یەکێتی بە نوێنەری راستەقینە داکۆکی لە پێکهاتەکان دەکات
کوردستان 05:25 PM - 2024-02-24
PUKMEDIA
بینای پەرلەمانی کوردستان
بوونی کورسی پێکهاتەکان لەپەرلەمانی کوردستان دەستپێشخەری سەرۆک مام جەلال بووە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پەرلەمانی بەشوێنی داکۆکیکردن لە مافی پێکهاتەکان زانیوە، بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵیداوە پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەیان لە پەرلەمان هەبێت، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت:" ئەوانەی پێشتر بەناوی نوێنەری پێکهاتەکان لەپەرلەمان بوون، هاوسەنگی پەرلەمانیان تێکدابوو".
ئەندامێکی دیکەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەڵێت:" لەگەڵ ئەوەدابووین کورسی پێکهاتەکان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردندا دابەش بکرێن، بەڵام کاتێک دادگای فیدراڵی بڕیاری لابردنی کورسی پێکهاتەکان لەپەرلەمانی کوردستان دەدات رێز لەبڕیارەکە دەگرین".
یەکێتی نواندنی کارتۆنی بەناوی پێکهاتەکانەوە رەتدەکاتەوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هەمیشە داکۆکیکاری مافی پێکهاتەکان بووە، هەرگیزیش لەگەڵ ئەوەدا نییە کە
پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەی خۆیان لە پەرلەمان نەبێت، بەڵام بەناوی پێکهاتەکانەوە
پاشکۆ بوون رەتدەکاتەوە.
حەسیبە عەبدوڵڵا لێپرسراوی
بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتیی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:" یەکێتی داکۆکیکاری مافی پێکهاتەکانەو رێگری دەکات لەهەر لایەنێک
کە بیەوێت پێکهاتەکان لەبەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت و نواندنی کارتۆنی بە ناوی
پێکهاتەکانەوە رەتدەکاتەوە".
" هەنگاوەکانی
دادگای فیدراڵی هەنگاوی بەرز و نیشتمانین و دەبنە پارێزەری راستەقینەی مافی
پێکهاتە رەسەنەکان، هەرگیز یەکێتی لەگەڵ ئەوەدا نییە کە پێکهاتەکان نوێنەری
راستەقینەی خۆیان لە پەرلەمان نەبێت، بەڵام بەناوی پێکهاتەکانەوە پاشکۆ بوون
رەتدەکاتەوە"، حەسیبە عەبدوڵڵا وایوت.
یەکێتی لەگەڵ پێکهاتە رەسەنەکاندایە
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان هەمیشە لەگەڵ پێکهاتە رەسەنەکاندا پەیوەندییەکی پتەوی هەبووە و بۆ
هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیش کاندیدی لەپێکهاتەکان دەبێت کە نوێنەرایەتی
راستەقینەی پێکهاتەکان دەکەن، هاوکات لە پەرلەمانی عیراق دوو نوێنەر و لەئەنجومەنی
پارێزگای نەینەواش دوو ئەندامی هەیە، کە سەرجەمیان لە پێکهاتەکانن.
ئاراس محەمەد ئاغا
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" یەکێتی پەیوەندییەکی
توندوتۆڵی لەگەڵ پێکهاتەکان هەیە و داکۆکیکاری مافەکانیانە، بەڵام کاتێک بەناوی
پێکهاتەکانەوە هاوسەنگی هێز لەپەرلەمان دەگۆڕێت، پێویستە خودی پێکهاتەکان خۆیان ئەوە
قبوڵنەکەن، چونکە ئەوەی لەخولەکانی پێشوتردا بەناوی نوێنەری پێکهاتەکانەوە لەپەرلەمان
دەبینران پاشکۆی حزبێکی دیاریکراو بوون نەک نوێنەری راستەقینەی پێکهاتەکان".
" یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق دوو نوێنەر و لەئەنجومەنی پارێزگای نەینەواش
دوو ئەندامی هەیە، کە سەرجەمیان لە پێکهاتەکانن، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی
کوردستانیش یەکێتی کاندیدی لەپێکهاتەکان دەبێت کە نوێنەرایەتی راستەقینەی
پێکهاتەکان دەکەن، ئەمەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە یەکێتی لەگەڵ پێکهاتە
رەسەنەکاندا پەیوەندییەکی پتەوی هەیە و داکۆکیکاریانە"، ئاراس محەمەد وایوت.
مام پارێزەری پێكهاتەكان بوو و رێبازەكەی بەردەوامە
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی
راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
" یەکێتی لەسەر رێبازەکەی سەرۆك مام جەلال بۆ خزمەتکردنی پێکهاتەکان بەردەوامە
و پێداگرە لەسەر مافەكانیان و بەکرداریش سەلماندویەتی بە دەنگ و كردەوە پشتگیری لە
پێكهاتەكان دەكات".
هاوکات لە وتارێکیدا کە لەبەشی بیروڕای PUKMEDIA بە ناونیشانی (كێ هەمیشە پارێزەری مافی پێكهاتەكان بووە؟) بڵاوکراوەتەوە، لەتیف نیروەی رایگەیاندووە:"تیشكی خۆر بە بێژینگ ناگیرێت و هیچ لایەنێك ناتوانێت بۆ دەستكەوتێكی حزبایەتی درزێك بخاتە نێوان یەكێتی و پێكهاتەكان. دەبێ ئاماژە بەوەش بدەین كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یەك چاو سەیری هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكانی كردووە و بیری لەوە نەكردۆتەوە كە حزبی توركمانی و مەسیحی و شەبەك و ئێزدی بۆ خۆی دروست بكات".
یەكێتی پارێزەری مافی پێكهاتەكانە
پێشتریش شیرین یونس ئەندامی
فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "خاوەندارێتی مافی پێكهاتەكان
لە پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەگەڕێتەوە، لەم
روانگەیەشەوە لە ئێستاشدا وەك رابردوو پارێزەری مافەكانیان دەبێت و رێگەنادات هیچ
لایەنێك دەنگی پێكهاتەكان بۆخۆی قۆرخ بكات".
"پێكهاتەكان دەتوانن لەو 100 كورسییەی دادگای
فیدراڵی بۆ پەرلەمانی كوردستانی دیاری كردووە، نوێنەری خۆیان بنێرنە پەرلەمان و
داكۆكیكاریان بێت"، شیرین یونس وایوت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەچوارچێوەی پارێزگاریکردن لەمافی پێکهاتەکاندا، دەیەوێت نوێنەرانیان لە پەرلەمان
راستەقینە بن و داکۆکی تەواو لەمافی پێکهاتەکان بکەن، نەک وەک ئەو بەناو
نوێنەرانەی کە لەخولەکانی پێشوتردا لەپەرلەمانی کوردستان بوون و بەناوی نوێنەری پێکهاتەکانەوە
هاوسەنگی هێزیان لەپەرلەمان تێکدابوو، لەم ڕووانگەیەشەوە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی
بە دروست دەزانێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2026-06-24 شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت
یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە
05:26 PM - 2026-06-24
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




.png)


دابەزێنە

