ئەوێ ڕۆژێ بەسەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ هەولێر ئازاد کرا
کوردستان 09:32 AM - 2024-03-11کۆسرەت رەسوڵ عەلی ساتی دەستپێکردنی راپەرینی هەولێر
دوای ئەوەی رۆژی 5ی ئازاری ساڵی 1991 راپەڕین دژ بە رژێمی داگیرکەری بەعس لە رانیەوە دەستیپێکرد و دواتریش سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکە ئازادکران، رۆژی 11ی ئازاریش شاری هەولێر ئازادکرا و رژێمی داگیرکەر لە شارەکە دەرکرا.
دوای ئازادکرنی شەقڵاوە و پیرمام و کۆیە، رێگا بۆ ئازادکردنی هەولێر ئاسانبوو، هەرچەندە رژێمی بەعس بە هێز و چەک و تەقەمەنییەکی زۆرەوە پارێزگاری لە هەولێر دەکرد، بەڵام ئازادکردنی شارەکە لەرۆژی 11ی ئازاردا بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، شانە چەکدارەکانی بروسک کە ژمارەیان 730 شانە بوو، دەستیان بە ئازادکردنی شارەکە کرد و لەماوەیەکی کەمدا توانییان شارەکە ئازاد بکەن.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: شانازیت دەکرد هەولێری بیت
بە بانگەوازی (لەباوكی رێناسەوە بۆ شانە چەكدارەكانی بروسك، ئێمە لێتانەوە نزیكین، دەستبەكاربن) راپەڕین دەستیپێكرد و لەماوەیەكی كەمدا تەواوی هەولێر و دەوروبەری لەدامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی رژێمی بەعس رزگار كران.
کۆسرەت رەسوڵ عەلی کە سەرپەرشتی هێزەکانی دەکرد بۆ راپەڕینی شاری هەولێر، سەبارەت بەو رۆژە دەڵێت: "دوای ئازادکردنی شەقلاوە بڕیارماندا رۆژی 11ی ئازار هەولێر ئازادبکەین، چونکە ئەو رۆژە لە مێژووی کورددا رۆژێکی گەورەیە".
"ئەو رۆژە خەڵکی کوردستان یەک ئامانج و پلانیان هەبوو، سەعات شەشی بەیانی بە ناردنی بروسکەی (لەباوكی رێناسەوە بۆ شانە چەكدارەكانی بروسك، ئێمە لێتانەوە نزیكین، دەستبەكاربن) راپەڕینی شاری هەولێر دەستیپێکرد و شارەکە رزگارکرا، لەورۆژەدا شانازیت دەکرد هەولێری بیت"، کۆسرەت رەسوڵ عەلی وادەڵێت.
ئەوێ رۆژێ هەولێر گەورەترین مۆڵگەی دامودەزگاکانی بەعس بوو هەر بۆیە رزگارکردنی کارێکی ئاسان نەبوو، سەرەڕای ئەوەش هەموو کەس شانازی دەکرد هەولێری بێت و دەستی لە رزگاریکردنی شارەکەدا هەبێت، بەسەرکەوتنیشیان هەولێرییەکان سەلماندیان هەولێر شارێکی زیندووەو هەر بە زیندوویی دەمێنێتەوەو هەرگیز ستەمکاری قبوڵ ناکات.
هاوکات لەگەڵ ٣٣هەمین ساڵیادی راپەڕینی شاری هەولێر، کۆسرەت رەسول عەلی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" ئەوپەڕی شانازییە بۆ من، ئەوێ رۆژێ بەرەی کوردستانی سەرپەرشتی ئازادکردنی هەولێریان پێ سپاردم، بە بەرنامەیەکی ورد کارمان کردو بەهاوکاری شانە چەکدارەکان و رێکخستنە نهێنییەکان و هەولێرییە تێکۆشەرو قارەمانەکان کە پشتیوانێکی گەورە بوون بۆ لەناوبردنی ستەمکاری، توانیمان هەولێر کە گەورەترین مۆڵگەی دام و دەزگاکانی بەعس بوو ئازاد بکەین و لە بەعس پاکی بکەینەوە، بۆیە ئەو رۆژە هەموو کەس شانازی دەکرد هەولێری بی، ئەوێ رۆژێ هەولێرییەکان سەلماندیان هەولێر شارێکی زیندووەو هەر بە زیندوویی دەمێنێتەوەو هەرگیز ستەمکاری قبوڵ ناکات".
راشیگەیاند:" ئەمڕۆش کە یادی ئەم رۆژە مێژووییە دەکەینەوە دووپاتی دەکەمەوە کە هێشتا ئامانج و ئاواتەکانمان نەهاتۆتەدی، پێویستە خەبات بەردەوام بێ بۆ بەدیهاتنی ئاواتە بەدینەهاتووەکانمان و هەموومان دەست لەناودەست لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان، ئەرکی هەموومانە خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین و خەبات بکەین لەپێناو ژیانێکی شایستەو شەرەفمەندانە بۆ گەلی کوردی قارەمان و خۆڕاگر، ئەو گەلەی بۆ هیچ دوژمنێک سەری دانەنواندووەو داشینانوێنێ".
