یەكێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەرێم لە بەغدا دەكات
کوردستان 11:12 AM - 2024-03-02
PUKMEDIA
ئەرشیف... بەشێک لە فراکسیۆنی یەکێتی و سەرۆکوەزیرانی عیراق
فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوای قەرەبووی ماددی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر و سلێمانی و گەرمیان لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق دەكات و سەرۆکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت: "دەمانەوێت زیانلێکەوتووانی هەرێم قەرەبوو بکرێنەوە، بۆئەمەش راپۆرتێک لەسەر زەرەروزیانەکان پێشکەش بە سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکەین".
لە ماددەی شەشی یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025 دا هاتووە کە سەرۆکوەزیران و وەزیری
دارایی عیراق بودجەیەکی یەدەگی نائاسایی بۆ رووداوی سروشتی و نەخوازراو تەرخاندەکەن.
فراکسیۆنی یەکێتی: زیانلێکەوتووانی رووداوی سروشتی لە هەرێم قەرەبوو بکرێنەوە
كەریم مەلا
شكور سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بە وەكالەت لە ئەنجومەنی نوێنەران، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "فراكسیۆنەكەمان بەڕەسمی داوای
قەرەبووی زیانی ئەو رووداوە نەخوازراوانە لە حكومەتی عیراق دەكات كە بەهۆیانەوە زیان بەر هاووڵاتیان كەوتوون".
"بۆ مەبەستی قەرەبووكردنەوەكە، دۆسییەی زیانلێكەوتووانی
لافاوەكەی هەفتەی رابردوو بە ناو و قەبارەی دارایی زیانەكە ئامادە دەكەین و پێشكەش
بە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراقی دەكەین و داوا دەكەین لەو بودجەیەی كە
بۆ رووداوی سروشتی و نەخوازراو لەعیراق هەیە قەرەبوویان بكرێتەوە"، كەریم مەلا
شكور وادەڵێت.
لە سلێمانی زیاتر لە 71 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە
زیانەکانی لافاوەکەی
مانگی شوبات لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە زیاتر لە 171 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت
و زیانلێکەوتووانیش رێژەیان لەزیادبووندایە.
ئارام عەلی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان 71 ماڵ و
دوکان بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمە جگەلەوەی کە چەند ماڵێکی دیکەش هەن
پەیوەندییان بە تیمەکانمانەوە نەکردووە و لەناو راپۆرتی زیانلێکەوتواندا نین".
"بەپێی خەمڵاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی
زەرەرو زیانەکان بە 171 ملیۆن و 350 هەزار دەخەمڵێندرێت، کە بیگومان پێدەچێت ئەو
بڕەپارەیە زیادبکات، چونکە تائێستاش بەردەوام هاووڵاتیان سەردانمان دەکەن و ناویان
لە راپۆرتی زەرەروزیانەکاندا تۆماردەکەن"، ئارام عەلی وادەڵێت.
لە گەرمیان 150 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە
بەهۆکاری
ئەوەی شەپۆلی باران بارینەکە ناوچەی گەرمیانی زیاتر گرتبووەوە، زەرەر و زیانەکان لەوناوچەیە
زیاترن و نزیکەی 150 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە.
ئیبراهیم محەمەد
عەبدولڕەحمان وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیان بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە زیان بە نزیكەی 150 ماڵ لە گەرمیان گەیشتووە، بەپێی
لێكۆڵینەوەكان زیانەكان بە 2 ملیارو 500
ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێن".
"هەر بەهۆی ئەو رووداوە سروشتییەوە زیانی زۆر بەر
خزمەتگوزارییە گشتییەكانی وەك پردو رێگەوبان و خوێندنگە گەیشتووە، ئەمە جگە لەوەی
چەند كارگەیەكی هاووڵاتیان زیانیان بەركەوتووە" ئیبراهیم محەمەد وادەڵێت.
لە هەولێر 11 ئۆتۆمبێل ژێرئاو کەوتن
بەهۆی ئەو
لافاوەی لەناو سەنتەری پارێزگای هەولێر دروستبوو، 11 ئۆتۆمبێل ژێرئاو کەوتن، ئەمە
جگەلەوەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل و ماڵ زیانیان بەرکەوت.
بەرگری
شارستانی هەولێریش لەبارەی زیانەكانی لافاوەکەی رۆژی 15-2-2024،کە شارەكەی گرتبووەوە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە
بەوە دەكات: "11 ئۆتۆمبێل ژێر ئاو كەوتوون و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی دیكەش زیانیان
بەركەوتووە، كە تائێستا زەرەروزیانەکان نەخەمڵێندراوەن".
هاوکات بەرگری شارستانی هەولێر
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "هەر بەهۆی لافاوەکەوە ئاو چووەتە چەندین ماڵ و بەڕێوەبەرایەتییەکەمان
بەهانایانەوە چوون کە زیانی ماددی زۆریان هەبووە".
لە رۆژی 15ی
شوباتی 2024، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە زیان بەر زیاتر لە 220 ماڵ کەوت، هەروەها
11 ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو کەوتن، بۆ قەرەبووی ئەو زیانانەش فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان، لە راپۆرتێکی گشتگیردا داوا لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق
دەکات، لەو بودجەیەی کە بۆ رووداوی سروشتی و نەخوازراو لەعیراق تەرخانکراوە، قەرەبووی
زیانلێکەوتووانی هەرێمی کوردستان بکڕێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
بهپێی راپرسییهكان یهكێتی سهركهوتنی گهوره بهدهستدههێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

