لەیادی مورافەعە مێژووییەكەی سەرۆك مام جەلال-دا
کوردستان 09:56 AM - 2024-02-09مورافەعە مێژووییەكەی سەرۆك مام جەلال
20 ساڵ بەسەر رۆژی مورافەعە گەورەكەی سەرۆك مام جەلال لە ئەنجومەنی حوكم تێپەڕ دەبێت، كە تێیدا بە بەڵگەو نەخشەو دۆكیۆمێنتی مێژوویی كوردستانی بوونی كەركوكی بۆ هەموو لایەك سەلماند.
20 ساڵ پێش ئێستا و لە رۆژی 9ی شوباتی 2004دا، سەرۆك تاڵەبانی لەو كۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی حوكمدا، وتەیەكی مێژووی گرنگی پێشەشكردو بەرگری لە مافی گەلی كوردستان كرد، راشیگەیاند: پێویستە ئەنجومەنی حوكم دان بە فیدراڵیەتی كوردستاندا بنێت، كاریش لەسەر ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركوك و گەڕانەوەی بۆ پێشتری بكات.
سەرۆك تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا بڕگەیەكی بڕیاری لیژنەی كۆمەڵەی نەتەوەكان خوێندەوەو رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەك سنووری عیراق لە چیای حەمرین تێپەڕناكات، ئەو ناوچانەی لە چیای حەمرین دابڕاون ناوچەی كوردستانین.
سەرۆك مام جەلال سوربوونی خۆشی دەربڕی بە بوونی نەخشەیەكی گەورەی مێژووی سەردەمی دەوڵەتی عوسمانییەكان، راشیگەیاند كەركوك شارێكی كوردستانییە.
مام جەلال بە زمانی گوڵ و بەڵگەنامە لەیەك كاتدا "كوردستانی بوونی شاری كەركوك"ی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی حوكم و هاوڕێیان و نەیارانی سەلماند.
هەر لەكاتی خستنەڕووی مورافەعە مێژووییەكەیدا، سەرۆك تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا مافی گەلی كورد رەوایە، دەبێت دانبنرێن بە زمانی رەسمیدا كە زمانێكی رەسمی وڵاتەو هاوشێوەی زمانی عەرەبییە، هەروەها كاریش بكرێت لەسەر كۆتایی هاتنی سیاسەتی راگواستن و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەی، هەروەها كوردو توركمان بگەڕێنەوە شوێنی راستەقینەی خۆیان.
وتیشی: پێویستە مافەكانی گەلی كوردستان لە یاسای بەڕێوەبردنی كاتی دەوڵەتدا بسەلمێندرێن و راستییەكانی پەیوەست بە گەلی كوردستانەوە خستەڕوو.
هەروەك روونیكردەوە كە ئەم گەلە لەنێوان چوار دەوڵەتدا دابەشكراوە، كە ئەوانیش توریكاو عیراق و ئێران و سوریان.
سەرۆك مام جەلال راشیگەیاند: گەلی كوردستان لە ساڵی 1925 دا بە بڕیارێكی عوسبەتولئومەم بە دەوڵەتی عیراقەوە لكێندراوە، هەروەك وتەیەكی ئەدمۆنز نوێنەری بەریتانیای لە لیژنەی كۆمەڵەی نەتەوەكان بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ویلایەتی موسڵ لەوكاتەدا بەبیر ئامادەبووان هێنایەوە كە تێیدا دەڵێت: كوردستانی باشوور بە چەند مەرجێك لكێندراوە بە عیراقەوە لەوانە:
"دەبێت بەڕێوەبەرانی ئەم ناوچە كوردستانییە كورد بن و زمانی كوردیش زمانی رەسمی بێت و بارودۆخی كوردستان وەك خۆی بهێڵدرێتەوە".
هەروەها سەرۆك مام جەلال ئاماژەی بەوەشدا كە ئەدمۆنز كاری بۆ ئەوە كردووە مۆركی كوردی لە لیوای كەركوكدا بسڕێتەوەو ئەوەشی بە پێشێلكردنێكی ئاشكرای ئەو بەڵێنانە لەقەڵەمدا كە عیراق و بەریتانیا بە عوسبەتولئومەمیان دابوو.
لە بەشێكی تری مورافەعە گەورەكەدا، سەرۆك مام جەلال رایگەیاند: ئەو بەڵێنانەی بە كورد درابوون نەبرانەسەرو لەلایەن حكومەتی عیراق و بەریتانیاوە پێشێلكران و كار گەیشتە ئەوەی لە سەردەمی سەدام حسێن دا پاكتاوی رەگەزی و راگواستنی كوردو توركمان لە لیوای كەركوك جێبەجێ بكرێت و عەرەب لە شوێنیان نیشتەجێ بكرێت.
