riklam

هۆزی بەنی تەمیم سوپاسی سەرۆک بافڵ دەکات

کوردستان 03:17 PM - 2024-02-15
کەسوکاری کوژراوان و بەشێک لەهێزە ئەمنییەکان ئاژانسەکان

کەسوکاری کوژراوان و بەشێک لەهێزە ئەمنییەکان

سەرۆک بافڵ سلێمانی

هۆزی بەنی تەمیم و کەسوکاری ئەو دوو ھاووڵاتییە عەرەبەی لەچەند رۆژی رابردوودا لەشاری سلێمانی کوژران، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی دەکەن کە لێکۆڵینەوەی تەواویان لە دۆسیەی کوژرانی کوڕەکانیاندا کردووە.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کەسوکاری ئەو دوو هاووڵاتییە عەرەبە و هۆزی بەنی تەمیم رایانگەیاند:"سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی دەکەین کە لێکۆڵینەوەی تەواویان لە دۆسیەی کوژرانی کوڕەکانماندا کردوو هەروەها پێشوازییەکی گەرمیان لێکردین و میواندارییان کردین".

هاوکات برایەکی کوژراوەکە رایگەیاند:" ئەو دوو کەسە کە یەکێکیان برامە و ئەوی تریان هاوڕێی بووە، بە مەبەستی سەردان و هێنانی کاڵا لە سلێمانییەوە بۆ بەغدا هاتبوون و بە ناهەق کوژراون".

بەرەبەیانی رۆژی ١١-٢-٢٠٢٤ لەگەڕەکی راپەرینی شاری سلێمانی ته‌قه‌ له‌ دوو هاووڵاتیی عه‌ره‌ب کرا و کوژران.

 

PUKMEDIA



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket