هەشت ساڵە مووچەخۆرانی هەرێم لەمافی پلەبەرزکردنەوە بێبەشدەکرێن
کوردستان 05:40 PM - 2024-02-03
PUKMEDIA
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیناری عیراقی
ماوه‌ی 8 ساڵه به‌هۆكاری قه‌یرانی داراییه‌وه له هه‌رێم پله
به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی هه‌رێمی كوردستان راگیراوه كه بۆ زۆرینه‌ی
فه‌رمانبه‌ران دوو یان سێ پله‌به‌رزكردنه‌وه ده‌كات، به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی PUKMEDIA ش هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه
به‌پێی خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه بڕی 5 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار هه‌تا 9 ملیۆن
و 600 هه‌زار دینار زیانی به‌ركه‌وتووه.
مووچەخۆران بەدوو شێوە پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە
ئه‌م بڕ‌یاره كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مووچه و پله‌ی، مووچه‌خۆران كردووه، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای خزمه‌تی شارستانی ده‌بوایه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێم 4-5 ساڵ جارێك پله‌كه‌ی به‌رزبكرێته‌وه، بۆیه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك دوو پله به‌رزكردنه‌وه یان زیاتری راگیراوه.
به‌گوێره‌ی سیتمی بایۆمه‌تری حكومه‌تی هرێمی كوردستان ژماره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم (یه‌ك ملیۆن و 249 هه‌زار و 481) مووچه‌خۆره و له‌و ژماره‌یه‌ش (483 هه‌زار) مووچه‌خۆری مه‌ده‌نییه، كه 8 ساڵه پله‌به‌رزكردنه‌وه‌یان راگیراوه .
پسپۆڕێكی ژمێریاریی به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان PUKMEDIA ی وت:" ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بڕ‌یاری پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانه‌ران جێبه‌جێ بكات ئه‌وا هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك مانگانه (60 بۆ 100) هه‌زار دینار به‌پێی پله‌ی وه‌زیفی له‌مووچه‌كه‌ی زیاد ده‌كات".
" مووچه‌خۆران به دوو جۆر پله‌یان به‌رزده‌كرێته‌وه،
پله 1 تا 5 ، پێنج ساڵ جارێك و پله 6 بۆ 10، چوار ساڵ جارێك پله‌ی به‌رزده‌بێته‌وه،
به‌مجۆره هه‌م پله‌ی وه‌زیفی له ستێپێكه‌وه بۆ ستێپێكی دیكه بۆ به‌رزتر ده‌گۆڕ‌ێت،
هه‌میش مووچه‌كه‌ی زیاد ده‌كات" ئه‌و پسپۆره وایوت.
راگرتنی پلە بەرزکردنەوە فەرمانبەرانی خستوەتە هێڵی هەژاری
به‌پێی به‌دواداچوونێكی سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA، راگرتنی پله به‌رزكردنه‌وه له كابینه‌ی هه‌شته‌مه‌وه ده‌ستیپێكردووه له رۆژی (1/1/2016)ـه‌وه بڕ‌یاره‌كه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و 8ساڵه درێژه‌ی هه‌یه و له‌و ماوه‌یه‌وه فه‌رمانبه‌ران دوو یان سێ پله به‌رزكردنه‌وه‌یان فه‌وتاوه".
د. خالید حەیدەر مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی بواری ئابووری تایبەت بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "راگرتنی پلە بەرزکردنەوە کاریگەری زۆری لەسەر بژێوی ژیانی فەرمانبەران و موچەخۆران دروستکردوەو وای کردووە مووچەخۆران کە پێشتر لە پلەی مامناوەندی ئابووریدابوون لە ئێستادا بێنە هێڵی هەژاری، چونکە بەتێکڕا لەماوەی ئەو ٨ ساڵەدا کە پلە بەرزکردنەوە راگیراوە، فەرمانبەران بڕێک پارەی زۆریان لای حکومەتی هەرێمە".
