ئەندامێکی لیژنەی دارایی: لەم هەفتەیەدا مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت
کوردستان 10:46 AM - 2024-03-09
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
لەم هەفتەیەدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە عیراقەوە بۆ هەرێم دەنێردرێت و ئەندامێکی لیژنەی دارایش دەڵێت:" دارایی عیراق بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی مووچەخۆران سوود لە بایۆمەتری مووچەخۆران دەبینێت".
لەماوەیەکی کەمدا هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران دەکرێتەوە
د.نەرمین
مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:" لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
رەوانە دەکات".
"
لەگەڵ ئەوەی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم بەزمانی عەرەبی بۆ وەزارەتی دارایی عیراق
نێردراوە، بە وتەی تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق دەتوانرێت لەماوەیەکی کەمدا
هەژمار بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بکرێتەوە"، د.نەرمین مەعروف وایوت.
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار بەهەژماری بانکی دەبێت
وەزیری
دارایی عیراق لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندبوو:"
پێویستە بۆ مووچەی مانگی ئادار سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم هەژماری بانکییان لەیەکێک
لە بانکە حکومییەکانی عیراق هەبێت".
کردنەوەی
هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران لەکاتێکدایە کە دادگای فیدراڵی لەکۆبوونەوەی رۆژی
٢١-٢-٢٠٢٤ دا بڕیاریدا کە پێویستە حکومەتی عیراق مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم
دابین بکات، بۆ ئەمەش پێویستە مووچەخۆران هەژماری بانکیان هەبێت.
سوود لەبایۆمەتری وەردەگیرێت
پێشتر
حکومەتی هەرێم لەچوارچێوەی سیستمی بایۆمەتریدا، داتاو زانیاری لەسەر مووچەخۆرانی
هەرێم کۆکردووەتەوە، پشتبەست بەو سیستمەش کاری کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ
مووچەخۆران ئاسان دەبێت.
نەرمین
مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راشیگەیاند:" بۆ
کردنەوەی هەژماری بانکی مووچەخۆران وەزارەتی دارایی عیراق سوود لە بایۆمەتری
مووچەخۆران وەردەگرێت و بانکە حکومییەکان بەو ئەرکە هەڵدەستن".
"وەزیری
دارایی عیراق پێی راگەیاندین، ئەو داتا و زانیارییانەی پێشتر حکومەتی هەرێم
لەچوارچێوەی بایۆمەتری مووچەخۆراندا کۆیکردوونەتەوە، بۆ هەژماری بانکی مووچەخۆران سوودیان
لێ وەردەگرین"، د.نەرمین مەعروف وایوت.
سیستمی
بایۆمەتری مووچەخۆران کە لەساڵی ٢٠١٧دا، بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک
وەزیرانی هەرێم راگەیەندرا، توانرا سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لەو سیستمەدا
تۆماربکرێن، کە بەپێی بەدواداچوونێکی PUKMEDIA نزیکەی ملیۆنێک و ٤٠٠
هەزار مووچەخۆر لە سیستمەکەدا تۆمارکراون و وەزارەتی دارایی عیراقیش بۆ کردنەوەی
هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم سوود لەو بایۆمەترییە وەردەگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

