21 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شەوكەتی حاجی مشیر و هاوڕێكانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:24 AM - 2024-02-08شەهیدی سەركردە شەوكەتی حاجی مشیر
قەدەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاوا بووە كە لە كاروانی تێكۆشاندا هەم بۆ رزگاریی و سەرفرازیی خاك و هەمیش بۆ ئاشتی و ئارامی خەڵك، دەبێت نرخێكی گرانی خوێن بدات و لە رۆڵە دەستەبژێرەكانی خۆی بكاتە قوربانی بەدیهاتنی ئەو ئامانجە.
یادەوەرییەكی تاڵەو برینێكی بەسوێیە، هەرگیز ئەو شەوە بیرناچێتەوە كە سەركردە و فەرماندەكان باجی ئاشتیخوازانەیان دا، ئەوان ویستیان چیتر ناوچەكە گیرۆدەی تیرۆر و تۆقاندن نەبێت و ئاسایشی بەرقەرار زیاتر بچەسپێت، ئەگەرچی هەوڵی ئەوان و خەباتی ئەوانو شەهیدو هەڤاڵەكانیان توانی بەردەوامی بە بەرقەراریی ئارامیی خەڵك بدات، بەڵام بەداخەوە خۆیان بوونە قوربانی ئەو رێگەیەو لەكردەوەیەكی ترسنۆكانەدا ناپاكییان لێكراو جەستەیان خەڵتانی خوێن بوو.
ئەوە رووداوەكەی گوندی (گامێش تەپە)ی شارەزوورە، كە تیایدا كاك شەوكەت-ی سەركردەو هەردوو فەرماندە (سەردار غەفور سلێمان و حیكمەت حاجی عوسمان)و چەند هاووڵاتییەكی گوندو خانەخوێی كۆبوونەوەكە، شەهیدكران.
BBC: سەركردەیەكی كورد شەهیدكرا
هەواڵی شەهیدبوونی شەوكەت حاجی مشیر و هاوڕێكانی نەك تەنها لەسەر ئاستی ناوخۆ بەڵكو لەسەر ئاستی جیهانیش دەنگدانەوەی زۆری هەبوو بەشێوەیەك ئاژانسی هەواڵی BBC بەریتانی لەهەواڵێكیدا كە رۆژی 9-2-2003 بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە: "سەركردەیەكی كورد لەباكوری عیراق شەهیدكرا".
ژیاننامەی شەوكەتی حاجی مشیر ...
شەهیدی سەركردە شەوكەت حاجی مشیر محەمەد یاروەیسی، ساڵی 1947 لەگوندی (تەپی سەفا)ی شارەزوور لەدایكبووە، سەرەتا لە حوجرە خوێندنی قورئانی دەستپێكردووە، پاشان لە 1956 چۆتە قوتابخانە، سەرەتایی لەخورماڵ و ناحیەی سیروان، ناوەندیی لەهەڵەبجە و خانەقین تەواوكردووە، دواتر چۆتە ئامادەیی (وەتەن) لەسلێمانی و هەر ئەوكاتەش لەیەكێتیی قوتابیانی كوردستان، كاریكردووە، لەبەر بارودۆخی ئەوسای كوردستان لەكۆتایی 1968 وازی لەخوێندن هێناوەو بۆتە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلولو كراوەتە لێپرسراوی كارگێڕی لەبەتالیۆنی هەڵەبجەو لە 1969 كراوە بەجێگری فەرماندەی بەتالیۆنی پێباز.
لە 1976 لەلایەن رژێمەوە دوو جار دەستگیركراوەو دوای ماوەیەكی كەم ئازادكراوە، رۆژی 26/6/1976 لەگەڵ شەش هاوڕێی تریدا بەبڕیاری سەركردایەتیی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان یەكەم دەستەی چەكداری شۆڕشی نوێیان لەناو وڵات پێكهێناوە، هەمان ساڵ هاوسەرو هەردوو كوڕەكەی لەگەڵ باوكیدا لەلایەن رژێمی بەعس-ەوە دەستگیركراونو زیاتر لەدوو ساڵ لەزیندانەكانی خوارووی عیراق بەندكراون.
كاك شەوكەت سەرپەرشتی و فەرماندەیی چەندین داستانو نەبەردیی كردووە، كراوە بەفەرماندەی هەرێمی 9ی بەمۆ 1980، فەرماندەی تیپی 11ی هەورامان 1981، لێپرسراوی سەربازیی مەڵبەندی چواری هەولێر 1983، لێپرسراوی عەسكەریی مەڵبەندی 2ی كەركوك 1984، لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی سلێمانی 1986.
