به‌غدا 15 رۆژه مووچه‌ی ناردوه‌و تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتووه
کوردستان 02:48 PM - 2024-03-23بینای ئەنجومەنی وەزیران
نزیكه‌ی 15 رۆژه وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕ‌ی 608 ملیار دیناری وه‌ك مووچه بۆ هه‌رێم ناردووه، به‌ڵام تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتووه‌و ئاماده‌نییه دابه‌شی بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 50 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و کەدەست بە دابەشکردنیشی دەکات زیاتر لە هەفتەیەکی دەوێت، هاوكات یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات و تیمه وه‌زارییه‌كه‌شی له‌حكومه‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"پێویسته مافی موچه‌خۆران ده‌سته‌به‌ر بكرێت".
وته‌بێژی یه‌كێتی: له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ین
وه‌ك چۆن له‌رابردوودا
یه‌كێتی له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆران بووه، له‌ئێستاشدا هه‌مان
هه‌ڵوێستی هه‌یه و داوا ده‌كات ئه‌و بڕ‌ه پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه هاتووه‌و تیمی
پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه، به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شبكرێت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د
پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی رایگه‌یاند:"یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆراندایه
و داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردووه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه هاتووه به‌سه‌ر
مووچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات".
"یه‌كێتی
له‌ساڵی 2014 ه‌وه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆراندایه‌و بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌وڵیداوه، ئێستاش پێمانباشه
هه‌رچی زووه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ مووچه هاتووه، تیمی پارتی
له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات، چونكه
له‌مانگی ره‌مه‌زانداین و هاووڵاتیان له‌چاوه‌ڕ‌وانیی مووچه‌كانیاندان و پێویستیان
پێیه‌تی"، وته‌بێژی یه‌كێتی وایوت.
تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت: باشتربوو مووچه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین
هاوكات تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" له‌بری لێدوان و قسه‌و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، واباشتر بوو به‌هه‌موومانه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان بده‌ین و مافی موچه‌خۆران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كان به‌بێ متمانه‌و پشتگیری خه‌ڵكی كوردستان و ته‌نها به‌دروشم ناپارێزرێت".
زیاتر له 50 رۆژه مووچه دابه‌شنه‌كراوه
به‌پێی به‌دواداچوونێكی PUKMEDIA، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق لەچه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاداردەکات، بەڵام وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 2-2-2024 ه‌وه لیستی مووچه‌ی مانگی کانوونی دووەمی راگه‌یاندووه، كه‌تائێستا زیاتر له 50 رۆژه نه‌یتوانیوه مووچه‌ی مانگی شوباتی دابه‌شبكات و تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌كه‌ی به‌غداشدا گرتووه كه بۆ مووچه ناردویه‌تی، ئەگەر دەست بە دابەشکردنیشی بکات زیاتر لە هەفتەیەکی پێدەچێت، بەمەش دابەشنەکردنی مووچە دەبێتە دوو مانگ.
مووچه‌خۆران داوای دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ی عیراق ده‌كه‌ن
چه‌ند رۆژێكه بایكۆتی به‌شێك له‌فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن مووچه‌خۆرانه‌وه ده‌ستیپێكردووه‌و مووچه‌خۆران داوای دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه ده‌كه‌ن كه له‌به‌غداوه بۆیان هاتووه.
تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت: لایه‌نێكی سه‌ره‌كی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه نه‌بوون
له‌باره‌ی دواكه‌وتنی
مووچه‌شه‌وه تیمی وه‌زاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له حكومه‌ت له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا
بۆ رایگشتی رایگه‌یاند:"له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، تیمی وه‌زاری
یه‌كێتی داوایكردووه به‌و بڕ‌ه پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه هاتووه ده‌ستبكرێت به‌دابه‌شكردنی
مووچه‌و هه‌وڵبدرێت داوای ئه‌و به‌شه‌ی تریش له وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بكرێت بۆئه‌وه‌ی
بینێرێت".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕ‌وو: " له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نی سه‌ره‌كی حكومه‌ت هه‌بوو
دژی ئه‌و بۆچوونه‌ی ئێمه‌بوون و جگه له‌و راستییه‌ش هه‌رچییه‌ك وترابێت راست نییه
و مه‌رام و موزایه‌ده‌ی سیاسی له‌پشته".
دارایی عیراق داوای لیستی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كات
د.نه‌رمین مه‌عروف
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" دارایی عیراق ته‌نها مووچه‌ی ئه‌و توێژانه‌ی
بۆ هه‌رێم ناردووه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌كانیانی بۆ دارایی
عیراق ناردووه، هاوكات دارایی عیراق داوای لیستی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم
كردووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم لیسته‌كه نانێرێت".
"
ئه‌گه‌ر لیستێك نه‌بێت، دارایی عیراق به چ هۆكار و میكانزمێك مووچه بۆ مووچه‌خۆرانی
هه‌رێم بنێرێت، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم نیازپاكی خۆی نیشانبدات و لیستی سه‌رجه‌م
مووچه‌خۆرانی بۆ دارایی عیراق بنێرێت بۆئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان له‌به‌غداوه دابینبكرێت"
د.نه‌رمین مه‌عروف واده‌ڵێت.
رۆژی 11-3-2024
و رۆژانی دوایی، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به‌پێنج لیست بڕ‌ی زیاتر له 608 ملیار دیناری خستووه‌ته سه‌ر هه‌ژماری
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ئاماده‌نییه مووچه
دابه‌شبكات و ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌كه‌ی به‌غدا گرتووه‌و به‌و هۆیشه‌وه بایكۆتی فه‌رمانبه‌ران
و مووچه‌خۆران له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه.
زیاتر له 10 ساڵه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم گیرۆده‌ی بێ مووچه‌ین
ماوه‌ی 10 ساڵه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ماف و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان پێشێلده‌كات و له‌واده‌ی خۆیدا مووچه‌كانیان پێنادات، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌پشوو درێژییه‌وه، درێژه به‌بارودۆخه‌كه ده‌ده‌ن و چاوه‌ڕ‌وانی باشبوونی بارودۆخه‌كه‌و گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، هاوكات یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش له‌سه‌ر ئاستی حزب و حكومه‌ت چه‌ندین هه‌وڵی جدی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم داوه‌و به‌رده‌وامیشه له‌هه‌وڵه‌كانی، به‌ڵام لایه‌نێك له‌حكومه‌ت بێ گوێدانه مافی مووچه‌خۆران ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌شدا گرتووه كه له‌به‌غداوه بۆ مووچه‌خۆران هاتووه‌و به‌بیانوی جیاجیا دابه‌شی ناكات.
PUKMEDIAهەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
05:13 PM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
11:02 AM - 2024-09-20 -
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت
03:09 PM - 2024-09-19 -
فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی
02:56 PM - 2024-09-19
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
09:03 AM - 2024-09-20
یه‌كێتی به‌كاندیدی گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه‌وه ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌وه
05:54 PM - 2024-09-19
كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە
01:50 PM - 2024-09-19
١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان ده‌چێته ناو توێژه‌رانی جیهانه‌وه
12:43 PM - 2024-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20 -
ئاسایش تۆمەتبارانی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 11:10 AM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:03 AM - 2024-09-20