وتەبێژ: یەکێتی سکاڵاکەی ناکشێنێتەوە
کوردستان 08:04 PM - 2024-02-17
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە
سبەینێ 18-2-2024 جارێکی تر دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵاکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن کۆدەبێتەوەو لەو بارەیەشەوە وتەبێژی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی PUKMEDIA دا دەڵێت: "هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ کشانەوەی سکاڵاکەی یەکێتی لە دادگای باڵای فیدراڵی و یەکێتی داوایەکی یاسایی کردووە".
وتەبێژی یەکێتی: رێز لە بڕیاری دادگا دەگرین
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "هەتا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ کشانەوەی سکاڵاکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەسەر یاسای هەڵبژاردن، دواخستنی بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایەش تاوانی یەکێتی تیا نییە".
"یەکێتی داوایەکی یاسایی کردووە بۆ ئەوەی کۆتاکان لە هەڵبژاردن و پەرلەمان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت و نەبنە دارەدەستی هیچ لایەنێکی سیاسی، هەر لایەنێکیش دژی ئەو داوایەیە شینی خۆی دەکات و دەزانن دەنگەکانی ئەوان کەم دەکات، پێویستیشە دادگای فیدراڵی ئەو داوایە بەلایەکدا بخات و ئێمەش رێز لە بڕیارەکە دەگرین "، وتەبێژی یەکێتی وای وت.
چەندین جار دانیشتنەکە دواخراوە
سكاڵاکەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تایبەتە بە پێنج ماددە لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كە لەلایەن زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە، کە پێشتریش چەند جارێكی دیكە دانیشتنەكەی دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایەكی یەكێتی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دواخراوە.
هەروەها یەكێتی لەرێگەی ئەم سكاڵایەوە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، كار بە یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عیراق بكرێت، كە ساڵی 1992 لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە دەركراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

