دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی: كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لەبیر ناکرێت
کوردستان 10:22 AM - 2024-03-16
PJTF
مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە
دامەزراوەی سەرۆک جەلال
تاڵەبانی لە 36 هەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیاباراندکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە
و رایگەیاندووە: "كیمیابارانكردنی
هەڵەبجە برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی تەواوی کوردستانیان و مەحاڵە لەبیر بكرێت. کیمیابارانكردنی
هەڵەبجە درێژەپێدەری ئەو زنجیرە تاوانە بوو كە بەعسی دوژمن بۆ سڕینەوە گەلی
كوردستان ئەنجامیدا".
لە پەیامەکەشدا ئاماژە بەوەدراوە: "داوا دەكەین
حکومەتی عیراق هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ بە جینۆسایدناسینی ئەم کۆمەڵکوژییەی شاری هەڵەبجە
لەسەر ئاستی جیهان و ئاوڕێکی جدی لێ بداتەوە، وەك ئەرك و پابەندیی یاسایی خۆی، كەسوكاری
شەهیدان و ئەو قوربانییانەی هێشتا لە ژیاندان قەرەبوو بكاتەوە و چارەسەری تەواویان
بۆ بکات و چیتر پشتگوێ نەخرێن".
دەقی پەیامەکە
کارەساتی کۆمەڵکوژی بەرانبەر شاری هەڵەبجە لە ١٦ی
ئازاری ١٩٨٨و کیمیابارانکردنی لەلایەن رژێمی پێشووی عیراق و شەهیدکردنی ٥٠٠٠ هەزار
هاوڵاتیی سڤیلی و بریندارکردنی بەشێکی زۆر کە تائێستا بە دەست ساڕێژنەبوونی برینەکەیانەوە
دەناڵێنن.
ئەمڕۆ ٣٦ ساڵ بەسەر ئەو تاوانە قێزەونەی دەرهەق
بە شاری هەڵەبجەی شەهیدی سەربەرز کرا تێدەپەڕێت، بە خەمێكی زۆر و قووڵەوە یادی ئەو كارەساتە گەورەیە دەكەینەوە
كە بەرانبەر گەلی كورد کرا.
كیمیابارانكردنی هەڵەبجە برینێكی قووڵە لەسەر جەستەی
تەواوی کوردستانیان و مەحاڵە لەبیر بكرێت. کیمیابارانكردنی هەڵەبجە درێژەپێدەری ئەو
زنجیرە تاوانە بوو كە بەعسی دوژمن بۆ سڕینەوە گەلی كوردستان ئەنجامیدا، لەئێستادا
پێویستە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و پێكهاتەكانی كوردستان یەكڕیز و تەبابن بۆ
هێنانەدی مافەڕەواکانی هەڵەبجەییەکان، پێویستیشە دووربکەوینەوە لە درووشم و بە
کردار خزمەتی هەڵەبجە بکەین.
داوا دەكەین حکومەتی عیراق هەنگاوی کردەیی بنێت
بۆ بە جینۆسایدناسینی ئەم کۆمەڵکوژییەی شاری هەڵەبجە لەسەر ئاستی جیهان و ئاوڕێکی
جدی لێ بداتەوە، وەك ئەرك و پابەندیی یاسایی خۆی، كەسوكاری شەهیدان و ئەو قوربانییانەی
هێشتا لە ژیاندان قەرەبوو بكاتەوە و چارەسەری تەواویان بۆ بکات و چیتر پشتگوێ نەخرێن.
لەگەڵ ئەوەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە چەندین بەربەستی
لەلایەن بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە بۆ دروست كرا، لەلایەکی دیکەشەوە
پێداگریی دەكەین لەسەر رەوایەتی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وەك سیمبۆلی قوربانیدان و
شەهیدی دەستی دیكاتۆریەتی بەعس، هەرچەندە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەشێک لە برینی
هەڵەبجەییەکان ساڕێژدەکات و کەمێکیش لە خەمیان کەم دەکاتەوە.
نەمری و سەربەرزی بۆ رۆحی پاكی شەهیدانی هەڵەبجە
و سەرجەم شەهیدانی رێگە رزگاریی گەلی كوردستان.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