"حکومەتی هەرێم نەیتوانیوە
پابەندییەکانی بەرامبەر بە فەرمانبەران و موچەخۆران جێبەجێ بکات کە پلە
بەرزکردنەوە یەکێکە لەمەرجەکانی راژەی فەرمانبەران، ئەمە جگە لەوەی کەی پیشتریش
هەر فەرمانبەرێک کە دەگەیشتە پلەی یەک، دوای سالێک زیاتر پلەکەیان بەرزدەکردەوە،
لەم ڕوانگەیەشەوە دەتوانین بڵێین حکومەتی هەرێم هەرگیز نەیتوانیوە مافی مووچەخۆران
لەبارەی پلەبەرزکردنەوە بداتە فەرمانبەران"، د. خالید حەیدەر وای وت.
نەناردنی بودجە بۆ پەرلەمان راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی درێژکردەوە
سه‌باره‌ت به راگرتنی پله به‌رزكردنه‌وه، رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی ژماره‌ی 11ی ساڵی 2016ـ هه‌یه‌و ده‌ڵێت: "پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی پله وه‌زیفییه گشتییه‌كان پله به‌رزكردنه‌وه‌یان رابگیرێت، هه‌تا په‌سندكردنی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی 2016)، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2017 ش به درێژكردنه‌وه‌ی راگرتنی پله به‌رزكردنه‌وه پشتی به‌هه‌مان رێنمایی به‌ست و ئه‌و ساڵه‌ش درێژه به راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه دراوه، له‌م كابینه‌یه‌شدا حكومه‌ت ئاماده‌نه‌بوو بودجه بنێرێته په‌رله‌مان، به‌مه‌ش درێژه به‌راگرتنی پله به‌رزكردنه‌وه درا.
له (1ی1ی2016) پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ڕ‌اگیراوه‌و ئه‌و داهاته‌ی به‌هۆی ڕ‌اگرتنی پله به‌رزكردنه‌وه موچه‌ی موچه‌خۆرانه‌وه له‌ساڵانی ڕ‌ابردوودا بۆ حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه بریتیه له؛ (5 ترلیۆن و 996 ملیار و 368 ملیۆن و 800 هه‌زار) دینار، له‌هه‌ردوو كابیه‌ی هه‌شته‌م و نۆیه‌مدا.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی PUKMEDIA ته‌نها به‌هۆی راگرتنی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نییه‌وه له‌هه‌ردوو كابینه‌ی هه‌شته و نۆیه‌م كه هه‌شت ساڵ واتا 96 مانگ ده‌كات بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه ساڵی 2012 تا ساڵی 2015 پله‌یان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی دووه‌م بڕ‌یاری پله به‌رزكردنه‌وه‌یان راگیراوه، كه‌به‌پێی خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بۆ یه‌ك مانگ بڕی 60 هه‌زار بۆ 100 هه‌زار دیناری لای حكومه‌ته، كه به‌كۆی گشتی هه‌ردوو كابینه‌كه بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ده‌كاته 5 ملیۆن 760 هه‌زار دینار هه‌تا 9 ملیۆن و 600 هه‌زار دینار.
ئەمەش لەکاتێکدایە مامۆستایانی
ناڕازی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین
کە ماوەی زیاتر لە چوار مانگە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردوە، یەکێک لە
داواکارییەکانیان دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بوو، بەڵام رۆژی 7-1-2024
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەوەڵامی ئەو داواکارییەی مامۆستایان‌دا رایگەیاند:
"پاش گفتووگۆكردن لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندی هەیە كە پاش
هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی و ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان
پلە بەرزكردنەوە لە چوارچێوەی یاسابەركارەكان دەستپێبكاتەوە".
PUKMEDIA
پلەو مووچەی فەرمانبەران بەپێی قۆناغە دیاریکراوەکان
هەواڵی زیاتر
-
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
11:05 AM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
02:50 PM - 2025-11-06
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
01:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06





.jpg)

دابەزێنە

