تیمی پارتی له‌حكومه‌ت به‌بڕیاری سیاسی دابه‌شكردنی مووچه راده‌گرێت
کوردستان 01:02 PM - 2024-03-25
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له‌بری مووچه‌ی سێ مانگی ساڵی رابردوو و سێ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ توانیویه‌تی
ته‌نها یه‌ك مووچه به مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بدات، واتا مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له‌بری
مووچه‌ی شه‌ش مانگیان ته‌نها مووچه‌ی یه‌ك مانگیان پێدراوه، ئه‌ندامێكی خولی پێنجه‌می
په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت: "كابینه‌ی نۆ پاره‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌و به‌بڕیاری
سیاسی مووچه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه".
به‌پێی بەدواداچوونەکانی PUKMEDIA ئه‌و كورتهێنانه‌ی مانگه‌كانی رابردوو بۆ مووچه لهپارهكهی به‌غدا پڕیكردووهتهوه،
حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته له‌ئێستادا نزیكه‌ی یه‌ك ترلیۆن دینار داهاتی ناوخۆی سێ
مانگی رابردووی له‌به‌رده‌ستدابێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵدا
ترلیۆنێک و 226 ملیار دیناریشی له به‌غداوه بۆهاتووه، كه به‌كۆی گشتی زیاتر له
2 ترلیۆن و 200 ملیار دینار ده‌كات و له‌و بڕه‌ش ته‌نها 949 ملیاری بۆ مووچه‌ی یه‌ك
مانگ خه‌رجكردووه.
مووچه‌خۆران ته‌نها یه‌ك مووچه‌یان پێدراوه
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ وێبسایتی
ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند:"حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها
له‌داهاتی ناوخۆی سێ مانگی رابردوو، به‌پێی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له‌مانگه‌كانی
رابردوو بۆ مووچه‌ی پڕكردووه‌ته‌وه، بڕی 996 ملیار دیناری له‌به‌رده‌ستدایه، كه
له‌وبڕه ته‌نها كورتهێنانی مووچه‌ی مانگی یه‌ك-ی پێ پڕكردووه‌ته‌وه، به‌مه‌ش بڕی
664 ملیار دیناری بۆ ماوه‌ته‌وه".
"جگه
له‌داهاتی ناوخۆی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵدا، حكومه‌تی عیراق تائێستا بڕی
ترلیۆنێک و 226 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم
ناردووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها 618 ملیار دیناری له‌و پاره‌یه بۆ مووچە
خەرجکردووە و 608 ملیار دیناری
ماوەتەوە"
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی واده‌ڵێت.
پاره هه‌یه و مووچه نییە
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به نوسراوی ژماره 7/4/2147 لهرێكەوتی 5/3/2024، (5) داوای له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ كردووه بهتهمویلكردنی ته‌واوی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازیی بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024 به‌بڕی (949،813،146،170) دینار، به‌پێی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ مووچه‌ی مانگه‌كانی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕی 618 ملیار دیناری له‌عیراقه‌وه بۆ هاتووه، له‌داهاتی ناوخۆش 332 ملیار دینار كورتهێنانی پڕكردوه‌ته‌وه، كه‌واته ته‌نها له‌و كورتهێنانه‌ی پێشتر پڕی كردووه‌ته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم بۆ سێ مانگی ئه‌مساڵ 996 ملیار دیناری له‌به‌رده‌ستدایه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی
دارایی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر مووچه‌ی
مانگی یه‌ك كه له پاره‌که‌ی به‌غدا و داهاتی ناوخۆ دابه‌شكراوه، کە 2 ترلیۆن و
200 ملیار دینار بووە، پێویستە ئێستا حکومەتی هەرێم ترلیۆنێک و 272 ملیار دیناری
لەبەردەستدا بێت، به‌ڵام تائێستا ئاماده نییه مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆران
دابه‌شبكات".
"تیمی
پارتی لە حكومه‌تی هه‌رێم، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی به‌سیاسی كردووه‌و ئه‌مه‌ش
كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دروستكردووه و قه‌واره‌ی هه‌رێم و هەستی نیشتمانی لاواز
كردووه "، سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی واده‌ڵێت.
ئاوات شێخ جەناب: دابەشکردنی مووچە بڕیاری سیاسی دەوێت
ئەمەش لەکتێکدایە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین دیداریدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان ئاشکرایکرد کە دابەشکردنی مووچە بڕیاری سیاسی دەوێت و رایگەیاند:" دابەشکردنی مووچە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە نەک وەزارەتی دارایی".
لەگەڵ ئەوەی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ی ساڵی رابردوو بە نادیاری ماوەتەوە، لە سێ مانگی رابردووی ئەمساڵیشدا حکومەتی هەرێم تەنها مووچەی یەک مانگی دابەشکردووە و بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتیش پارەی لەبەردەستە و بەبڕیاری سیاسی تیمی پارتی لە حکومەت دابەشکردنی راگیراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