شانە چەکدارەکانی بروسک رۆڵی سەرەکییان هەبوو
لە پلانی رزگارکردنی هەولێردا شانە چەکدارەکانی بروسک رۆڵی سەرەکییان بینی و بەسەر پێنج کەرتدا دابەشبوون، کە کەرتی یەکەم لە کۆیە بۆ مەخمور و کەرتی دووەم لە کۆیە بۆ شەقڵاوە، کەرتی سێهەم لە مەخمورەوە بۆ ناو سەربازگەی هەولێر، کەرتی چوارەم لە قۆڵی شەقڵاوەوە بۆ سەربازگەی هەولێر، کەرتی پێنجەمیش دەستپێکردنی راپەڕین بوو لە ناوشاری هەولێر و لە رۆژی 11ی ئازاری 1991 شانە چەکدارەکان ئۆپڕاسۆنەکانیان دەستپێکرد.
لەگەڵ ئەوەی کۆسرەت رەسول عەلی سەرپەرشتی تەواوی ئازادکردنی هەولێری دەکرد، بەڵام بەگشتی هێزی پێشمەرگە بۆ ئازادکردنی هەولێر بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون، کە بەرەیەکیان کۆسرەت رەسوڵ عەلی خۆی فەرماندەیی دەکرد و بەرەکەی دیکەشیان بورهانی سەعید سۆفی فەرماندەیی دەکرد و لە خاڵی دیاریکراودا بەیەک گەیشتن، ئەمە جگە لەوەی هەموو لایەنەکانی بەرەی کوردستان بە پلەی جیاواز بەشداری ئازادکردنی شاری هەولێریان کرد.
یەکێتی ئەندازیاری راپەڕین بوو
حاجی مهسیفی سەرۆکی ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لهبارهی راپهڕینی شاری ههولێرهوه بۆ PUKMEDIA دەڵێت: "دهستپێشخهری و ئهندازیاری راپهڕین یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، كە توانی هێزە سیاسییە كوردستانییەكانی نێو بەرەی كوردستانی كۆبكاتەوەو ئامادەیان بكات بۆ روخاندنی رژێمی بەعس لەعیراق".
"گرتنهوهی ههولێر ئاسان نهبوو، چونكه مۆڵگه ههره خراپهكانی بهعس له ههولێر بوون، بهڵام توانیمان لهڕێگهی مهفرهزهكان و لهڕێگهی شانه چهكدارهكانی بروسك، پێكهوه بهرنامه و پلانێكی تۆكمه دابڕێژین تا بتوانین هەولێر ئازاد بكهین، ههرچهنده لهو رۆژهدا ههندێك له حزب و لایهنهكان گاڵتهیان بهو بیرۆكهی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دهكرد، بهڵام یهكێتی سووربوو لهسهر ئهوهی لهگهڵ كۆمهڵانی خهڵكی كوردستان دهتوانێت راپهڕین بكات"، حاجی مەسیفی وادەڵێت.
یەکێتیی نیشتمانیی ئەندازیاری راپەڕینە مەزنەکە بوو، لەو چوارچێوەیەشدا پلانی رزگارکردنی شاری هەولێری داڕشتوو لە ماوەیەکی کەمدا شارەکە لە رژێمی بەعس پاککرایەوە و لەدامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی رژێمی بەعس چۆڵکران، لەو پڕۆسەیەشدا چەندین چەکداری رژێمی بەعس کوژران و هەندێکیشیان بەدیل گیران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
قوباد تاڵەبانی : سەردەمی بەکارهێنانی دەنگی مردو بۆ لایەنێک بەسەرچوو
08:07 PM - 2024-10-06 -
یەكێتی مامۆستایان: تەنها تەوتین كۆتایی بەكێشەی موچە دەهێنێت
03:26 PM - 2024-10-06 -
ئاساییش بکوژی هاووڵاتیەک دەستگیر دەکات
08:51 PM - 2024-10-05
ئەمانەش ببینە
لیستی پارتی و 7 كاندیدی سزادەدرێن
06:37 PM - 2024-10-06
مووچهخۆران ههژماری من رهتدهكهنهوهو پشتیوانی ههڵوێستهكهی سهرۆك بافڵ دهكهن
06:11 PM - 2024-10-06
كاندیدێكی مەسیحی: ئاسایشی هەولێر هەڕەشەی كوشتنم لێدەكات
02:24 PM - 2024-10-06
کاندیدانی یەکێتی: "هەژماری من_مەسرور" تەنها بۆ گیرفانی بنەماڵەیە
01:30 PM - 2024-10-06
زۆرترین خوێنراو
-
مووچهخۆران ههژماری من رهتدهكهنهوهو پشتیوانی ههڵوێستهكهی سهرۆك بافڵ دهكهن
کوردستان 06:11 PM - 2024-10-06 -
سەركەوتن بۆ لووتكەیەكی دیكە
بیروڕا 04:56 PM - 2024-10-06 -
یەكێتی مامۆستایان: تەنها تەوتین كۆتایی بەكێشەی موچە دەهێنێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-10-06 -
كاندیدێكی مەسیحی: ئاسایشی هەولێر هەڕەشەی كوشتنم لێدەكات
کوردستان 02:24 PM - 2024-10-06 -
کاندیدانی یەکێتی: "هەژماری من_مەسرور" تەنها بۆ گیرفانی بنەماڵەیە
کوردستان 01:30 PM - 2024-10-06 -
قوباد تاڵەبانی: گوندەکان پشتوپەنای یەکێتیین بۆ گۆڕینی حکومڕانی
کوردستان 12:57 PM - 2024-10-06 -
یەکێتی فەرمانبەران هەژماری من رەتدەکەنەوە
کوردستان 09:29 AM - 2024-10-06 -
٩٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:13 AM - 2024-10-06