وه‌زیری خوێندنی باڵا: له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ین
کوردستان 05:22 PM - 2024-03-16
PUKMEDIA
دكتۆر ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه گوایه وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی ده‌نگیان دابێت به دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
دكتۆر ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه ئاڕاسته‌ی وه‌زیره‌كانی پشكی یه‌كێتی ده‌كرێن، رایگه‌یاند:"له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به‌هیچ شێوه‌یەك ده‌نگمان نه‌داوه به دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌سله‌ن ئه‌و بابه‌ته نه‌خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه".
"ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن، به‌ڵام ورده‌كاری ته‌كنیكی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران زیاتر له‌لای وه‌زاره‌تی داراییه‌و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه"، د.ئارام محه‌مه‌د وایوت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا، له‌كاتێكدایه كه هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی میدیایی وه‌كو بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیانكردووه به هۆنینه‌وه‌ی سیناریۆی چه‌واشه‌كارانه و هێرشی میدیاییان له‌دژی یه‌كێتی ده‌ستپێكرد، یه‌كه‌مجار وێنه‌ی هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان خسته سه‌رشاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنی خۆیان و رایانگه‌یاند:" یه‌كێتی له‌رێی قوباد تاڵه‌بانییه‌وه بڕیاریداوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شنه‌كرێت ،پاشان كاتێك زانیان كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی نه‌كردووه، بۆ داپۆشینی شه‌رمه‌زارییه‌كه‌ی خۆیان به‌په‌له وێنه‌ی وه‌زیرانی یه‌كێتییان خسته شوێنی وێنه‌ی هه‌ڤاڵ قوباد تاڵه‌بانی و رایانگه‌یاند: وه‌زیره‌كانی یه‌كێتیش ده‌نگیانداوه بهدابهشنهكردنی موچه.
هه‌رچه‌نده جه‌ماوه‌ری كوردستان و به‌رپرسه حزبی و حكومییه‌كانی عیراق باش ئه‌و راستییه ده‌زانن كه هیچ لایه‌نێكی سیاسی كوردستانی هێندەی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جددی و مه‌یدانی نه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و سه‌رۆكی هیچ حزبێكی كوردستانیش وەک سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدای نه‌كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عیراق، بۆیه هیچ كه‌سێك بڕوا به‌وانه ناكات كه خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ له‌سه‌ر بنه‌مای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی چهواشهكارییانهبێت، به‌ڵام لێدوانی وه‌زیری خوێندنی باڵا وه‌ڵامێكی به‌جێیه‌و په‌یامێكه پێیان ده‌ڵێت:"په‌تی در‌و زۆركورته .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

