رزگار حەمە: پێكهاتەكان دەتوانن لەناو لیستەكەی یەكێتیدا كاندیدیان هەبێت
کوردستان 02:50 PM - 2024-03-13
PUKMEDIA
رزگار حاجی حهمه لێپرسراوی مهكتهبی ههڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە و سەرۆك بافڵ سەرپەرشتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی یەكێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان لە بازنەكان دەكات، بۆ بازنەكانیش كاندیدی بەهێز و بەتوانا و پسپۆڕ و شارەزای هەیە، لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دەڵێت: "نوێنەری راستەقینەی پارێزگاكان دەنێرینە پەرلەمان و داكۆكیكاریان دەبێت"، لەبارەی كورسی پێكهاتەكانیشەوە ئاماژە بەوەدەكات، "پێكهاتەكان دەتوانن بە لیستی جیا یان لەناو لیستەكەی یەكێتیدا كاندیدیان هەبێت و بەشداری هەڵبژاردن بكەن"، هاوكات ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە بە لاوازكردنی قەوارەی هەرێم نابینێت و دەڵێت: "كورد بەشدارێكی كارای حكومەت و پەرلەمانە لە بەغدا و مافی خۆیەتی لە بەغداوە پشك و مووچەی بۆبنێردرێت".
سەرۆك بافڵ سەرپەرشتی هەڵبژاردنی یەكێتی دەكات
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەرنامەیەكی تایبەتدا لە كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند: "یەكێتی زیاتر لە ساڵێكە خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ئامادەكردووەو بۆ ئەم هەڵبژاردنە بە لیستی سەربەخۆ لە هەر چوار بازنەكە بەشداری هەڵبژاردن دەكات و بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەرپەرشتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی یەكێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان لە بازنەكان دەكات ".
"یەكێتی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان كەسانێكی زۆر بەهێز و بەتوانا و خاوەن پسپۆڕی و ئەزموون و خۆشەویست لەناو خەڵكدا لە هەر چوار بازنەكە كاندید دەكات، ئەمەش وادەكات كە دەنگدەر نوێنەری راستەقینەی خۆیان لە پارێزگاكەیان بنێرنە پەرلەمان و داكۆكاریانبێت لە پەرلەماندا"، رزگار حاجی حەمە وای وت.
یەكێتی دابەشكردنی كورسی پێكهاتەكانی بەسەر پارێزگاكاندا دەویست نەك نەمانی
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا پێكهاتەكان دەتوانن نوێنەری راستەقینەی خۆیان بنێرنە پەرلەمان، نەك وەك پێشتر كەسانێك بەناوی پێكهاتەكانەوە لە بەرژەوەندی لایەنێكی دیاریكراو كاربكەن.
لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی دەشڵێت: "لەگەڵ بەشێكی زۆر لە حزبەكانی دیكەی كوردستان هاوڕابووین لەبارەی دابەشكردنی كورسی پێكهاتەكان و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن، بەڵام لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان نەگەیشتینە ئەنجامێكی باش، لەو چوارچێوەیشدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دادگای فیدراڵی سكاڵای تۆماركردو سكاڵاكەی بردەوە، هاوكات تەئكید دەكەینەوە كە یەكێتی لەگەڵ دابەشكردنی كورسی پێكهاتەكان بەسەر پارێزگاكاندا بوو، نەك لەگەڵ نەمانی كورسییەكانیان وەك ئەوەی كە دادگای فیدراڵی بڕیاری لێدا".
"پێكهاتەكان دەتوانن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان لە هەر چوار بازنەكە خۆیان كاندید بكەن و نوێنەری راستەقینەی خۆیان بنێرنە پەرلەمان، بەڵام ئەگەر لایەنێك بیەوێت وەك هەڵبژاردنی ساڵی 2021 لە شارەزور توركمان دەنگی زیاتر لە محەمەدی حاجی مەحمود بهێنیت و دواتر لە بەرژەوەندی خۆی بەكاریان بهێنیت، بێگومان دەبێت توركمانەكان خۆیان ئەوە قبوڵ نەكەن"، رزگار حاجی حەمە وادەڵێت.
زیاتر لە 31 ساڵە مافی كریستیانەكانی سلێمانی پێشێل دەكرێت
یەكێتی داوایكردووە كە پێكهاتەكان تۆماری هەڵبژاردنی تایبەت بە خۆیان هەبێت، بەوجۆرە دەتوانرێت نوێنەری راستەقینەی خۆیان بنێرنە پەرلەمان، نەك بە دەنگی لایەنێكی دیكە بەناو نوێنەریان لە پەرلەمان بێت.
رزگار حاجی حەمە ئاماژەی بەوەشدا: "لەماوەی 31 ساڵی رابردوودا غەدری گەورە لە كریستیانەكانی پارێزگای سلێمانی كراوە و پێویستبوو ئەو نادادییە رابگیرێت، هاوكات وەك یەكێتی داوامان كردووە كە كریستیان و توركمان و پێكهاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان تۆماری هەڵبژاردنی تایبەت بە خۆیان هەبێت بۆئەوەی بتوانن نوێنەرەكانیان بە دەنگی ئەوان بچنە پەرلەمان، بەڵام بەشێك بەناوی سەرجەم پێكهاتەكانەوە رێگریان كرد".