لەڕاپەڕینی 1991 ئەندامی لیژنەی سەركردایەتی بووە بۆ ئازادكردنی كەركوكو رۆڵی گرنگی لەو رووەوە گێڕاوە، لە دژە هێرشی رژێمی بەعس بۆ گرتنەوەی كەركوكو سلێمانی، سەرپەرشتی بەشێكی هێزەكانی بەرەی كوردستانی كردووە.
ساڵی 1991 كراوە بەلێپرسراوی مەڵبەندی چواری بادینان، وەك نوێنەری (ی.ن.ك) بەشداریی چەندین كۆبوونەوەی نێوان بەرەی كوردستانیو هێزە هاوپەیمانەكانی كردووە كە لە 1991 هاتبوونە كوردستان، لەڕاپەڕینی دووەمدا، لەتەمموزی ساڵی 1991، سەرپەرشتی خەڵكی دهۆكی كردووە بۆ دەرپەڕاندنی هێزەكانی رژێم لەو ناوچەیەدا، لەكۆتایی ئەو ساڵەدا كراوە بەفەرماندەی لەشكری هەولێر، لەنێوان ساڵی 1979تا1992 ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە، ساڵی 1992 لەیەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراوە بەئەندام پەرلەمان، لە 1993 كراوە بەلێپرسراوی نووسینگەی پەرلەمانی كوردستان لەسلێمانی، ساڵی 1996 كرا بەئەندامی فەرماندەیی گشتیی (ه.پ.ك)، ئەندامی سەرجەم كۆنفرانسو پلنیۆمەكانی (ی.ن.ك)و یەكێتیی شۆڕشگێڕانی كوردستان بووە.
نووسەر بووەو چەندین بابەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی لەڕۆژنامەكان بڵاوكردۆتەوەو چەند كتێبێكیشی چاپ كردووە.
لە 1997 كراوە بەلێپرسراوی مەڵبەندی 9ی شارەزوور و دواتریش بۆتە لێپرسراوی مەكتەبی كۆمەڵایەتی (ی.ن.ك).
شەوی 7-8/2/2003 لەگوندی (گامێش تەپە)ی شارەزوور لەگەڵ هەریەك لە (سەردار غەفوور سلێمانو حیكمەت حاجی عوسمان و چەند هاووڵاتییەكی گوندەكە، بەدەستی تیرۆریستانی (ئەنسارولئیسلام)، شەهید كران.
ژیاننامەی شەهید فەرماندە سەردار غەفور سلێمان
فەرماندەو ئەندازیار شەهید سەردار غفور سلێمان ساڵی 1961 لەزەڕایەنی سەربەقەزای شارەزوور لەبنەماڵەیەكی كوردپەروەر هاتووەتەدنیا، خوێندنی سەرەتایی لەزەڕایەن و ناوەندی و ئامادەیی لەسلێمانی تەواوكردووە، لەكۆلێجی ئەندازیاری زانكۆی بەغداد وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی هەستی نەتەوایەتی و بارودۆخی سیاسی خوێندن تەواو ناكات و پەیوەندی دەكات بەڕێكخستنەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، و دەبێت بە پێشمەرگەو بەشداری چەندین داستان و نەبەردی دەكات، شەهید چەندین پلەی سەربازی و حكومی وەرگرتووە، فەرماندەی فەوج بووە لەلای هەڤاڵ مەحمود سەنگاوی، فەرماندەی هێزی دووی مەڵبەندی رێكخستنی شارەزوور، بەشداری خوولی دووەمی ئاسایش و پۆلیس، لێپرسراوی یاریدەدەرێتی ئاسایشی شارەزوور هەڵەبجەی تازە، لێپرسراوی ئاسایشی سەیدسادق، لێپرسراوی ئاسایشی پێنجوێن، دواپلەی پێشمەرگایەتی دەبێت بە فەرماندەی فەرماندەیی تانجەرۆ لە شارەزوور، بەشداری خولەكانی پەیمانگای كادیران، تایبەتی زانیاری، جەنگی نهێنی، ئامێری بێ سیم كردووە. شەهید سەردار كۆلێجی ئەندازیاری بەشی بەنداو لەزانكۆی تەبرێز لەئێران تەواودەكات، ناوبراو دووەم شەهیدی خانەوادەكەیەتی دوای شەهید ئەندازیار قادر غەفور سلێمان-ی براگەورەی.
