riklam

مامۆستایانی ناڕازی بایکۆتیان شکاند

کوردستان 08:26 PM - 2024-02-19
مامۆستایانی ناڕازی ئەرشیف

مامۆستایانی ناڕازی

سلێمانی

بەشێک لەنوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆبوونەوەیەکیاندا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و پشتبەست بە بەو بەڵێنانەی پێیاندرا، بڕیاری شکاندنی بایکۆت و بەردەوامیدانیان بە پرۆسەی خوێندندا، لەبەرامبەریشدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند:" بەردەوام لەخەت دەبین بۆ جێبەجێکردنی داوا رەواکانتان".

 

دوای کۆبوونەوەکە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی سەبارەت بە هەڵپەرساردنی بایکۆت ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند:" پاش کۆبوونەوەی بەشێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت، ناوبراو هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا پاش هەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی  عیراق پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان بەپێی ساڵانی خزمەت، بخرێتە بواری جێبەجێبەجێکردنەوە و بەگرێبەستکردنی وانەبێژان بە قۆناغبەندی جێبەجێبکرێت، هاوکات بەڵێنیاندا بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دیکەی مامۆستایان بەردەوام لەسەر خەت دەبن و هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ".

 

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشکردووە:"ئێمە وەک ئەنجومەنی سەرتاسەریی لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیار و بەڵێنانەی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەک دەرفەتێکی تر بە دەسەڵات و نەفەوتانی ساڵێکی خوێندن، بڕیارماندا بە هەڵپەساردنی بایکۆت، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانیش، بەگوڕوتینی نوێوە دێینەوە مەیدانەکە".

 

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و بەگرێبەستکردنی وانەبێژانین

هاوکات هەر دوای کۆبوونەوەکە قوباد تاڵەبانی لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە پۆستێکدا بڵایکردەوە: "لەدیدارم لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستای ناڕازی بەڕێز، بڕیاری حکومەتی هەرێمم بۆ دووپاتکردنەوە کە؛ بە هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵی، پلەی مامۆستایانی شایستە بەرز دەکرێتەوە و وانەبێژەکانیش بکرێنە گرێبەستی رەسمی بەپێی رێکار و یاسا بەرکارەکان و ساڵانی خزمەت، بەردەوامیش لەخەت دەبین بۆ جێبەجێ کردنی داوا رەواکانیان".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket