كاندیدانی دەرچووی كەركوك سوێندی یاسایی دەخۆن
کوردستان 12:25 PM - 2024-01-28
PUKMEDIA
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
پاش تێپەڕبوونی 10 رۆژ بەسەر راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە، كاندیدە دەرچووەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كە ژمارەیان 16 كاندیدە سوێندی یاسایی دەخۆن.
یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەدەچێت
د. ئەحمەد فاتیح كاندیدی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سبەینێ 29-1-2024، كاندیدانی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك سوێندی یاسایی دەخۆن".
"بەپێی یاسا لەماوەی 10 رۆژدا پێویستە پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت كاندیدە دەرچووەكان كۆبكاتەوەو یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگاكە دەستپێبكات، بەڵام ئەگەر پارێزگاری بەوەكالەت بەو ئەركە هەڵنەستاو كەمتەرخەمی كرد، یاسا دەسەڵات دەداتە كاندیدە دەرچووەكان كە خۆیان كۆببنەوەو بڕیار لە یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بدەن" د. ئەحمەد فاتیح وادەڵێت.
روئیایەكی روون چاوەڕوانی كەركوكییەكان دەكات
كارانەبوونی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەهۆكاری نەبوونی خزمەتگوزاری و كێشە لە شارەكە دەزانرێت و كاندیدانی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش رایدەگەیەنن: "ئامانجمان خزمەتكردنی خەڵكە".
پەروین فاتیح كاندیدی دەرچووی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بەشێك لەو كەموكوڕیانەی لەشارەكەدا هەن پەیوەندیان بە كارانەبوونی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكەوە هەیەو بە كارابوونەوەی ئەنجومەنەكە ئاوڕی جددی لە خزمەتگوزارییەكانی كەركوك دەدرێتەوە".
"بەپێی ئەو كۆبوونەوەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ كاندیدی دەرچووی لایەنەكانی دیكەدا كردومانن، سەرجەممان یەك ئامانجمان هەیە، كە خزمەتكردنی خەڵكە، لەم روانگەیەشەوە چاوەڕوانی روئیایەكی روون بۆ كەركوكییەكان دەكرێت" پەروین فاتیح وادەڵێت.
رۆژی 16-12-2023، دەنگدانی تایبەت و رۆژی 18ی هەمان مانگ دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بەڕێوەچوو كە تێیدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكەمی كەركوك بوو و هاوپەیمانییەكەی بەناوی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، 157 هەزار و 639 دەنگی بەدەستهێنا كە دەكاتە لە 43% ی دەنگەكانی ئەو پارێزگایەو بووە خاوەنی 5 كورسی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

