وەرگرتنی سامپڵی خوێن لەکەسوکاری ئەنفالکراوان بەردەوامە
کوردستان 12:31 PM - 2024-02-23
PUKMEDIA
وەرگرتنی سامڵی خوێن
ئەمڕۆ هەینی پرۆسەی وەرگرتنی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بۆ پشکنینی DNA و ناسینەوەی روفاتەکان کۆتایی پێدێت و نوێنەری خانمی یەکەمی عیراقیش دەڵێت: "پێشمەرگە ئاسا بەردەوام دەبین لەم پرۆسەیە بۆ گەڕاندنەوەی روفاتەکان و ناسینەوەیان".
سوپاسی هەوڵەکانی خانمی یەکەمی عیراق دەکەین
کەسوکاری ئەنفالکراوان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە چەمچەماڵ لەبارەی ئامار و پشکنینی DNA کەسوکاریان رایانگەیاند: "وەک کەسوکاری ئەنفالکراوان سوپاسی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق دەکەین کە کاری جدی کردووە بۆ هێنانەوەی روفاتی ئەنفالکراوان، کە بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەغدا و بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان ستافێک نێردراون بۆ پشکنینی DNA و دواتر روفاتەکان بەخاک سپێردراون".
نوێنەری خاتوو شاناز: پێشمەرگە ئاسا بەردەوام دەبین
هەر لە کۆنگرەکەدا نوێنەری خاتوو شاناز ئاماژەی بەوەکرد: "ئێمە بەپەرۆشەوە بوین کە ئەم پرسە زۆر بە شکۆوە بەڕێوە بچێت و خانمی یەکەمی عیراق خۆی پرسەکەی گرتە ئەستۆ بە هاوکاری تیمی نیشتمانی عیراق، ئەو روفاتانە کەماوەی پێنج ساڵە ماونەتەوە هێنرانەوە بۆ چەمچەماڵ و ئەمڕۆ کۆتایمان بە هەڵمەتەکە هێنا و سوپاسی هەموو لایەک دەکەین کەبەپەرۆشەوە بەدەممانەوە هاتن و مەراسیمێکی بەشکۆمان بەڕێوەبرد".
"لەم مەراسیمەدا ژمارەیەکی باش سامپڵی خوێن وەرگیراوە، کەبەهەندێک هۆکار پرۆسەکە هێواش بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەردەوام دەبین و وەک خانمی یەکەمی عیراق بەڵێنی داوە پێشمەرگە ئاسا بەردەوام دەبین و ئەم روفاتانە شەهیدی هەموو کوردن و هەموومان خاوەنیانین"، نوێنەری خاتوو شاناز وای وت.
پرۆسەی پشکنینی DNA لەبەغدا دەستپێدەکات
پێشتریش پەری نوری عەزیز راوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆمار لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاندبوو: "پاش وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان پڕۆسەی پشكنینی DNA، لە بەغدا دەستپێدەكات و بەپێی یاسا پێویستە حكومەتی عیراق تێچووی پشكنینەكان بگرێتە ئەستۆ، پاش پشكنینیش راستەوخۆ مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی رووفاتەكان دەستپێدەكات".
تیمی نیشتمانیی عیراق بۆ ماوەی شەش رۆژ هەستان بە وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە کەسوکاری ئەنفالکراوان و پرۆسەکە ئەمڕۆ هەینی کۆتایی پێدێت، ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی ١٣-١-٢٠٢٤ لەمەراسیمێکی شایستەدا رووفاتەکان لە پزیشکی دادی بەغدا وەرگیرانەوە و گەڕێنرانەوە خاکی نیشتمان و رۆژی ٢١-٢-٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی کەسوکاری قوربانیان و کەسایەتی حکومی و حزبی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەری کونسوڵخانەکان و کەسایەتی ئاینی رووفاتی ئەو ١٧٢ ئەنفالکراوە بەخاکپسێردرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

