وەکالەتەکە دەگەڕێتەوە بۆ میللەت
بیروڕا 05:53 PM - 2024-03-03
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ئیتر گەل لە
رۆژی ١٠-ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ قسەی خۆی دەکات و پێویستی بە قەرەباڵەغی لێدوان و لێدان
و مەزەندە و تەخمین و فاڵگرتنەوە نییەو ناکات. هەر لە رێوە ئەفسانەی ترساندنی خەڵک
لە هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێم پوچەڵ دەبێتەوە، چونکە هەڵبژادنەکە بۆ هەموو هەرێمە.
ئیتر جارێکی
تر دیموکراسی و نەتەوایەتی، ئازادی و کوردایەتی تێکەڵ دەبنەوە و کەسیان لەسەر کەسیان
و هیچیان لەسەر ئەویتریان پەک ناخرێت.
ماوەتەوە سەر
میللەت خۆی چی دەکات؟
دەتوانێ هەرێمی
دووەم دروست بکات و کۆتایی بە (پێم وایە و
لەوانەیە بهێنێت) .
جا تەبعەن هەرێمی
دووەم ناکاتە (دوو هەرێم) وەکو هەندێک بە زەبر و زبری، بە بەشینەوەی تۆمەت و تەخوین
و تەوهین وێنای هەر نوێبوونەوە و نوێخوازییەک لە کوردستان دەکەن. هەرێمی دووەم
واتا قۆناغی دووەم لە ئەزموونی کوردستان دوای ٣٣ ساڵ لە راپەرین(١٩٩١-٢٠٢٤) .
هەرێمی دووەم
دوو کەرت کردنە، بەڵام کەرتکردنی زەمەن، نەک کەرتکردنی زەمینی وڵات ، کەرتکردنی مێژووە
نەک کەرتکردنی جوگرافیا. یانی قۆناغێکی نوێ لە یەک کوردستان کە دەتوانێ چانسێکی نوێ
بێت بۆ گرێدانەوەی رابردوومان، بە باشییەکانییەوە، لەگەڵ داهاتوومان، بە چانسەکانییەوە،.
هەرێمی دووەم
واتا لە قاودانی خراپییەکانی رابردوو کە هیچ ئەزموونێکی مرۆیی هیچ نەتەوەیەک بێ
خراپی و بێ کەماسیی نییە و ..رووکردنە چانسێکی ترە کە ئایندەسازبێت بێ ئەوەی یادەوەری
میللەتێک و رەنجی فەرهادی رابردووی دیلێت بکات.
هەڵبژاردنی
خولی نوێ بە باریکە رێی زیاتر لە سێ دەیەی سیاسەتی کوردستانیدا تێپەڕ دەبێ و دەتوانێ
ئاسۆیەکی فراوان بۆ گەلەکەمان و بۆ روانگە و میزاجی نەوەکانی داهاتوو بە نەوە تازەکانی
دەنگدان بکاتەوە.
١٠-٦ دەتوانێ
ئیستحقاقی گۆڕانکاری گەورە جێبەجێ بکات بێ
ئەوەی باج و نرخی گەورەی بە ئازاری هەر گۆڕانکارییەکی پێشبینیکراوی شۆڕشگێڕی بدات.
شتێکە وەک (شۆرشێکی ئاوریشمین). رێک ئەمەشە پێی ئێژن ئاڵوگۆڕی بێ وەی و بێمەزەڕەت.
کاژی وەرزی رابردوو فرێدەدا و نوێدەبێتەوە.
بە یاسا و دەستور
و دەنگدانی شێنەیی کورستان و کوردستانییەکان ئاشت دەکاتەوە هەڵبژاردن، رۆژی نوێبوونەوەی
بزووتنەوەی سیاسییە لە کوردستان. بەهارێکی نوێ لە سەرەتای هاویندا.
بۆ ئێمەش وەک
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: حوزەیرانێکی تازەیە.
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

