مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر: هه‌وڵ بۆ قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانی بازاڕ‌ی له‌نگه ده‌ده‌ین
کوردستان 05:59 PM - 2024-02-28
PUKMEDIA
مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:"دیسان ڕ‌وداوی ئاگركه‌وتنه‌وه زیانێكی گه‌وره‌ی له‌كاسبكارانی بازاڕ‌ی له‌نگه‌ی هه‌ولێر دایه‌وه‌و خه‌ریكه ئاگر كه‌وتنه‌وه له‌هه‌ولێر ده‌بێته دیارده".
له راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌مڕۆی 28-2-2024 مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به سوتانی بازاڕ‌ی له‌نگه كه كۆپییه‌كی بۆ PUKMEDIA نێدراوه، ئاشكرای ده‌كات:" به‌شێكی زۆری كاسبكارانی بازاڕ‌ه‌كه، گومانیان هه‌یه له‌ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا، بێگومان ئه‌م گومانانه ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر خودا‌و خه‌ڵكی كاسبكاری ئه‌م بازاڕ‌ه‌و هه‌موو هه‌ولێریه‌كان" .
"پێویسته لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگری ئه‌مجاره‌ی بازاڕ‌ی له‌نگه‌ی هه‌ولێر، زۆر وورد و به‌دیقه‌ت بن له‌دیاریكردنی هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌و نه‌یخه‌نه ملی قه‌زاو قه‌ده‌رو ده‌بێت ئه‌م گومانانه ساغ بكه‌نه‌وه"، له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر یه‌كێتیدا واهاتووه.
ئاگره‌كه‌ی بازاڕ‌ی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر زیانی ماددی به‌نزیكه‌ی 800 دوكانی جۆراوجۆر گه‌یاندو لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه پێكهێندراوه، به‌رگریی شارستانی شاره‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات، كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 40% ـی بازاڕ‌ه‌كه سووتاوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتیدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:" له‌مه‌ڵبه‌ندی 3 ی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوخه‌می كاسبكاره لێقه‌وماوه‌كانی ئه‌م بازاڕ‌ه‌ین و ئه‌م خه‌م و كاره‌ساته به‌هی خۆمان ده‌زانین و ئاماده‌ی پشتیوانی و هه‌موو جۆره هاوكاریه‌كین بۆ تێپه‌ڕ‌اندنی ئه‌م كاره‌ساته‌و له‌ڕ‌ێگه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه له‌په‌رله‌مانی عیراق، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆمان بۆ قه‌ره‌بووی به‌شێك له زیانه‌كان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ".
مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر داوا له‌ئیداره‌ی مه‌حه‌لی هه‌ولێر ده‌كات، به‌زووترین كات بازاڕ‌ه‌كه نۆژه‌نبكاته‌وه‌و ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌ختیش دابنێن .
پێشتر PUKMEDIA، راپۆرتێكی لەبارەی هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی رووداوی ئاگرەكەی بازاڕ‌ی لەنگەی هەولێر بڵاوكردبووەوە، دەتوانن لەم لینكەوە خوێنەری بن:
یەكێتی داوای قەرەبووی سووتانی لەنگەی هەولێر دەخاتە بەردەم سودانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