ژیاننامەی شەهید حیكمەتی حاجی عوسمان
شەهید حیكمەت حاجی عوسمان لەساڵی 1963 لە گوندی عەنەب-ی هەڵەبجەی شەهید لەدایكبووە، خوێندی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە تەواوكردووە، لەساڵی1979 لەتەمەنی 16 ساڵیدا پەیوەندی بەهێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە كردووە.
لەبەر لێهاتووی خۆی چەندین پلەی پێشمەرگایەتی بڕیوە و بەشداری زۆری لەشەڕەكانی (شارەزوور و شارباژێڕ و قەندیل) و چەندین شەڕی دیكەدا كردووە.
لە راپەڕینشدا لە شەڕەكانی كفری و دەوروبەریدا رۆڵی بەرچاوی گێڕاوە، لەساڵی 1996دا كراوە بە ئەفسەری ئاسایش لە سلێمانی و پاشان گواستراوەتەوە بۆ شارەزوور، لەبەر دڵسۆزی و لێهاتووی نێردراوەتە خولی ئەفسەرانی ئٔاسایش لە قەڵاچوالان و بەسەركەوتوویی خولەكەی تەواوكردووە،پاشان نێردراوە بۆ ئاسایشی هەڵەبجە، دواتر كراوەتە لێپرسراوی ئاسایشی سیروان، بەهۆی لێهاتووی لەكارەكەیدا و بەرزكردنەوەی پلەكەی لە ریزەكانی ئاسایشدا بەشداری لە خولێكی سێ مانگیدا كردووە.
هەر لەكاتی بەردەوام بوونی خولەكەدا بۆ بەسەر بردنی جەژنی قوربان بەمۆڵەت گەڕاوەتەوە بۆ ناو جگەر گۆشەكانی، لەشەوی 8لەسەر9ی 2003 لەگەڵ شەهیدان (شەوكەتی حاجی مشیر و سەردار غەفور)لە گوندی گامێش تەپەی سەر بەقەزای سەید سادق شەهید دەكرێن و دوا ماڵ ئاوایی لە گەڵ نیشتیمان دەكەن و دەگەنە كاروانی نەمران.
جێی باسە شەهید حیكمەت هەشتەمین شەهیدی بنەماڵەكەیەتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
قوباد تاڵەبانی: کۆتایی بە ستەمی سەر عەشیرەتەکانی بادینان دەهێنین
10:33 PM - 2024-10-07 -
سەدان هەڵسوڕاوی گۆڕان پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ی یەکێتی دەکەن
09:57 PM - 2024-10-07 -
شێخ جەعفەر: تەنها یەکێتی باوەڕی بەگۆڕانکارییە
07:42 PM - 2024-10-07
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-10-07 پەرلەمانتارێک: تەوتین کۆتایی بە دواکەوتنی مووچەو هەژماری مەسرور دەهێنێت
ئاسایش وردەکاری و بەڵگەی ڤیدیۆیی تیرۆرکردنی نیاز دەرگەڵەیی دەخاتەڕوو
05:28 PM - 2024-10-07
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: وهك جێگرهوهی ههژماری من ههوڵی كردنهوهی بانكه فیدراڵییهكان دهدهین
03:10 PM - 2024-10-07
لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
01:52 PM - 2024-10-07
وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
12:37 PM - 2024-10-07
زۆرترین خوێنراو
-
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: وهك جێگرهوهی ههژماری من ههوڵی كردنهوهی بانكه فیدراڵییهكان دهدهین
کوردستان 03:10 PM - 2024-10-07 -
فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ئیمزا کرا
کوردستان 02:32 PM - 2024-10-07 -
شەش سەندیکا و کۆمەڵە 'هەژماری من_مەسرور' رەتدەکەنەوە
کوردستان 02:28 PM - 2024-10-07 -
لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
کوردستان 01:52 PM - 2024-10-07 -
وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
کوردستان 12:37 PM - 2024-10-07 -
سبهینێ كهرنهڤاڵی لیستی یهكێتی بهئامادهبوونی سهرۆك بافڵ لهگهرمیان دهستپێدهكات
کوردستان 12:09 PM - 2024-10-07 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ شێخ جەمال تاڵەبانی
پرسەنامە 11:22 AM - 2024-10-07 -
کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان هەژماری من-مەسرور رەتدەکەنەوە
کوردستان 10:46 AM - 2024-10-07