یادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکرێتەوە
کوردستان 12:28 PM - 2024-03-16
PUKMEDIA
مەراسیمی ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە
ئەمڕۆ 16ی 3ی 2024، کە
36 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەدا، مەراسیمێکی شایستە بۆ ئەو
بۆنە خەمناکە لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە سازکرا، کە سەرەتای مەراسیمەکە بە
ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان
دەستیپێکرد.
هەڵەبجەییەکان لە خەمی کوردستاندان
پاشان چەند ئایەتێک لە
قورئانی پیرۆز پێشکەش بە رۆحی شەهیدانی هەڵەبجە کرا، دواتر کامەران موستەفا
بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدان لە پارێزگای هەڵەبجە پاش وتەی بەخێرهاتنی میوانان،
رایگەیاند: "یادی 36 هەمین ساڵیاد بەرز رادەگرین، هەڵەبجەییەکان و کەسوکاری سەربەزی
شەهیدان لە هەمووکەس زیاتر لەخەمی ئایندەی هەرێمی کوردستانن، بۆیە ئێستا پەیامی
یەکدەستەیی و یەک گوتاری سیاسی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن".
"ئەمڕۆ لە
هەمووکات زیاتر دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان پێویستی بەوەیە، بیری هەموولایەکی
بخاتەوە کە مێژووی ئەم گەلە پڕە لە قوربانیدان، هەروەها جارێکی دیکە بەناوی
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئیدارەی پارێزگاری هەڵەبجە داوادەکەین ئاوڕی زیاتر لە
هەڵەبجە بدرێتەوە"، بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدانی پارێزگاری هەڵەبجە وای وت.
پارێزگاری هەڵەبجە: پێویستە عیراق ئاوڕ لە هەڵەبجە بداتەوە
دواتر ئازاد تۆفیق
پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: "سوپاسی هەموولایەک دەکەین، لە رۆژی 16ی 3ی
1988 تەنها خۆمان بۆ خۆمان دەگریاین، ئێستاش بە پلەی یەکەم هەر خۆمانین کە خەم
بۆخۆمان دەخۆین، پەیامی ئێمە لە ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە لە ساڵی 2018 سێ پەیام
بووە، پەیامێک بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە سەردانی سەرجەم سەفارەتەکانمان کردووە، پەیامی
دووهەممان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو کە وتمان ئێمەی هەڵەبجەیی خاوەندی چەندان
شۆڕشین و رەمزین بۆ مەزڵومیەتی کورد".
"تا ئەمڕۆ پەیامی سێهەممان بۆ حکومەتی عیراق بەردەوامە و دەبێت ئەوە بزانێت
کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕووی دەستورییەوە خۆشی و ناخۆشییەکانی بەشێکە لە
عیراقی ئەمڕۆ، وەک چۆن ئاوڕ لە نەجەفی پیرۆز دەکرێتەوە، بەوجۆرەش دەبێت ئاوڕ لە
هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان بدرێتەوە"، پارێزگاری هەڵەبجە وادەڵێت.
هەڵەبجە قوربانی گەورەی داوە
دواتر هۆشمەند موراد لێپرسراوی
کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە رایگەیاند: "هەڵەبجە ئازارێکی
نەبڕاوەیە و هاوارێکی بەردەوامە، هەڵەبجە هێما و شکۆ و ئایندەیە و نیشانەی
خۆڕاگرییە، لە ئاست داگیرکەراندە هەمیشە سەری بڵند و باڵا بووە، هەڵەبجە هەمیشە
بەپێوە وەستاوە".
"هەڵەبجە بە درێژایی
مێژوو، مەڵبەندی شۆڕش و قوربانیدان بووە، لەپێناو کورد و کوردستان و رۆڵەکانیدا
قوربانی گەورەی داوە، ئەوەی هەڵەبجە لە دۆسیەی کورددا هێنایە بوون، بە سەدان ساڵی
خەبات نەدەهاتە بوون، بەڵام بەداخەوە لە بری پاداشت و قەرەبووکردنەوەی، لەلایەن
حکومەتی هەرێمەوە پەراوێزخراوە".
لە کۆتایی
مەراسیمەکەشدا چەند چالاکییەکی میوزیکی پێشکەشکرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

