سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27کۆبوونەوەی فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای قەرەبووی ماددی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر و سلێمانی و گەرمیان و ئاگرەکەی بازاڕ‌ی لەنگەی هەولێر، لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق دەكات و سەرۆکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت: "سەرۆک وەزیرانی عیراق بەڵێنیدا بەپێی توانا قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە".
یه‌كێتی داوای قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی هه‌رێم ده‌كات
كه‌ریم مه‌لا شكور جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فراكسیۆنه‌كه‌مان به‌ڕ‌ه‌سمی داوای قه‌ره‌بووی زیانی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ی له‌حكومه‌تی عیراق كرد كه به‌هۆیانه‌وه به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتوون".
" داوامان له محه‌مه‌د شیاع سودانی كرد له‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ رووداوی سروشتی و نه‌خوازراو له‌عیراق هه‌یه قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی لافاو كه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه، هاوكات قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی به‌هۆی سووتانی بازاڕ‌ی له‌نگه‌وه به‌ر دوكانداران كه‌وت بكاته‌وه" كه‌ریم مه‌لا شكور واده‌ڵێت.
لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێنرێت
هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتیی نیستمانیی كوردستان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان به‌رده‌وامه و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراقیش بۆ لێكۆڵینه‌وه لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت.
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند:" له‌سه‌ر داواكارییه‌كانمان محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕ‌یاریدا لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوانه پێكبهێنێت، كه ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه‌كه‌مانی تێدا بێت و ئه‌وه‌ی له‌توانایدا هه‌بێت بۆ زیانلێكه‌وتووان درێغی ناكات".
له مادده‌ی شه‌شی یاسای بودجه‌ی عیراق بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025 دا هاتووه كه سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارایی عیراق بودجه‌یه‌كی یه‌ده‌گی نائاسایی بۆ رووداوی سروشتی و نه‌خوازراو ته‌رخانده‌كه‌ن، پشتبه‌ست به‌و مادده‌یه‌ش فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا داوای قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی هه‌رێم له‌حكومه‌تی عیراق ده‌كات.
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌لیژنه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیراندا ده‌بێت
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هاوكات ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه بۆ خه‌مڵاندن و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه نه‌خوازراوه‌كان دیاریی كراوه به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له‌رێی لیژنه‌كه‌مانه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه نه‌خوازراوانه ده‌كه‌ین كه له‌هه‌رێمی كوردستان روویانداوه‌و پاشان له‌راپۆرتێكدا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌كه‌ین".
له‌سلێمانی زیاتر له 71 ماڵ زیانیان به‌ركه‌وتووه
زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی مانگی شوبات له سنووری پارێزگای سلێمانی به زیاتر له 171 ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێت و زیانلێكه‌وتووانیش رێژه‌یان له‌زیادبووندایه.
ئارام عه‌لی وته‌بێژی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له سنووری به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان 71 ماڵ و دوكان به‌هۆی لافاوه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه چه‌ند ماڵێكی دیكه‌ش هه‌ن په‌یوه‌ندییان به تیمه‌كانمانه‌وه نه‌كردووه و له‌ناو راپۆرتی زیانلێكه‌وتواندا نین".
"به‌پێی خه‌مڵاندنی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی زه‌ره‌رو زیانه‌كان به 171 ملیۆن و 350 هه‌زار ده‌خه‌مڵێندرێت، كه بیگومان پێده‌چێت ئه‌و بڕ‌ه‌پاره‌یه زیادبكات، چونكه تائێستاش به‌رده‌وام هاووڵاتیان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن و ناویان له راپۆرتی زه‌ره‌روزیانه‌كاندا تۆمارده‌كه‌ن"، ئارام عه‌لی واده‌ڵێت.
له گه‌رمیان 150 ماڵ زیانیان به‌ركه‌وتووه
به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی شه‌پۆلی باران بارینه‌كه ناوچه‌ی گه‌رمیانی زیاتر گرتبووه‌وه، زه‌ره‌ر و زیانه‌كان له‌وناوچه‌یه زیاترن و نزیكه‌ی 150 ماڵ زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئیبراهیم محه‌مه‌د عه‌بدولڕ‌ه‌حمان وته‌بێژی به‌رگری شارستانی گه‌رمیان به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "به‌هۆی دروستبوونی لافاوه‌وه زیان به نزیكه‌ی 150 ماڵ له گه‌رمیان گه‌یشتووه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان زیانه‌كان به 2 ملیار‌و 500 ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێن".
"هه‌ر به‌هۆی ئه‌و رووداوه سروشتییه‌وه زیانی زۆر به‌ر خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی وه‌ك پرد‌و رێگه‌وبان و خوێندنگه گه‌یشتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ند كارگه‌یه‌كی هاووڵاتیان زیانیان به‌ركه‌وتووه" ئیبراهیم محه‌مه‌د واده‌ڵێت.