سەرۆك مام جەلال تەئكیدیشی لەسەر مافی كوردو توركمان كردەوە لەوەی راگوێزراوانیان بگەڕێنەوە سەر زێدی باب و باپیرانیان لەو ناوچانەی لێی راگوێزرابوون.
سەرۆك مام جەلال لە بەشێكی تری قسەكانیدا لەو مورافەعەیەدا، بەشێك لە راگەیاندنەكەی كۆمەڵەی نەتەوەكانی سەبارەت بە سنووری عیراق خوێندەوە، دەڵێت: هەرگیز سنوری عیراق لە جەبەل حەمرین تێنەپەڕیوەو سنوری كوردستانیش لە جەبەل حەمرینەوە دەستپێدەكات، هەرچەندە شارەكە هەندێك توركمانی تێدایە.
هەروەك سەرۆك مام جەلال ئاماژەی بۆ كتێبی "كێشەی موسڵ" كرد كە تێیدا هاتووە كوردستان بەشێك نییە لە عیراق یاخود ئەنادۆڵ.
هەروەها ئاماژەی بۆ كتێبی "قاموس ئەلئەعلام" كرد ئەو بڕگەیەی لێ خوێندەوە كە دەڵێت: سێ بەشی دانیشتووانی كەركوك كوردن.
هەر لەو مورافەعەیەدا سەرۆك مام جەلال نەخشەیەكی گەورەی سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی خستەسەر مێزی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی حوكم و لەو نەخشەیەدا شوێنی كەركوك لە سنوری كوردستان دیاریكراوە.
وتیشی: داوا دەكەین كوردو توركمانە راگوێزراوەكان بگەڕێنەوە شوێنەكانی پێشوی خۆیان لە كەركوك و ئەو عەرەبانەش كە رژێمی پێشوو لە كەركوك نیشتەجێی كردوون بگەڕێنەوە بۆ شوێنەكانی پێشوی خۆیان لە ناوەڕاست و باشوری عیراق و پاش ئەوە راپرسییەك لەنێو خەڵكی كەركوك لە كوردو توركمان و عەرەبی رەسەندا دەكرێت لەسەر بنەمای سەرژمێرییەكی ورد كە بۆ دیاریكردنی ئاییندەو چارەنووسی كەركوك دەكرێت.
مورافەعە گەورەكە
رۆژی مورافەعە گەورەكە، رۆژی پێداچوونەوەیە بەو زوڵمە مێژووییەی لە كوردو كوردستان، لە كەركوك و پێكەوە ژیانی نەتەوەكان لەو شارە كراوە، رۆژی مورافەعە گەورەكە لەسەر كەركوك رۆژی بانگەوازە بۆ دامەزراندنی عیراقێكی نوێ كە لەگەڵ مێژوو و جوگرافیا ئاشت ببێتەوەو ئەم دەوڵەتە بە فۆڕمێكی وا دابڕێژێتەوە لەگەڵ دیرۆكی زوڵم و زۆری تەعریب و راگوێزان و پرەنسپی نەتەوەی سەردەست و بندەستدا دۆستایەتی نەبێت.
رۆژی مورافەعەكە، رۆژی بەدەنگهاتنی میللـەتێكە كە بەڵگەكانی مێژوو سەنەدی تێكۆشانی ئەون و حوجەتی قانونی و دابی خەباتی رزگاریخوازانە پاڵپشتی دەكەن لە داواو ویستی رەوایدا، لەو رۆژەدا كوردایەتی وتی: ئەم عیراقە بەوجۆرە نەبوو كە ئێوە باسیدەكەن، تاسەر بەوجۆرەش نامێنێت ئەگەر ئێوە تاسەر وەك هەشتا ساڵی بەری رەفتاری لێلا بكەن.
لەو رۆژەدا كوردایەتی وتی: ئەمە نەخشەی مێژووە كە كوردستان وەك دایكی وەتەن كەركوكی لە باوەش گرتووەو ئەمەش نەخشەی رێگا بۆ ئەوەی كوردستان وەك جاران كوردستان بێت و عیراقیش عیراقێكی دیموكرات و فیدراڵ بێت تا بمێنێت و نەتەوەو پێكهاتەكانی لە ئیتیحادێكی ئارەزوومەندانەدا یەكسان، ئازادو سەرفراز بژین.
