له‌هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر مووچه‌دا گیراوه‌و له‌سلێمانی خۆپیشاندان ده‌كرێت
کوردستان 05:06 PM - 2024-03-25
PUKMEDIA
مووچەی فەرمانبەران
یەکێتی هەوڵەکانی بۆ بەرژەوەندی مووچەخۆران و گەڕاندنەوەی مافیان بەردەوامەو هەوڵە پوچەکانی هەر حزب و لایەنێک بۆ شێواندنی راستییەکان نایوەستێنێت، لەکاتێکدا له‌هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر مووچه‌دا گیراوه‌و له‌سلێمانی خۆپیشاندان ده‌كرێت هاوکات یه‌كێتی سیاسه‌تێكی نه‌گۆڕی هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له مافه ره‌واكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان به وێبسایتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له‌كاتێكدا كه سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و تیمی یه‌كێتی
له‌حكومه‌تی هه‌رێم و له‌حكومه‌تی فیدراڵ زۆر به راشكاوانه و خه‌مخۆرانه، هه‌وڵه
به‌رده‌وامه‌كانییان چڕكردووته‌وه بۆئه‌وه‌ی مووچه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێم دابه‌شبكرێت و چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆكێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
بدۆزنه‌وه، دواهه‌وڵیش كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی فراكسیۆن و تیمی یه‌كێتی بوو له‌گه‌ڵ
سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ لایه‌نێكی سیاسی له‌شاری سلێمانی
به‌سوود وه‌رگرتن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی
كوردستان و له‌رێی كادیرانی خۆیانه‌وه هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ له‌رێدابردن و شێواندنی
راستییه‌كان خستووته‌گه‌ڕ".
" به‌هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌یه‌نین
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی سیاسه‌تێكی نه‌گۆڕی هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له مافه ره‌واكانی
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌مانه‌وێت ئه‌و راسییه‌ش بڵێین
كه له‌هه‌ولێری پایته‌خت و لە‌لایه‌ن تیمی
پارتی له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا گیراوه، نه‌ك له‌سلێمانی"،
سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتی واده‌ڵێت.
پاره هه‌یه‌و به‌بڕیاری سیاسی له‌هه‌ولێره‌وه مووچە دابه‌شناكرێت
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی PUKMEDIA ئه‌و كورتهێنانه‌ی مانگه‌كانی رابردوو بۆ مووچه له‌پاره‌كه‌ی به‌غدا پڕ‌یكردووه‌ته‌وه، پێویسته له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی یه‌ك ترلیۆن دینار داهاتی ناوخۆی سێ مانگی رابردووی له‌به‌رده‌ستدابێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵدا ترلیۆنێك و 226 ملیار دیناریشی له به‌غداوه بۆهاتووه، كه به‌كۆی گشتی زیاتر له 2 ترلیۆن و 200 ملیار دینار ده‌كات و له‌و بڕ‌ه‌ش ته‌نها 949 ملیاری بۆ مووچه‌ی یه‌ك مانگ خه‌رجكردووه.
ئه‌و سه‌رچاه‌وه‌یه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی
بۆ ئه‌وه‌شكرد:" ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان شانبه‌شانی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان
گوشاره هاوبه‌شه‌كانیان له‌سه‌ر تیمی پارتی له‌حكومه‌تی هه‌رێم دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
له‌هه‌ولێر بڕیار له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه بدرێت، به‌ده‌ر له‌مه هه‌ر لایه‌نێك
بیه‌وێت سیناریۆیەكی دیكه دروستبكات به‌دڵنیاییه‌وه بۆ به‌لاڕێدابردنی راستییه‌كانه و خزمه‌ت به‌ولایه‌نه
ده‌گه‌یه‌نێت كه‌بۆ مه‌رامێكی سیاسی ده‌ستی به‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا
گرتووه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی مووچه‌ی
مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی ساڵی رابردوو به نادیاری ماوه‌ته‌وه، له سێ مانگی
رابردووی ئه‌مساڵیشدا حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها مووچه‌ی یه‌ك مانگی دابه‌شكردووه‌و بۆ
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتیش پاره‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌و به‌بڕیاری سیاسی تیمی
پارتی له‌حكومه‌ت دابه‌شكردنی راگیراوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

