عیراق پێداگری لە گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی هەرێم دەكات
کوردستان 09:05 AM - 2024-02-19
PUKMEDIA
كەمپی ئاوارەكان
لەهەرێمی كوردستان 24 كەمپی ئاوارە هەیە كە تائێستا دانەخراون و زۆرینەیان لەپارێزگای دهۆكە، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراقیش دەڵیت: "هەوڵی تەواو دەدەین بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تا رۆژی 30 مانگی تەمووز كۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەكان بهێندرێت و بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
وەزیری كۆچ و كۆچبەران
ئیڤان فایەق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ غوڵام محەمەد ئیسحاق نوێنەری نێردەی تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان و سەرۆكی كۆمسیۆنی كاروباری پەنابەران UNHCR رایگەیاند: "پابەندین بە بڕیارەكەی سەرۆك وەزیران و پێویستە لەكاتی خۆیدا و بێ دواكەوتن ئاوارەی كەمپەكانی هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان،، بەتایبەت لەئێستادا كە ئاسایش لە ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا تا ڕادەیەكی باش پارێزراون".
لەلایەكی دیكەشەوە وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆكسی تۆسیما نوێنەری بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان UNDP بۆ گەشەپێدان رایگەیاندووە كە، هەردوولا هاوڕابوون كە پاڵپشتی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان بكەن، بەتایبەت ئاوارەكانی قەزای شەنگال"، ئەمەش لەكاتێكدایە لە نوێترین هەڵوێستیدا وەزیری كۆچ و كۆچبەران لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق رایگەیاند: "هەوڵی تەواو دەدەین بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تا رۆژی 30 مانگی تەمووز كۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەكان بهێندرێت".
كۆچ و كۆچبەران: هاوكاری ئاوارە گەڕاوەكان دەبین
پێشتریش وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاندبوو: "وەك هاندانێك بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، 4 ملیۆن دینار بۆ گەڕاندنەوەی هەر خێزانێكی ئاوارەی نیشتەجێی هەرێم تەرخان دەكەین كە زۆربەیان لە هەولێر و دهۆكن، هاوكات قەرەبووی زیانلێكەوتووان دەكاتەوە و دەرگای دامەزراندن لەوەزارەتەكان بۆ ئاوارەكان دەكاتەوە، ئەمە جگە لەوەی بۆ هەر خێزانێك پارچەیەك زەوی پێدەدات، ئەندامێكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەرانیش لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: "پێویستە ئاوارەكان ئەو دەرفەتە لەدەستخۆیان نەدەن و سوود لەو هاندانە وەربگرن و بگەڕێنەوە زێی خۆیان".
لەبەیاننامەكەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراقدا هاتووە: "جگە لەو هاندانە هاوكات بەدەر لە رێنماییەكان، وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی مووچەی بیمەی كۆمەڵایەتی و هاوكاری و تەفەروغ و كەمئەندامی و قەرزی ئاسانكاری بێ سوود بۆ خێزانە گەڕاوەكان دابیندەكات".
سەرۆكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەران: دواجار ئاوارەكان پێویستە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بڕیاریداوە بڕی چوار ملیۆن دینارو پارچەیەك زەوی و دامەزراندن لەوەزارەتەكان وەك هاندانێك پێشكەشی ئەو ئاوارانە بكات كە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، سەرۆكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: "دواجار هەر پێویستە ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
رۆنزی زیاد سیدۆ سەرۆكی لیژنەی كۆچ و كۆچبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لیژنەكەمان پشتیوانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق دەكات بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، هەرچەندە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران تەئكید لەوە دەكاتەوە كە پێویستە تا مانگی تەممووز سەرجەم ئاوارەكان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام پێشنیارمان كردوە یەك مانگ پرۆسەكە درێژ بكاتەوە، ئەمەش بە هۆكاری ئەوەی سەرجەم خوێندكارە ئاوارەكان خوێندنیان تەواو بكەن".
"وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران هەموو كارئاسانییەك بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكانی هەرێم بۆسەر زێدی خۆیان دەكات، لەم چوارچێوەیەشدا بڕیاریداوە بڕی چوار ملیۆن دینارو پارچەیەك زەوی و دامەزراندن لەوەزارەتەكان وەك هاندانێك پێشكەش بە ئاوارەكان بكات، بۆیە داواكارم ئاوارەكان ئەو دەرفەتە لەدەست خۆیان نەدەن و سود لەو هاندانە وەربگرن، چونكە دواجار هەر پێویستە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان"، رۆنزی زیاد وا دەڵێت.
زیاتر لە 650 هەزار ئاوارە لەهەرێم مابوونەوە
بەپێی ئامارێكی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بەگشتی ژمارەی ئاوارەكان لەهەرێمی كوردستان، 664 هەزار و 798 كەسە، بەڵام بەپێی بەدواداچوونێكی PUKMEDIA ،30% بۆ 40% ئەو ژمارەیە لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
زۆرترین ئاوارەی عیراق لەهەرێم بوون
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ، لەنیسانی ساڵی 2016 دا دانیشتوانی عیراق زۆرترین ئاوارەیی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك نزیكەی 3.42 ملیۆن كەس ناچاربوون ماڵەكانیان جێبهێڵن، كە بەشی زۆری ئاوارەكانیش روویان لەهەرێمی كوردستان كردوەو لە كەمپەكان نیشتەجێ بوون، بڕیاریشە لەكاتی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق سەرژمێری ئەو ئاوارانە بكات كە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان ماونەتەوەو كۆتایی بە پرسی ئاوارەكان لە عیراق بهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