رۆژی مورافەعە گەورەكە، تەنها رۆژی مورافەعە نەبوو لەسەر كەركوك، بەڵكو رۆژی مورافەعە بوو لەسەر كوردستان و بگرە لەسەر عیراقیش، پارێزەری مورافەعەكە تەنیا بۆ داكۆكی لە زوڵملێكراوان مورافەعەی خۆی بۆ مێژوو پێشكەش نەكرد، بەڵكو بۆ ئەوەش تا چیتر خەیاڵی زوڵم لە عیراقدا نەمێنێت و سودانییەكان وتەنی یەكێتی وڵات ببێتە یەكێتییەكی كەمەندكێش (وحدە جاژبە)، ببێتە یەكێتییەك لەسەر بنچینەی هەمەڕەنگی عیراق و یەك چارەنووسی میللـەتەكەی نەك لەسەر دارو پەردوی ولاتێكی تۆتالیتاری كە میللـەت بەتۆپزی یەك رەنگ و چارەنوسیشیان دژ بەیەك ئاڕاستە بكات.
رۆژی مورافەعە گەورەكە، وێستگەیەكی ترە لە خەباتی كوردایەتی هاوچەرخ و پێشكەوتنخواز، خەباتێك بۆ مەسەلەی نەتەوایەتییە، بەڵام بۆ بەرچاوتەنگی نەتەوەیی نییە، بۆ لابردنی تەعریب و راگوێزانە، بەڵام بۆ دنەدانی رقی نەتەوەیی نییە، بۆ چارەسەرێكی دەستووری و دیموكراتییە نەك چارەسەری سەپاندن و فەزڵدانی نەتەوەیەك بەسەر نەتەوەیەكی تردا.
رۆژی مورافەعە گەورەكە، 9/2/2004 لە ئەنجومەنی حوكم لە بەغدا، هەرخۆی رۆژی مژدەهێنی ئەو عیراقە دیموكراتییە فیدراڵییە بوو كە ئیتر لە عیراقەكەی جاران ناچێت، لە عیراقەكەی زوڵم و زۆری تەعریب و راگوێزان و كیمیاباران ناچێت، ئەگەرچی هێشتا ململانێكەی بەردەوامە، بەڵام عیراقێك كە نەخشەی چارەسەری كەركوكی داناوەو رێگای بۆ ئەوەش كردەوە پارێزەرەكەی كەركوك، مام جەلال، ببێتە سەرۆك كۆمار.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
رهفعهت عهبدوڵڵا: هیچ پرسێك بهبێ یهكێتی تێناپهڕێت
02:12 PM - 2024-09-10 -
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
01:33 PM - 2024-09-10 -
بەهەوڵی وەزیری کشتوکاڵ بڕیارێكی گرنگ لهبهرژهوهندی جوتیارانی ههرێم دەدرێت
12:15 PM - 2024-09-09 -
سەرۆككۆمارو سەرۆكوەزیران جەخت لەبەهێزكردنی ئاسایش و خزمەتكردنی هاووڵاتیان دەكەنەوە
11:18 PM - 2024-09-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
10:38 AM - 2024-09-10
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
11:38 PM - 2024-09-09
سهرۆك بافڵ: ههرێمهكهمان پێویستی به گۆڕانكارییه لهپڕۆسهی حوكمڕانی
06:28 PM - 2024-09-09
قوباد تاڵهبانی: ههڵبژاردن بهدیهێنانی خواستی هاووڵاتیان بێت
04:44 PM - 2024-09-09
زۆرترین خوێنراو
-
رهفعهت عهبدوڵڵا: هیچ پرسێك بهبێ یهكێتی تێناپهڕێت
کوردستان 02:12 PM - 2024-09-10 -
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
کوردستان 01:33 PM - 2024-09-10 -
هەژارترین پارێزگا لە عیراقدا
بیروڕا 11:01 AM - 2024-09-10 -
سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
کوردستان 10:38 AM - 2024-09-10 -
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
ی ن ک 11:38 PM - 2024-09-09 -
یەكێتی لەسەر شاڕێی راستكردنەوەی رێڕەو
بیروڕا 07:59 PM - 2024-09-09 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەك پرسەدا دەكات
پرسەنامە 07:37 PM - 2024-09-09 -
سهرۆك بافڵ: ههرێمهكهمان پێویستی به گۆڕانكارییه لهپڕۆسهی حوكمڕانی
کوردستان 06:28 PM - 2024-09-09