وته‌بێژی كۆمسیۆن: نوێنه‌رمان له‌لیژنه‌ی ئه‌منی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت
کوردستان 03:14 PM - 2024-03-09
PUKMEDIA
پڕۆسەی دەنگدان
وه‌زاره‌تی
ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن
و پارێزگاری له‌سندوقه‌كانی ده‌نگدان و پاراستنی ده‌نگده‌ر و بنكه‌كانی ده‌نگدان پێكده‌هێنێت
و وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "نوێنه‌رمان
له‌لیژنه‌كه‌دا ده‌بێت".
لیژنه‌كه پارێزگاری له‌ده‌نگ و ده‌نگده‌ر ده‌كات
جومانه غه‌لای
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "به
بڕ‌یاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی بۆ
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێكهێندراوه‌و دادوه‌ر عامر مووسا حوسه‌ینی نوێنه‌رایه‌تیی
كۆمیسیۆنی عیراق له‌لیژنه‌كه‌دا ده‌كات".
"ئه‌ركی لیژنه‌كه پاراستنی ئاسایش و سه‌ربه‌خۆیی
پڕ‌ۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه، هاوكات پاراستنی ده‌نگده‌ر و بنكه‌كانی
ده‌نگدان و كۆگاو كه‌ره‌سته‌و كه‌لوپه‌له‌كانی تایبه‌ت به‌پڕ‌ۆسه‌ی ده‌نگدان و
گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانه بۆ ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان"،
وته‌بێژی كۆمسیۆن واده‌ڵێت.
یه‌ك رۆژ كات ماوه
ته‌نها یه‌ك
رۆژ له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌دا ماوه كه تائێستا ناوی خۆیان له‌تۆماری ده‌نگدانی
كۆمسیۆنی عیراق تۆمارنه‌كردوه‌و له‌دوای ئه‌و واده‌یه ئه‌گه‌ر درێژنه‌كرێته‌وه
مافی ده‌نگدانی نابێت.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: "پڕ‌ۆسه‌ی تۆماركردن
و نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدان تاوه‌كو سبه‌ی (10ـی ئاداری 2024) به‌رده‌وامه‌و
هاووڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانی نزیكترین ناوه‌ندی كۆمیسیۆن بكه‌ن بۆ تۆماركردنی زانیارییه‌كانیان
و دواتریش كارتی ده‌نگدانیان بۆ ده‌رده‌هێندرێت".
نزیكه‌ی چوار ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌هه‌رێم هه‌ن
له‌دوو مانگی
رابردوودا زیاتر له 109 هه‌زار كه‌سیش بۆ یه‌كه‌مجار داوای كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان
كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی
سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، بۆ
هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، 3 ملیۆن و 789 هه‌زار و 360 ده‌نگده‌ر
هه‌ن و له‌و ژماره‌یه‌ش تائێستا زیاتر له 2 ملیۆن 800 هه‌زار ده‌نگده‌ر كارتی بایۆمه‌ترییان
بۆ كراوه.
بڕ‌یاره هه‌ڵبژاردنی
خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 10-6-2024، بۆ 100 كورسی به‌چوار
بازنه به‌ڕ‌ێوه‌بچیت، كه كورسییه‌كان به‌م شێوه‌یه دابه‌شبوون، پارێزگای سلێمانی
38 كورسی، پارێزگای هه‌ولێر 34 كورسی، پارێزگای دهۆك 25 كورسی، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
3 كورسی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

