وەزارەتی كۆچ: سلێمانی زیاتر لەهەولێرو دهۆك هاوكارمانە
کوردستان 11:39 AM - 2024-03-24
PUKMEDIA
ئاوارەكان لەهەرێمی كوردستان
گەڕانەوەی ئاوارەكان لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ زێدی خۆیان بەردەوامی هەیەو ئەمڕۆ 250 خێزان دەگەڕێندرێنەوە، بەڕێوەبەری بەشی پارێزگاكانی هەرێمیش لەوەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دەڵێت: "لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆك هاوكاری ئاوارەكان دەكرێت بۆ گەڕاندنەوەیان".
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بڕیاریداوە تاكۆتایی مانگی تەمووزی ئەمساڵ، سەرجەم ئاوارەكان لە كەمپەكانی هەرێم بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم كۆنترۆڵی كەمپەكانی هەولێرو دهۆكی كردووە
سامر مەشكور بەڕێوەبەری بەشی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لە لێدوانێكی تایبەتدا بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بەراورد بە هەولێرو دهۆك لە پارێزگای سلێمانی زیاتر هاوكاری و كارئاسانیمان بۆدەكرێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە كەمپەكانی هەولێرو دهۆك لەژێر كۆنترۆڵی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستاندان".
"هەفتەی پێشوو كەمپێكمان داخستوەو بەم نزیكانەش كەمپێكی دیكە دادەخەین و ئاوارەی ئەو دوو كەمپە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، هاوكات ئەمڕۆ 24-3-2024، كارئاسانی بۆ گەڕاندنەوەی 250 خێزانی دیكە كراوەو دەگەڕێنەوە" سامر مەشكور وادەڵێت.
كۆتایی بەگەڕانەوەی ئاوارەكان دێت
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بڕیاریدابوو لە 30-6 ی ئەمساڵ سەرجەم ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام بەهۆی دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكانی خوێندكاران كاتەكەی بۆ 30-7 ی ئەمساڵ دواخراو لەئێستاشدا گەڕانەوەی ئاوارەكان دەستیپێكردووە، چونكە هیچ مەترسییەك لەناوچەكانیان نەماوەو دەتوانن ژیانی ئاسایی خۆیان دەستپێبكەنەوە.
عیراق تێچووی گەڕانەوەی ئاوارەكان لەئەستۆ دەگرێت
حكومەتی عیراق لەهاندان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بەردەوامە و بەهەموو جۆرێك هاوكارییان دەكات، بەجۆرێك رۆژانە تێچووی گەڕانەوەی دەیان خێزانی ئاوارە لەئەستۆ دەگرێت.
رۆنزی زیاد سیدۆ سەرۆكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان بەردەوامە و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران هەموو كارئاسانییەك بۆ گەڕاندنەوەیان دەكات، لەم چوارچێوەیەشدا بڕیاری داوە بڕی چوار ملیۆن دینارو پارچەیەك زەوی و دامەزراندن لەوەزارەتەكان وەك هاندانێك پێشكەش بە ئاوارەكان بكات".
"حكومەتی عیراق تەئكید لەگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان دەكات و هەوڵی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان دەدات" رۆنزی زیاد سیدۆ وادەڵێت.
نزیكەی 20 كەمپ لەهەرێم ماونەتەوە
بەپێی بەدواداچوونێكی PUKMEDIA، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی ئاوارەكانی عیراق لەكەمپەكانی هەولێرو دهۆك نیشتەجێن، لەئێستاشدا نزیكەی 20 كەمپ لەهەرێم ماونەتەوە كەنزیكەی 30 هەزار خێزانیان لەخۆگرتووە، ئەمە جگە لەوەی كە ژمارەیەك ئاوارە لەكەمپەكان نین و لەشارەكانی هەولێرو دهۆك و سلێمانی نیشتەجێن، ئەمەش لەكاتێكدایە كەلەماوەی دوو ساڵی رابردوودا نزیكەی 30% بۆ 40% ئاوارەكانی هەرێم گەڕاونەوە زێدی خۆیان.
ساڵی 2016 عیراق زۆرترین ئاوارەی بەخۆیەوە بینیوە
بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ، لەنیسانی ساڵی 2016 دا عیراق زۆرترین ئاوارەی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك نزیكەی 3.42 ملیۆن كەس ناچاربوون ماڵەكانیان جێبهێڵن، كە بەشی زۆری ئاوارەكانیش روویان لەهەرێمی كوردستان كردووەو لە كەمپەكان نیشتەجێ بوون، بڕیاریشە لەكاتی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق سەرژمێری ئەو ئاوارانە بكات كە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان ماونەتەوەو كۆتایی بە پرسی ئاوارەكان لە عیراق بهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

