هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دادەمەزرێن
کوردستان 04:27 PM - 2024-02-12
ئاژانسەکان
خوێندنی باڵا
بەهەوڵی ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران، هەلی دامەزراندن بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوەو ئەندامەکەش رایدەگەیەنێت: "سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵای ماستەر و دکتۆرای دانیشتوی هەرێمی کوردستان مافیان هەیە داوای دامەزراندن پێشەکەش بکەن".
بەدریە حسێن ئەندامی فراکسیۆنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عیراق بە سایتی
رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "بەهەوڵی
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەلی دامەزراندن بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا)ی دانیشتوی هەرێمی
کوردستان دەکرێتەوە".
"سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەی خوێندنی باڵای
ماستەر و دکتۆرای دانیشتوی هەرێمی کوردستان، مافیان هەیە و دەتوانن لە ڕێگەی ئەنجومەنی
ڕاژەی فیدراڵییەوە داوای دامەزراندن پێشکەش بکەن، بە مەرجێک ئامادەبن لە دامودەزگاکانی
حکومەتی فیدراڵی کاربکەن"، بەدرییە حسێن وای وت.
ئەندامەکەی لیژنەی خوێندنی باڵای نوێنەرانی عیراق ئاماژە بەوەش
دەکات: "لینکی دامەزراندن لە 15-3-2024 دەکرێتەوەو بۆ ماوەی 21 رۆژ بەردەوام
دەبێت و تەنها خوێندکاری ئەو زانکۆیانە دەکرێتەوە کە دانپێدانراون لەلایەن وەزارەتی
خوێندنی باڵای فیدراڵییەوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

