لە یادی شەهیدانی سەركردەو فەرماندەوە بۆ یادی بە كۆمەڵی شوبات
بیروڕا 12:01 PM - 2024-01-29ستران عەبدوڵڵا
ستران عەبدوڵڵا
ئەم هەفتەیە، سەرەتاكەی تا كۆتاییەكەی، یادی شەهیدان و نیشانەی قوربانیدانە، رێكەوت بێت یان ئاماژە، یادی كۆنین بێت یان تازە، گشتی شەهادەتە لەسەر ئەم رەوتە لە كۆشش و رەنجی فەرهادی میللەتەكەمان.
دوو هەفتەی باسكراو بە یادی مامە ریشە و هاوڕێكانی دەستی پێكرد كە سی و هەشت ساڵە وا زام و زەمەنیان نوێ دەبێتەوە.. دەڵێی شەڕی حەمك دوێنێ بووەو كۆپتەرەكان تازە بەسەر لەیلان و مامشەدا هاتوون بەڵكو ئیرادەی شۆڕشی نوێ لە بێژەنگ دەدەن و سەبری شۆرشگێری مامەریشە و رەفیقەكانی تاقیدەكەنەوە، دەڵێی دوێنێیە نەبەردی ململانێی یار و نەیاری یەكێتی و كۆمەڵە و كوردستان چربووەتەوە و خوێنی راستی و رەوایی یەك بینە قوڵپدەدات.
ناوی مامەڕیشە هەنووكە دوای نزیكەی چوار دەیە هەروا ئیلهامبەخشی نەمری و سەروەری و یەكێتییە، ئەگەرچی، بەداخەوە، هێشتا گۆڕی هەر سێ شەهید كە پێكەوە شەڕیان دەكرد و لەتۆماری داستاندا بۆ یەكتریان دەسەندەوە، لێك دوورن و مەزاری هەر یەكێكیان لە گوندو ئاواییەكە، تا ئێستاش مۆنۆمینتێك نییە پێكیان شاد بكاتەوە.
یادی واوەترمان یادگاری شیرینی دوو قارەمانی كەركوك و خانەقینە كە تۆڵەی بەرودوایان لە تیرۆر و عەسابەكانیان كردەوە، یادی شەهادەتی قارەمانان لیوا شیركۆ شوانی و لیوا حسێن مەنسوورە.
دوو فەرماندەی بەجەرگ و ئازای كوردستان كە خەرجی ئارەق و فرمێسك نەما بۆ یەكێتی و گەلەكەمانی نەكەن و هەر گیانیان مابوو ئەویشیان لە 30 و 31 مانگی 2015 دا بەخشی و تۆماری سەروەری یەكێتیان زەنگینتر كرد.
داعش ئەو لەتمەی لێداین ئینجا بە خێرێ بنە و بارەگای لە كەركوك پێچایەوە و دەوڵەتە هەرزانەكەی بەتاڵان چوو.
كاسكێتەكەی شەهید ئارام بەشێكی جاویدانی دیمەنە زیندووەكەی یادی هەفتەیادی شەهیدەكانمانە
، شەهیدێك قەڵەم و بازووی راستی و دروستی و چاویلكەی دووربینی تەرخانی ستراتیجی دوورمەودای شۆرشی نوێ كردبوو، لە 31-1-1978، لە تەنگیسەر نیشتەنی ئەبەدی بۆ خۆی مسۆگەر كرد.
شەهیدی سەركردە ئارام، شاسوار جەلال، ناونیشانی گەنجی شۆرش و روناكی ئەدەبیاتی پێكەوە گرێدانەوەی خەباتی نەتەوە و خەباتی كۆمەڵایەتی رەنجدەران بوو رۆڵی وی لە هەڵگیرساندنەوەی شۆرش و بەرواری وێستگەی گیان بەخشینی بووە بۆنەی گەشانەوەی زیاتری بەشداری لاوان و رێكخستنەكان لە شۆرش و پێشمەرگایەتی و فراوانكردنی بازنەی بیركردنەوە و ئەندێشەی سیاسی دەستەبژێری گەلەكەماندا.
جا مەعلومە شەهیدەكان بۆ رزگاری و ئازادی نیشتمان دێنە كۆڕی خەباتەوە و یادكردنەوەشیان هەر تەنها بۆ وەفاداری و رێزگرتن نییە لە ناو و ناوبانگیان، بەڵكو بۆ ئەوەشە پەند و ئەزموون لە ناوەڕۆكی خەباتەكەیان وەربگرین، خەباتێك كە بۆ گشتە و لە جیاتی گشتە.
ئاخر لە تەنگانەی میللەتدا خەباتگێڕەكان دەبنە پێشمەرگە و گیانفیدا لە بری كۆمەڵ و جەماوەر، وەك وەكیلی گەل یان (میللەت وەكیلی) لە دیموكراتییە پێشكەوتووەكاندا.
پرسیاری رامان ئەوەیە داخۆ دەبێ پەند و ئەزموونی شەهادەتی فەرماندە و سەركردە و گیانبازانی خەباتەكەمان كەم و تێرنە بوو بێ وا كۆمەڵكوژی و تیرۆری بەكۆمەڵی كارەساتباری تێكەوتبێت؟.
یانی ئەو هەموو خوێن و فرمێسكەی شەهیدان داویانە تێری ئازادی ناكات، وا كارەساتی دوو شوباتی بە دواهاتووە؟
لە یەكی شوباتی ساڵی 2004 جەژنی هەولێر خەڵتانی خوێنی سووری شەهیدان بوو، وا بوو كە ئەو جەژنە بەراتی یەكێتی كورد و یەك دەستی دوژمنانی كوردستان بوو لەبەرامبەر ئێمەی جیاوزدا، بەرامبەر ئێمە لە لق و مەڵبەند كە بۆ دژەكانمان هەر یەكین و هەر لەكین. ئیتر با لە دە حزب و سەد رەنگ و ناوی جیاوازدا خۆمان حەشار دابێت.
تۆماری دیواربەندی شەهیدانی 1 ی شوبات دەیان ناوی رەنگاورەنگی كوردانەی لێیە كە بوونە بانگەوازی نەتەوەیی بۆ كورد و كوردستان كە تێبگەن چۆنی بكەن و چۆنی بڵێن هەولێر هی هەمووتانە و تازێ و تازەشی هەر چارەنووسی هەمووتانە.
لەیادی فەردی و تاكی فەرماندە و سەركردەوە تا حوزنی بە كۆمەڵی شوباتەوە دوو هەفتەی چری وەفاداری بەسە بۆ نەوازش و سەر دانەوەندن، دوای ئەوە سات و ساڵی لەسەر یەكی پێوستە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە و تەحەداكان، ئەگەر گەرەكمانە دوای گریانی بە كۆڵ گەڕیانی بە كۆمەڵمان لە ئەندێشەدا بێت بۆ ئایندەی روناكتر و بۆ ئاسۆی بێ تیرۆر و بێ قاعیدە و بێ داعش و بێ بەعس بەهەموو رەنگ و جلەكانییەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەندامێکی سەرکردایەتی: پێمان باشە پارتی دادگای فیدراڵی بە مەرجەع دەزانن
11:59 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
09:20 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
06:19 PM - 2024-05-06
ئەمانەش ببینە
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-07 هیومان رایتس وۆچ: لهههرێم یاسای ناروون بۆ بێدهنگكردنی رۆژنامهنووس بهكاردههێندرێت
یەکێتی لە دژی سکاڵاکەی مەسرور بارزانی داوایەک ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی دەکات
01:58 PM - 2024-05-07
کۆمسیۆن: وەرەقەی دەنگدانی گشتی و تایبەت بۆ هەڵبژاردن چاپدەکرێت
10:38 AM - 2024-05-07
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
09:05 PM - 2024-05-06
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
06:31 PM - 2024-05-06
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت بەشداری بەخاکسپاردنی حاجی زبێد دەکات
پرسەنامە 10:11 AM - 2024-05-07 -
تیرۆرستێک دەستگیردەکرێت
کوردستان 11:39 PM - 2024-05-06 -
دوو ئەمیر و 5 تیرۆریست لەسلێمانی و هەڵەبجە دەستگیرکران
کوردستان 09:20 PM - 2024-05-06 -
"یەکێتی بە دووساڵی پارێزگار بۆ کەرکوک رازی نابێت و پارتی رازییە"
کوردستان 09:05 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 08:04 PM - 2024-05-06 -
قوباد تاڵەبانی: توانای مرۆیی باشمان هەیە و رێکنەخراوە
کوردستان 06:31 PM - 2024-05-06 -
سەرۆک بافڵ گەیشتە واشنتن
کوردستان 06:23 PM - 2024-05-06 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: مامۆستایانی ئایینی رۆڵیان لەپێگەیاندنی نەوەکاندا هەیە
کوردستان 06:19 PM - 2024-05-06