وتەبێژی یەكێتی: مووچە ئەولەویەتە نەك بەشدارینەكردن لەهەڵبژاردن
کوردستان 02:29 PM - 2024-03-20
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكید لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەكاتەوەو وتەبێژی یەكێتیش دەڵێت: "هەرگیز داوای دواخستنی هەڵبژاردنمان نەكردووەو بەشداریكردن و نەكردنی لایەنێك پرسی ژمارە یەك نییەو لای ئێمە مووچە لەپێشترە".
هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكی كەناڵی ئاسمانی كوردساتدا ئاماژە بەوە دەكات: "هەڵوێستی كشانەوە لە هەڵبژاردن كارئاسانی بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە ناكات، ئەو هەڵوێستە جێگای سەرسوڕمانە ئێمەو یەكێتی هەرگیز لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندا نییە، بەپێچەوانەوە هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت، هاوكات بەشداریكردن و نەكردنی لایەنێك بۆ ئێمە پرسی گرنگی ژمارە یەك نییە، ئەوەی ئێستا گرنگەو داخوازی یەكێتییە دابەشكردنی مووچەیە".
هاوپەیمانان پشتیوانی دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن ناكەن
"ئەو بیانوانەی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن هەن بیانوی لاوازن و ئەگەر هەوڵی زیاتری دواخستنی هەڵبژاردن بدرێت، زیان بەقەوارەی هەرێم دەگەیەندرێت، هاوكات هیچ هاوپەیمانێكمان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پشتیوانی دواخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن ناكەن، پێشمانوایە بەشدارینەكردنی لایەنێك لە هەڵبژاردن پڕۆسەكە راناگرێت، بەڵام كێشە بۆ پڕۆسەكە دروستدەكات" سەعدی ئەحمەد پیرە وادەڵێت.
سەبارەت بە كێشەی مووچەی مووچەخۆران ئەوەشی راگەیاند: "هەموو كات یەكێتی جەختی لە پێدانی مووچە كردووەتەوە و لە 2014ەوە داوا دەكەین مووچە بەڕێكی و لە كاتی خۆیدا دابەشبكرێت، لە هیچ سەردەمێكدا پارە بە گونییە دابەشنەكراوەو دەبێت لیستێك هەبێت دواتر پارە وەربگیرێت و دابەشبكرێت".
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: "لەبەر ئەوەی كوردستان بەشێكە لەعیراق و مووچە لای ئەوان بەنیشتمانی كراوە، پێویستە مووچەخۆرانی هەرێمیش بچنە چوارچێوەی ئەو پڕۆسەیەوەو كە پێمانوایە كارێكی باشە".
"ناردنی پارە لە بەغداوە هیچ لەپێگەی هەرێمی كوردستان كەمناكاتەوە، ئەگەر پێشمانوابێت بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی كاریگەری خراپی لەسەر هەرێم دروستكردووە پێویستە لە عیراق بكشێینەوەو پەلەبكەین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد، دواجار بە تیمێكی نوێوە لەگەڵ عیراق بۆ دەستەبەركردنی شایستەكانمان بكەوینە گفتوگۆ" سەعدی ئەحمەد پیرە وادەڵێت.
یەكێتی لەگەڵ دابەشكردنی مووچەدایە
راشیگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ دابەشكردنی مووچەدایە بەو بڕەپارەیەی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بۆ هەرێم نێردراوە، هاوكات دەتواندرێت ئەو كورتهێنانەی لە مووچەدا هەیە بەداهاتی ناوخۆ پڕبكرێتەوەو مووچەی مانگی شوباتی پێدابەشبكرێت، چونكە پێمانوایە عینادی لە ئیدارەدان و بەڕێوەبردندا خزمەت بە هەرێمەكەمان ناكات".
بەگژداچوونەوەی دادگای فیدراڵی هەڵەیە
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: "بەگژداچوونەوەی دامودەزگا یاساییەكانی عیراق بەتایبەت بەگژداچوونەوەی دادگای فیدراڵی بەڕاست نازانین، چونكە كورد بەشدارێكی كارا بووە لە دروستككردنی ئەو دادگایە، هاوكات پێویستە كێشەكانمان بەگفتوگۆ چارەسەر بكەین نەك هەوڵی شكاندنی بدەین، چونكە نابێت لەبیرمانبچێت لە هەرێمی كوردستانیش زۆر پرس و بابەتی چارەنووسساز هەبوون كە بەخواستی لایەنێك تێپەڕێندراوەو لایەنەكانی دیكە كارێكیان نەكردووە زیان بەقەوارەی هەرێمەكەمان بگەیەندرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

