36 ساڵ بەسەر کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:27 AM - 2024-03-16
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە و پەیکەری عومەری خاوەر
36 ساڵ تێپەڕدەبێت
بەسەر كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەو شەهیدكردنی 5000 فریشتەو برینداركردنی هەزاران
كەس كە هەتا ئێستاش بەدەم ئازارەوە دەناڵێنن.
لە 16-3-1988 دا رژێمی لەناوچوو كیمیابارانی شاری
هەڵەبجەی كرد و پێنج هەزار كەس لە منداڵ و ژن و پیاو و پیر و گەنج شەهیدبوون، ژمارەیەكی
زۆریش ئاوارەی سنوورەكانی ئێران بوون، ئەمە جگە لەوەی چەندین كەس بەو چەكە برینداربوون
و تا ئێستاش بە ئازارەكانیانەوە دەناڵێنن.
كیمیابارانكردنی هەڵەبجە چەندین منداڵی بێ باوك
و دایك كردو چەندین منداڵی بەتاقانەیی هێشتەوە و چەندین دایك و باوكیشی لە رۆڵەكانیان
كردو چەندین خێزانیش سەرجەمیان گیانیان لە دەستداو تەنانەت باڵندەو گیاندارەكانیش
كۆتا رۆژیانبوو، ئەم كارەساتە چەند باس بكرێت و یادبكرێتەوە هێشتا كەمە.
یەكێتی بەكردار خزمەتی هەڵەبجە دەكات
پارێزگای هەڵەبجە لەئێستادا خاوەنی تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تایبەت بەخۆیەتی و بۆ ئەمساڵیش لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بە پشتیوانی د. خالید شوانی وەزیری دادی عیراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاریدا بڕی یەك ملیار دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخانبكات، بەوەش رۆژی 14-3-2024 بەردی بناغەی پڕۆژەی دەروازەی شاری هەڵەبجە دانرا.
مەکتەبی سیاسی: کارەساتی هەڵەبجە هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەکەمان دەرناچێت
مەکتەبی
سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە: "بیرەوەری 36 ساڵەی
كارەساتی هەڵەبجە بیرەوەرییەكی خەمناك و پەژارەیەكی نیشتمانی و نەتەوەییە كە
هەرگیز لە هزر و ئەندێشەی گەلەكەمان و بزوتنەوەی كوردایەتی و مرۆڤایەتی بە
ویژدان دەرناچێت و هەمیشە زامێكی سارێژ نەبووە تا ئەو رۆژەی هەڵەبجە و هەموو
كوردستان دەگەنە دوا قۆناغی رزگاری و ئارامی و ئاوەدانی و قەرەبووی لانی كەمی زوڵم
و ستەمی رژێمەكەی سەددام وەردەگیرێتەوە كە یەكەم حكومەت بوو كیمیاوی بەرامبەر
بەشێكی گەلەكەی و هاوڵاتیانی چوارچێوەی وڵاتەكەی بە كار بێنێ.
لە پەیامەکەشدا ئاماژەبەوەدراوە: "یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان وەك چۆن لە دەیەكانی رابردوودا درێغی لە خزمەتكردنی كەیسی ئیداری و
ئاوەدانی و بوژانەوەی هەڵەبجە و ناساندنی وەك تاوانێكی نێودەوڵەتی جینوساید و
هاندانی بەرپرسیارێتیی مۆراڵی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم تاوانە گەورەیە
نەكردووە، لەمەودواش بە گوڕوتینێكی زیاتر لەم ئەركە پیرۆزە بەردەوام دەبێت و لە
ئاستی هەموو نوێنەرایەتییەكانی لە پەرلەمان و حكومەت، لە ئاستی هەرێم و حكومەتی
فیدراڵیدا تێكۆشانی هەمەلایەن و دەستە جەمعی و بەكردەوەی بۆ دووپات دەكاتەوە".
تاوانباری سەرەكی كارەساتی هەڵەبجە بەسزای خۆی گەیشت
عەلی حەسەن مەجید ناسراو بەعەلی كیمیایی دیارترین
ئەو تاوانبارانەبوو كە لەگەڵ ناوهێنانی كیمیابارنی هەڵەبجە پەنجەی رەشی بۆ درێژ دەكرا،
ئەم تاوانبارە كە لێپرسراوی هێزە جوڵەپێكراوە سەربازی و هەواڵگرییەكانی عیراق و سەرپەرشتیاری كیمیباران كردنی هەڵەبجەبوو رۆژی
24-10-2010 لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی
عیراقەوە لەسەر كیمیابارانی هەڵەبجە بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو و لەسێدارە
درا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

