‌كان ده‌بوو ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سه‌رۆك بافڵ و نوری مالیكی جه‌ختیان له‌دیدی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كرده‌وه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

