یەکێتی و پارتی: ماڵی کورد لە کەرکوک یەکخراوە
کوردستان 10:01 AM - 2024-03-04
ئاژانسەکان
کۆنگرەی رۆژنامەوانی یەکێتی و پارتی لە کەرکوک
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک کۆبوونەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە پۆستەکانی پارێزگاکە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنەکاندا یەکلا بکرێنەوە.
رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:"ئەمڕۆ ٤-٣-٢٠٢٤ وەفدێکی لقی پارتی دیموکراتی
کوردستان لە کەرکوک سەردانی مەڵبەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد‌و تاوتووێی
چەند پرسێکی گرنگمان کرد".
"پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە و لێکنزیکبوونەوەی
هەردوولا و پەیوەندییەکانی نێوانمان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو"،
رەوەند مەلا مەحمود وایوت.
دوای کۆبوونەوەکەش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی رایگەیاند:" ماڵی کورد لە کەرکوک یەکخراوە و پێویستە هەموو لایەنەکان بەشداری جدییان لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی شارەکە هەبێت".
وتیشی:" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان هاوڕایە کە پێویستە پۆستەکانی پارێزگاکە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەنێوان لایەنەکاندا یەکلابکرێنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش سەردانی سەرجەم لایەنە براوەکانی کەرکوک دەکەین".
هاوکات هەر لە کۆنگرەکەدا محەمەد کەمال بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک رایگەیاند:" لەگەڵ یەکێتی هەوڵدەدەین پارێزگارێکی کورد بۆ شارەکە دیاریبکەین، کە چێی رەزامەندی بێت بۆ سەرجەم لایەنەکان و دانیشتوانەکەشی".
"هەوڵەکانمان لەگەڵ یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی ئەنجومەنی پاریزگاکەوە زۆر جدییە و داواکارین لە لایەنەکانی دیکەش هاوکارمان بن، بۆ پێکهێنانی ئەنجومەنەکە"، محەمەد کەمال وایوت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه،
شه‌وی رابردوو به ئاماده‌بوونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له به‌غدا بۆ تاوتوێكردنی هه‌نگاوه‌كانی
پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌كانی
كه‌ركوك رێككه‌وتن له سه‌ر به‌رده‌وامی گفتوگۆكان تا گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان
و یه‌ك كارنامه‌ی هاوبه‌ش تاوه‌كو له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك هه‌ڵبژێردرێن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی
راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كارنامه‌ی لایه‌نه براوه‌كان خراوه‌ته‌ڕ‌وو
بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك كارنامه‌ی هاوبه‌ش دروستبكرێت و بڕ‌یار له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان
بدرێت.
هاوكات رۆژی
21-2-2024، به ئاماده‌بوونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی
كه‌ركوك له به‌غدا بۆ تاوتوێكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێیی كه‌ركوك
و دیاریكردنی پارێزگار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌یان
ئه‌نجامدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

