riklam

مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتییەکان داوای کردنەوەی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن

کوردستان 08:28 PM - 2024-01-27
مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتییەکان PUKMEDIA

مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتییەکان

سلێمانی

مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتییەکان داوا لە مامۆستایان دەکەن دۆخی خوێندنکاران لەبەرچاوبگرن و بگەرێنەوە هۆڵەکانی خوێندن و دەڵێن: "پشتگیری داواکانیان دەکەین، بەڵام لەخەمی داهاتووی خوێندکارانیشداین و پێویستە بەزوترین کات ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن".


بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوا لە مامۆستایان دەکەن بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەڵێن: "پشتگیری خۆمان بۆ داوا رەواکانی مامۆستایان رادەگەیەنین و ئەوەی ئەوان دەیکەین داواو مافی هەموو فەرمانبەرانە، ئێمەش لە کێشە و گرفتەکانی ئەوان تێدەگەین، لەگەڵ ئەوەشدا خەمی داهاتووی خوێندکارانی کوردستانمانە و دەزانین ئەو زیانە تەنها بەر چینی هەژار و مام ناوەند دەکەوێت".


"ئێمە دڵنییان کەس لە مامۆستا دڵسۆزتر نییە بۆ خوێندکاران و ئەوانن کەنەوەی دوارۆژ پێدەگەیەنن، بەڵام ئەم دۆخە ناهەموارە بۆ هەموو مووچەخۆرانە و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن داهاتووی خوێندکاران دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە داوایان لێدەکەین، بگەڕێنەوە هۆلەکانی خوێندن و منداڵانی کوردستان چاوەڕێی هیمەتی ئەوانن"، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وایان وت.


بەشدارانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە راشیانگەیاند: "داواش لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان دەکەین هەر سزایەک لەسەر مامۆستایان هەیە هەڵیبگرن و دۆخی دارایی و سەختی ژیانیان لەبەرچاو بگرن، ئەو بڕیارەش کە بۆ مامۆستایانی گرێبەست دەرچوون بکرێتە رەسمی و جێبەجێ بکرێت".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket