20 ساڵ بەسەر كردەوە تیرۆرستییەكەی 1ی شوبات تێدەپەڕێت
کوردستان 09:21 AM - 2024-02-01
PUKMEDIA
ناو و وێنەی شەهیدانی 1ی شوبات
لەڕۆژی 1 ی شوباتی ساڵی 2004 دا لەڕووداوێكی تیرۆرستیدا، دوو تیرۆست خۆیان گەیاندە شاری هەولێری قەڵاو منارەو روویانكردە دوو جێگەی جیاواز، دوو بارەگای سەرەكی دوو هێزی سیاسییان كردە ئامانج.
20 ساڵ بەر لەئێستاو لە1ی شوباتی ساڵی 2004 دا، تاوانێكی جەرگبڕو خوێناوی بەپیلانێكی نەگریسی تیرۆستان رووبەڕووی گەلەكەمان و خەڵكی خۆڕاگری شاری هەولێر بووەوەو لەیەك كاتدا، دوو كردەوەی تیرۆستی خۆكوژی لەلایەن تیرۆستانی سەر بەڕێكخراوی قاعیدە لەناو هەردوو بارەگای مەڵبەندی 3 ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدرا.
1ی شوباتی ساڵی 2004 كە هاوكات بوو لەگەڵ یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، لەهەردوو بارەگای مەڵبەندی 3 ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانو بارەگای لقی 2 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری هەولێر دوو تەقینەوەی خۆكوژی روویاندا، لەئەنجامیشدا 105 كەس لەهەردوو بارەگەكەی یەكێتی و پارتی شەهیدبوون.
كردەوە تیرۆستییەكەی 20 ساڵ لەمەوبەری شاری هەولێر كە هەردوو بارەگای مەڵبەندی یەكێتی و لقی پارتی كردە ئامانج، شۆكێك بوو بەلای گەلی كوردستان بەگشتی، چونكە ئەو كارەساتە لەڕۆژی یەكەمی جەژنی قوربانی پیرۆزدا روویدا لەوكاتەدا كە دڵو دەرونی گەلانی دونیا پڕ بوو لەلێبوردەییو گەردن ئازادی، كەچی دوژمنانی دژ بەمرۆڤایەتی تاوانێكی گەورەیان ئەنجامدا.
لە 1ی شوباتداو لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دا، جەماوەری خۆشەویستی هەولێر بەهەموو چینو توێژو پێكهاتە جیاجیاكانەوە، كە بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە روویان لەبارەگاكانی مەڵبەندو لق كردبوو، لەو ساتەوەختەدا، دەستی چەپەڵی تیرۆرستان گەشتە ناو ئاپۆڕای جەماوەرو لەو رووداوەدا خوێنی دەیان سەركردەو كادیرو پێشمەرگەو خەڵكی رژایە ژێر نەمامی ئاشتیو تەبایی ریزەكانی گەلی كورد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

