رووفاتی ١٧٢ ئەنفالکراو بەخاکدەسپێردرێن
کوردستان 09:24 AM - 2024-02-21
قائیمقامیەتى قەزای چەمچەماڵ
رووفاتی ئەنفالکراوان
لە مەراسیمێکی شایستەی جەماوەریدا بە ئامادەبوونی خانمی یەکەمی
عیراق و کەسوکاری قوربانیان و نوێنەرانی حزبی و حکومی رووفاتی ١٧٢ ئەنفالکراوی
گەرمیان دوای نزیکەی پێنج ساڵ لە دەرهێنانەوەیان لە چەمچەماڵ بەخاکسپێردران.
گۆڕی ئەوێ بۆیان غەریب بوو
لە مەراسیمەکەدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی
عیراق وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "پاش تێپەڕبوونی 36 ساڵ بەسەر بێسەروشوێنکردنی
ئازیزانمان بە دڵیکی پڕ ئازارەوە کۆبووینەتەوە بۆئەوەی بەشداری لە بەخاکسپاردنی
ئازیزانمان بکەین کە گۆڕی ئەوێ بۆیان غەریب و ئاسمیانیش بۆیان نامۆ بوو"،
"ئەنفال زامێکە کە ساڕێژبوونی زەحمەتە، باشیش دەزانم ئەنفال زۆر لەوە گەورەترە کە
تائێستا هەم ئێمە و حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم لێمان روانیوە، دەزانم
هەرکەسێک حەزدەکات کە رووفاتی ئازیزەکەی بباتەوە زێدی خۆی، منیش لەم بۆنە
خەمناکەدا بەڵێنتان پێدەدەم کە کە پاش ئاشکرابوونی پشکنینەکان، بە ڕێوڕەسمێکی
شایستە رووفاتی ئازیزانمان بگەڕێنینەوە بۆ زێدی خۆیان".
"پڕۆسەکە زۆری خایاند و رێگاکە ئاسان نەبوو، بەڵام گرنگ
ئەوەیە کە دەستمان پێکرد و ناگەڕێینەوە، ئەوەی پێویستە یەک دەنگییە، دەبێت پەرتەوازە
نەبین و بە یەک تیم کار بکەین، تا ئەوکاتەی نەک هەر گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵدەدەینەوە،
بەڵکو هەموو رووفاتەکان بۆ زێدی باووباپیرانیان دەگەڕێنینەوە و کۆتایی بە ٣٦ ساڵ
چاوەڕوانی دەهێنین"، "هەروەها دەبێ کار بکەین تا ئەم تاوانە قێزەونە لە
جیهداندا بە جینۆساید بناسێنین، داوا لە حکومەتی عیراق و هەرێم دەکەم ئاوڕی جدی
بدەنەوە و قەرەبووی ماددی و مەعنەوی زیانلێکەوتووان بکەنەوە، رێز و شکۆ بگەڕێننەوە
بۆ ئەو مرۆڤانەی کە بە ژیانیان باجی بوونیان وەک مرۆڤ و وەک کورد لەسەردەمی
رژێمێکی قێزەونی دژ بە ئازادی و مافی مرۆڤ و سەربەستی و سەربەرزی دا، هەروەها ژیانێکی
شایستە بۆ کەسوکاری قوربانیان دابین بکەن"، خانمی یەکەمی عیراق وای وت.
شەرمە لە ئاست ئازاری گەلەکەماندا بێدەنگ بین
خانمی یەکەمی عیراق وتیشی: "شەرمە رێگە بدەین کە هیچ ئازیزێکی ترمان وەک ئەو داپیرە خاتوونە بەتەمەنەی کە چەندین ساڵ بەدەم لاوانەوەوە لەبەردەم ماڵە وێرانەکەیدا گیانی سپارد، گیان بسپێرێ، شەرمە قسەکەی لە بیر بکەین کاتێ کە وتیان دایە تۆ بۆ لێرەی؟ وتی چاوەڕێی گەڕانەوەی منداڵەکانم دەکەم، دەترسم لێرە بڕۆم و ئەوان بگەرێنەوە بەڵام لێرە نەبم، ئاخر منداڵەکانم کەسیان نییە و من تەنیا کەسیانم، پاش ماوەیەک کەسێک لە گوندەکە گەڕایەوە بۆلای و لاشەیەکی ساردی بینی و وێنەی منداڵەکانی لە ناو پەنجە رەقبوەکانی دەرهێنا و بە خاکی سپارد"، "شەرمە لە ئاست ئازاری گەلەکەماندا بێدەنگ بین و رێگا بە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانە بدەین، نەک هەر بەرامبەر بە کورد، بەڵکو بەرامبەر بە هەر نەتەوەیەکی دیکە و نابێت بێدەنگی هەڵبژێرین".
وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان بەردەوامە
پێشتریش پەری نوری عەزیز راوێژكار لە سەرۆكایەتی كۆمار لە
لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاندبوو: "لە رۆژی ١٧-٢-٢٠٢٤ـەوە وەرگرتنی سامپڵی خوێن لەلایەن
تیمێكی پزیشكی دادی عیراقەوە لە كەسوكاری ئەنفالكراوان دەستیپێكردووە و پێنج رۆژ
بەردەوام دەبێت، كە لەسەر داوای خانمی یەكەمی عیراقیش پڕۆسەكە جێبەجێ دەكرێت".
"پاش وەرگرتنی سامپڵی خوێن لە كەسوكاری ئەنفالكراوان پڕۆسەی پشكنینی DNA، لە بەغدا دەستپێدەكات و بەپێی یاسا پێویستە حكومەتی عیراق تێچووی
پشكنینەكان بگرێتە ئەستۆ، پاش پشكنینیش راستەوخۆ مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی رووفاتەكان
دەستپێدەكات"، پەری نوری عەزیز وادەڵێت.
ئەمە
لەکاتێکدایە رۆژی ١٣-١-٢٠٢٤ رووفاتەکان لە پزیشکی دادی بەغدا وەرگیرانەوە و
لەمەراسیمێکی شایستەدا گەڕێندرانەوە خاکی نیشتمان و ئەمڕۆش ٢١-٢-٢٠٢٤ بەخاکسپێردران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی لە لیژنەی باڵای رەخنەگرانی جیهان دیاریکرا
11:42 PM - 2025-12-20 -
دواى گەیشتنى سەرۆککۆمارى پاکستان بۆ بەغداد لەگەڵ د.لەتیف رەشید کۆدەبێتەوە
09:54 PM - 2025-12-20 -
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
09:25 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
کوردستان 04:28 PM - 2025-12-20 -
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 -
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