له هه‌ولێر 11 ئۆتۆمبێل ژێرئاو كه‌وتن
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له‌ناو سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر دروستبوو، 11 ئۆتۆمبێل ژێرئاو كه‌وتن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل و ماڵ زیانیان به‌ركه‌وت.
به‌رگری شارستانی هه‌ولێریش له‌باره‌ی زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی رۆژی 15-2-2024،كه شاره‌كه‌ی گرتبووه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات: "11 ئۆتۆمبێل ژێر ئاو كه‌وتوون و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش زیانیان به‌ركه‌وتووه، كه تائێستا زه‌ره‌روزیانه‌كان نه‌خه‌مڵێندراوه‌ن".
هاوكات به‌رگری شارستانی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕ‌وو: "هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه ئاو چووه‌ته چه‌ندین ماڵ و به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان به‌هانایانه‌وه چوون كه زیانی ماددی زۆریان هه‌بووه".
له رۆژی 15ی شوباتی 2024، به‌هۆی دروستبوونی لافاوه‌وه زیان به‌ر زیاتر له 220 ماڵ كه‌وت، هه‌روه‌ها 11 ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو كه‌وتن، بۆ قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ش فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له راپۆرتێكی گشتگیردا داوای له محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق كرد، له‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ رووداوی سروشتی و نه‌خوازراو له‌عیراق ته‌رخانكراوه، قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه.
یه‌كێتی داوای قه‌ره‌بووی سووتانی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌خاته به‌رده‌م سودانی
یه‌كێتی دۆسییه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئاگره‌كه‌ی بازاڕ‌ی له‌نگه‌ی هه‌ولێر ده‌خاته‌به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و پێداگری له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان ده‌كات، به‌پێی زانیارییه‌كانیش 40%ـی بازاڕ‌ه‌كه سووتاوه كه نزیكه‌ی 800 دوكانه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ڕ‌ه‌سمی داوای قه‌ره‌بووی زیانی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوه له حكومه‌تی عیراق كرد كه به‌هۆی ئاگره‌وه كه له‌كاسبكارانی بازاڕ‌ی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه‌وت.
ئاگره‌كه‌ی بازاڕ‌ی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر زیانی ماددی به نزیكه‌ی 800 دوكانی جۆراوجۆر گه‌یاند و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه پێكهێندراوه، به‌رگریی شارستانی شاره‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات، كه به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 40% ـی بازاڕ‌ه‌كه سووتاوه
به‌گوێره‌ی وته‌ی چه‌ند دوكاندارێك كه قسه‌یان بۆ PUKMEDIA كرد، سه‌رباری سووتانی زۆرێك له‌دوكانه‌كانیان، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه دزییه‌كی زۆریشیان لێكراوه، به‌تایبه‌ت دوكانی مۆبایل و كه‌ره‌سته‌ی گرانبه‌ها.
PUKMEDIA
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا: هیچ پرسێك به‌بێ یه‌كێتی تێناپه‌ڕێت
02:12 PM - 2024-09-10 -
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
01:33 PM - 2024-09-10 -
بەهەوڵی وەزیری کشتوکاڵ بڕیارێكی گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی هه‌رێم دەدرێت
12:15 PM - 2024-09-09 -
سەرۆككۆمارو سەرۆكوەزیران جەخت لەبەهێزكردنی ئاسایش و خزمەتكردنی هاووڵاتیان دەكەنەوە
11:18 PM - 2024-09-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
10:38 AM - 2024-09-10
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
11:38 PM - 2024-09-09
سه‌رۆك بافڵ: هه‌رێمه‌كه‌مان پێویستی به گۆڕانكارییه له‌پڕۆسه‌ی حوكمڕانی
06:28 PM - 2024-09-09
قوباد تاڵه‌بانی: هه‌ڵبژاردن به‌دیهێنانی خواستی هاووڵاتیان بێت
04:44 PM - 2024-09-09
زۆرترین خوێنراو
-
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا: هیچ پرسێك به‌بێ یه‌كێتی تێناپه‌ڕێت
کوردستان 02:12 PM - 2024-09-10 -
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
کوردستان 01:33 PM - 2024-09-10 -
هەژارترین پارێزگا لە عیراقدا
بیروڕا 11:01 AM - 2024-09-10 -
سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
کوردستان 10:38 AM - 2024-09-10 -
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
ی ن ک 11:38 PM - 2024-09-09 -
یەكێتی لەسەر شاڕێی راستكردنەوەی رێڕەو
بیروڕا 07:59 PM - 2024-09-09 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەك پرسەدا دەكات
پرسەنامە 07:37 PM - 2024-09-09 -
سه‌رۆك بافڵ: هه‌رێمه‌كه‌مان پێویستی به گۆڕانكارییه له‌پڕۆسه‌ی حوكمڕانی
کوردستان 06:28 PM - 2024-09-09