دەشڵێت: "بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، نوێنەری بەرەی توركمانی لە كۆبوونەوەی سەرجەم لایەنەكانی عیراقدا، كورسی كۆتای بۆ توركمانەكان رەتكردەوە و بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنەكەیان كرد و دواجار دوو كورسیشیان لە پارێزگای كەركوك بەدەستهێنا، ئەگەر توركمانەكانی هەرێمی كوردستانیش لە دەنگەكانیان دڵنیان، دەتوانن وەك بەرەی توركمانی نوێنەری راستەقینەی خۆیان بۆ پەرلەمانی كوردستان كاندید بكەن و دەنگی پێبدەن، نەك بە دەنگی لایەنێكی دیكە، بەناو نوێنەریان بنێرنە پەرلەمان".
بەناوی نوێنەری پێكهاتەكانەوە گرفتیان لە پەرلەمان دروستكردبوو
رزگار حاجی حەمە ئاماژەی بەوەشدا: "ئەوكەسانەی بەناوی نوێنەرایەتی پێكهاتەكانەوە لە پەرلەمان بوون، بووبوونە كێشە و گرفت بۆ پەرلەمان و لەپێناو لایەنێكی سیاسی كاریان دەكرد، وەك ئەوەی لە كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەرێمدا لە پەرلەمان بینیمان و ویستیان بە نایاسایی و لەگەڵ لایەنێك كۆمسیۆنەكە كارا بكەنەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێویست بوو پێداچوونەوە بە كورسییەكانیاندا بكرێت، چونكە نەدەكرا پەرلەمانی عیراق بە 329 كورسییەوە تەنها 9 كورسی بۆ پێكهاتەكان دیاریبكات، بەڵام لە پەرلەمانی كوردستان كە 111 كورسی بوو، 11 كورسییان بۆ تەرخان بكرێت".
یەكێتی زۆرترین قوربانی بۆ قەوارەی هەرێم داوە
لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی راشیگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی تەواو لە قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكات و بە كردەوەش سەلماندویەتی كە پارێزگاری قەوارەی هەرێمە، لەم چوارچێوەیەشدا لە شەڕی روبەڕوبوونەوەی تیرۆرستاندا گەورەترین قوربانی بەركەوت و چەندین ئەفسەری پلە باڵا و پێشمەرگەی شەهیدبوون، بەڵام راستییەك هەیە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نایەوێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكانی هەولێر و بەغدا ببێت".
ناردنی مووچە لە بەغداوە قەوارەی هەرێم لاواز ناكات
دوورخستنەویە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەكان خواستی یەكێتییە، ناردنی مووچەی هەرێمیش لەلایەن بەغداوە بەمانای لاوازكرنی قەوارەی هەرێم نایەت، چونكە پێشتر بەو جۆرە بووەو كاریگەری لەسەر قەوارەی هەرێم نەبووە.
رزگار حاجی حەمە سەبارەت بە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە وتی: "ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بە لاوازكردنی قەوارەی هەرێم نابینین، چونكە پێشتریش هەر لە بەغداوە مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم هاتووە و كاریگەری لەسەر قەوارەی هەرێمیش نەبووە، هاوكات كورد بەشدارێكی كارایە لە حكومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری عیراق، ئەمە جگە لەوەی كە پۆستی سەرۆككۆمار لای كوردە".
"یەكێتی هەموو هەوڵێك دەدات كە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ململانێ سیاسییەكان دووربخاتەوە و پرسی مووچە وەك پرسێكی نیشتمانی لێی بڕواندرێت و كۆتایی بە دواكەوتنی مووچە لە هەرێمی كوردستان بهێندرێت كە ماوەی 10 ساڵە مووچەخۆرانی هەرێم پێوەی دەناڵێنن و چەندین مووچەیان پێنەدراوە"، لێپرسراوەكەی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامهنووسێكی میسری: كوردهكان دهبوو دهوڵهتی خۆیان ههبێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سهرۆك بافڵ و نوری مالیكی جهختیان لهدیدی هاوبهش بۆ پێكهێنانی حكومهت كردهوه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
09:19 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10 -
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بەرامبەر جینۆسایدی گەنجان داوای دەستێوەردانی نێودەوڵەتی دەکات
کوردستان 10:18 PM - 2026-01-10 -
وەزیری رۆشنبیری جەختیکردەوە رۆشنبیر و ئەدیب و نووسەران کۆمەڵی کوردەواریان پێشخستووە
کوردستان 08:27 PM - 2026-01-10 -
سەرکەوت زەکی: کۆچی چێنەری عەلی جۆڵا خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ میللەتەکەمان و یەکێتی
کوردستان 07:33 PM - 2026-01-10 -
میدیای عەرەبی لە حەڵەب
بیروڕا 06:24 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)


دابەزێنە

