پۆستەكانی كەركوك رێككەوتنی لایەنەكانی دەوێت
کوردستان 12:07 PM - 2024-02-12
PUKMEDIA
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ یەكەم دانیشتن چاوەڕوانی رێككەوتنی لایەنەكان دەكات و ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت: "دابەشكردنی پێنج پۆستی سەرەكی پارێزگاكە بووەتە رێگر لەبەردەم یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەن".
كورد بۆ خزمەتی كەركوك یەكدەنگە
پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "پێویستە رێككەوتنی سیاسی لەنێوان لایەنەكاندا بۆ دابەشكردنی پۆستە سەرەكییەكانی پارێزگاكە بكرێت، كە خۆی لەپۆستی پارێزگار و هەردوو جێگرەكەی و سەرۆكی ئەنجومەن و جێگرەكەیدا دەبینێتەوە".
"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان هاوڕان لەسەر ئەو پرسانەی كە تایبەتن بە پارێزگای كەركوك و هەردوو فراكسیۆنەكەش ئامانجێكی دیاریكراومان هەیە كە خزمەتكردنی شاری كەركوكە" پەروین فاتیح وادەڵێت.
یەكەم كۆبوونەوە دواخرا
بڕیاربوو رۆژی 5-2-2024 ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركوك بە سەرپەرشتی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەكە، یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆی بایكۆتكردنی فراكسیۆنە عەرەب و توركمانەكانەوە دانیشتنی ئەنجومەنەكە دواخرا.
لەبارەی دواخستنی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە و دابەشكردنی پۆستەكان، پەروین فاتیح رایگەیاند: "تا ئێستا هیچ رێككەوتنێك لەنێوان كورد و عەرەب و توركماندا لە پارێزگای كەركوك نەكراوە، ئەمەش بووە هۆی دواخستنی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەن و هەتا رێككەوتنیش نەكرێت ئەنجومەنی پارێزگاكە ناتوانێت كۆببێتەوە".
دوو پارێزگای جێناكۆك چاوەڕێی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنن
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە، بەشێكی زۆری پارێزگاكانی عیراق لە یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنەكاندا، پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵبژێردران، بەلام لە پارێزگاكانی كەركوك و دیالە كە دوو پارێزگای جێناكۆكن بەهۆی ململانێی سیاسییەوە تا ئێستا نەتوانراوە یەكەم كۆبوونەوە ئەنجامبدرێت.
كورد گەورەترین نەتەوەی كەركوكە
هەرچەندە كورد بەپێی ئامارەكانی هەڵبژاردن گەورەترین نەتەوەی پارێزگای كەركوكە و لەپارێزگا جێناكۆكەكانی دیكەش دەنگی زۆری بەدەستهێناوە، بەڵام بەتەنها ناتوانێت حكومەتی خۆجێی پارێزگاكان پێكبهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە لەپێناو خزمەتی خەڵك پەلە بكرێت لە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان.
یەكێتی لەچوار پارێزگای جێناكۆك كورسی هەیە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە زۆرترین دەنگی لە پارێزگای كەركوك بەدەستهێناوە و یەكەم هێزیشە لە هەر چوار پارێزگا جێناكۆكەكە كاندیدی دەرچووی هەبێت، هێڵی سوری بۆ گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەگەڵ هیچ لایەن و پێكهاتەیەكدا دانەناوە و لەسەر رێبازی چەپكە گوڵەكەی سەرۆك مام جەلال، دەیەوێت حكومەتێكی خۆجێی فرە دەنگ و فرە رەنگ پێكبهێنێت.
رۆژی 29-1-2024، لەمەراسیمێكدا لە دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك 15 كاندیدی دەرچووی پارێزگاكە جگە لە راكان جبوری پارێزگاری بە وەكالەتی ئێستای شارەكە سوێندی یاساییان خوارد، كە 5 كاندیدیان لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە و 2 كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و 2 كاندیدی توركمان و 1 كاندیدی مەسیحی و 5 كاندیدی عەرەب بوون.
دوای 18ساڵ، رۆژی 16-12-2023، دەنگدانی تایبەت و رۆژی 18ی هەمان مانگ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەڕێوەچوو، ئەمە جگە لەوەی كە ماوەی زیاتر لە 7 ساڵە ئەنجومەنی پارێزگاكە هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجام نەداوە.
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە كە لەنێوان یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستاندا پێكهێنرا بە بەدەستهێنانی 157 هەزار و 639 دەنگ یەكەمی كەركوك بوو، كە دەكاتە لە 43% ی دەنگەكانی ئەو پارێزگایەو بەمەش بووە خاوەنی 5 كورسی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

