یه‌كێتی له‌هه‌رێم خزمه‌تكارو له‌به‌غدا پارێزه‌ری گه‌لی كورده
کوردستان 12:48 PM - 2024-03-07
PUKMEDIA
لۆگۆی کوردستان و یەکێتی و عیراق
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك چۆن له رابردوودا ئه‌ندازیارو هه‌ڵگیرسێنه‌ری بڵێسه‌ی راپه‌ڕین بوو، له‌ئێستاشدا له‌سه‌ر ڕ‌ێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك (مام جه‌لال) و بڕ‌یاره‌كانی پێنجه‌مین كۆنگره، له‌به‌غدا سازش له‌سه‌ر ماف و داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان ناكات، له‌هه‌رێمی كوردستانیش ده‌یه‌وێت ڕ‌ێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انی ڕ‌استبكاته‌وه‌و ئه‌وله‌ویه‌تی كاركردنی خزمه‌ت و باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكه.
سه‌رۆك بافڵ: پێگه‌ی ده‌ستووریی كورد له به‌غدا ده‌پارێزین
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامی 33هه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕ‌ینه مه‌زنه‌كه‌ی
گه‌لی كوردستاندا رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌شانازییه‌وه یادی راپه‌ڕین ده‌كه‌ینه‌وه‌و
وه‌ك به‌ڵێنمان داوه‌و دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و
هێزه نییه و نابێت كه پشت له خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات، هه‌نگاوی كاریگه‌رمان له‌پێناو
ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه‌مان ناوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی لای هه‌موولایه‌ك روونه"،
سه‌رۆك بافڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: "وه‌كچۆن له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌ڵێنمان
پێدان ئه‌م رێڕ‌ه‌وه نادروسته‌ی سیاسه‌ت و حوكمڕ‌انی راستده‌كه‌ینه‌وه‌و پێگه‌ی
ده‌ستووریی كورد له‌ناوه‌ندی بڕ‌یاری سیاسی له به‌غدا ده‌پارێزین".
یه‌كێتی كۆڵنادات و دیدگای نوێی هه‌یه
یه‌كێتی به رۆحیه‌تی
راپه‌ڕین و به‌دیدگای نوێ و سه‌رده‌میانه هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ره سیاسی و
ئابوورییه‌كان ده‌نێت و بۆ وه‌رگرتنی ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی
كوردستان كۆڵنادات، هاوكات خزمه‌تی گه‌نجان ده‌كاته ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی.
زیاد جه‌بار ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند:"یه‌كێتی وه‌ك چۆن له‌ڕ‌ابردوودا
ڕ‌ابه‌رایه‌تی خواست و ویستی نه‌وه‌كانی ڕ‌اپه‌ڕ‌ینی كرد‌و دامه‌زراوه‌ی سیستمی
حوكمڕ‌انی هه‌رێمی كوردستانی دامه‌زراند، ئێستاش به‌دیدگای نوێ و سه‌رده‌میانه
له‌توانایدایه‌و ڕ‌ێ زانه له‌دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره سیاسی و ئابووریه‌كان و به‌هه‌مان
ڕ‌ۆحیه‌تی ڕ‌اپه‌ڕ‌ین ڕ‌ابه‌رایه‌تی نه‌وه نوێییه‌كانی ده‌كات".
"یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ڕ‌ێبازی سه‌رۆك (مام جه‌لال) و بڕ‌یاره‌كانی پێنجه‌مین
كۆنگره سازش له‌سه‌ر مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان ناكات و ڕ‌ێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انی ڕ‌استده‌كاته‌وه‌و
ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی بۆ ئاوه‌دانی و دابینكردنی مووچه‌و پاراستنی سه‌روماڵی
هاووڵاتیان و په‌ره‌پێدانی زیاتر به دیموكراسی و ئازادی ڕ‌اده‌ربڕ‌ینه، هاوكات
له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیش هه‌وڵی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دروست و كارا بۆ وه‌رگرتنی
ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌دات، كه هه‌ر ئه‌مانه‌ش ئامانجی
سه‌ره‌كی ڕ‌اپه‌ڕ‌ینی به‌هاری ١٩٩١ بوون"، زیاد جه‌بار واده‌ڵێت.
یه‌كێتی سه‌رمه‌شقی گۆڕانكارییه
یه‌كێتی له‌باریدا هه‌یه وه‌كو هێزێكی به‌رپرسیارو به‌په‌رۆش و سه‌رمه‌شق، ئاڵا هه‌ڵگری گۆڕ‌انكاری و تازه‌گه‌ری بێت و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان بۆ ئه‌ركه‌كانی داھاتوومان ئاماده‌و پته‌و بكات.
خدر مسته‌فا ئه‌ندامی
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سۆران له‌لێدوانێكیدا بۆ وێبسایتی
ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی PUKMEDIA رایگه‌یاند:
"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك چۆن له رابردوودا سه‌رمه‌شقی راپه‌ڕین و
ئازادی بوو، له‌ئێستاشدا مه‌شخه‌ڵی راستكردنه‌وه‌ی رێڕ‌ه‌وی حوكمڕ‌انی و خزمه‌تی
خه‌ڵكی هه‌ڵگرتوه‌و به ئامانجی ده‌گه‌یه‌نێت".
"ئه‌و
ستراتیجه‌ی كه له‌ئێستادا یه‌كێتی بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك په‌یڕه‌وی ده‌كات، درێژه‌پێده‌ری
رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌و له‌خانووه قوڕ‌ه‌كانه‌وه ده‌یه‌وێت خزمه‌تی خه‌ڵكی
خۆمان بكات، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوانه‌شی كه‌له ماوه‌ی رابردوودا سه‌رۆك بافڵ
ناویه‌تی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه یه‌كێتی به‌كردار ده‌یه‌وێت خزمه‌ت بكات،
ئه‌مه‌ش بۆ خه‌ڵك روونبوه‌ته‌وه"، خدر مسته‌فا وای وت.
مێژوو شاهیده
كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه ئامانجی
ئاشتی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ بۆ گه‌له‌كه‌ی بووه و له‌ماوه‌ی رابردووش‌دا به‌پشتیوانیی
خه‌ڵكی كوردستان هه‌نگاوی كاریگه‌ری له‌وپێناوه‌دا ناوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی لای هه‌موولایه‌ك
روونه، بۆ داهاتووش هه‌ر كارێك كه ده‌یكات له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه
باڵا‌و نیشتمانییه‌كانه‌و سه‌رفرازیی خه‌ڵك و پاراستنی خاكی كوردستانه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

