قوباد تاڵەبانی: دەتوانین لە نەیارەكانمان زیرەكتربین
کوردستان 09:14 AM - 2024-01-25
CHANNEL 8
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان
بۆ یەكەمینجار لە هەرێمی كوردستان و عیراق كۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی بە بەشداری 300 میوانی تایبەت و كونسوڵی وڵاتان و خاوەنكارو وەبەرهێن، لەسلێمانی دەستیپێكردو لە كۆڕبەندەكەشدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "خۆشحاڵم لە سلێمانی كۆبووینەتەوە، چونكە ئەم شارە هەمیشە پێشەنگی داهێنان و روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكان بووە".
لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی، كە كونسوڵی وڵاتان و نوێنەری حكومەت و ئەكادیمیستان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆو بیانی و رێكخراوە ناحكومییەكان و مامۆستایانی زانكۆ ئامادەبوون، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند: "خۆشحاڵم ئەم كۆڕبەندە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، چونكە سلێمانی هەمیشە پێشەنگ بووە لە دەستپێشخەری و داهێنان و روبەڕوبوونەوەی ئاڵنگارییەكان و ئێمەش لەپێناوی داهێناندا كۆبووینەتەوە".
چارەسەری زیرەك بۆ تێپەڕاندی بەربەستەكان دەدۆزینەوە
راشیگەیاند: "خۆشحاڵم لەگەڵ ئەكادیمیست و مامۆستایانی زانكۆو كەسانی سیاسی و وەبەرهێنەران لێرە كۆبووینەتەوە، پێكەوە بە كۆكردنەوەی ئەو توانا و پسپۆڕیانە روبەڕوی ئاڵنگارییەكان دەبینەوە، پێویستە بەربەستەكانی بەردەم بازاڕو هەلی كار بدۆزینەوەو چارەسەری زیرەكیان بۆ بدۆزینەوە، بەبڕیارو ئەنجامەوە كۆڕبەندەكە بەجێبهێڵین".
وتیشی: "نەهاتوینەتە ئێرە تەنها باس لە یەك بابەت بكەین یاخود گوێ لە گلەیی بگرین، بەڵكو بۆ چارەسەركردنی ئاڵەنگارییەكانی بەردەم ئابووریی و گەشەسەندنی هەرێمی كوردستان وعیراقیش، لێرەین".
وەك نەیارەكانمان بەهێزنین، بەڵام دەتوانین زیرەكتربین
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی راگەیاند: "راستە كێشەمان زۆرە، كێشەی ئەمنی، ئابووری، سیاسی بەڵام من دڵنیام ئێمە زاڵدەبین بەسەر ئەو كێشانەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، راستە ناتوانین وەك نەیارەكانمان بەهێزبین، بەڵام دەتوانین زيرەكتر بين".
قوباد تاڵەبانی جەختی لەسەر گرنگی وەبەرهێنان لە گەنج و كارسازەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە و وتی: "ئەگەر وەبەرهێنان لە گەنجانماندا بكەین ئەو كاتە نە درۆنی ئەم نە درۆنی ئەو ناتوانێت رێگریمان لێ بكات".
د. مانتاس ئەدۆمێناس: ئەزمونی لیتوانیا بۆ كوردستان دەگوازینەوە
د. مانتاس ئەدۆمێناس توێژەری باڵا لە پەیمانگای تەكنەلۆجیای پێشكەوتووی باڵتیك و بریكاری پێشووی وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لە پانێڵێكی كۆڕبەندەكەدا رایگەیاند: "دەكرێت داهێنان لەرێگەی هەندێك شتی بچوكەوە بكرێت و دەمانەوێت ئەزمونی لیتوانیا بۆ كوردستان بگوازینەوە بۆ ئەوەی سیستمەكە بكرێت بە دیجیتاڵ، هەرچەندە دوای قوربانی و هەوڵێكی زۆر ئێمە گەیشتینە ئەمڕۆژە و ئێستا هاوپەیمانێتییمان لەگەڵ وڵاتانی جیهانیدا هەیە".
هەرێم بەجددی كار بۆ پێشكەوتن دەكات
هەر لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی، یۆرت پۆستوموس جێگری كۆنسوڵی گشتیی شانسینی هۆڵەندا لە هەولێر، پەیپەرێكی سەبارەت بە ژێرخانی بزنس لە هەرێمی كوردستان پێشكەش كردو رایگەیاند: "هەرێمی كوردستان بەجددی كار بۆ پێشكەوتن دەكات و پێویستە ژیانی تاك پێشبخرێت، دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش چاودێرو هاوكاری بێت و لە ساڵانی داهاتوودا پەیوەندییەكانمان پتەوتر بكەین، شەرمە نەتوانین سوود لە پەیوەندییەكانمان وەربگرین، ئەم پەیوەندییەی لەنێوانماندایە زۆر بەرز دەنرخێنین".
ئامانج لەكۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازی، خستەڕووی كێشەكان و چارەسەری داهێنەرانەیە، بەسوود وەرگرتن لەو داهێنانانەی كە لەلایەن گەنجانەوە دەخرێنەڕوو، لەهەمانكاتدا، جگە لەسوودی گشتی، كەسی داهێنەر سوود لەپڕۆژەكە لێوەردەگرێت پڕۆژەكەی دەبێتە راستی و كاری پێدەكرێت و خاوەن بیرۆكەكە دەبێتە خاوەنی پڕۆژەكە.
وڵاتان كاربۆ راكێشانی وەبەرهێنەرە جیهانییەكان بۆ لای خۆیان بكەن
هاوكات د. ئولریخ نوسباوم وەزیری پێشووی دەوڵەتی ئەڵمانیا لە وەزارەتی فیدراڵی بۆ كاروباری ئابووری و وزە لە كۆڕبەندی نێودەوڵەتی داهێنان و كارسازیدا رایگەیاند: "پەرەپێدان و دابینكردنی ئیكۆسیستەمێك بۆ كارسازیی سەركەوتوو پڕۆسەیەكی ئاڵۆزە و هەوڵی چەند هاوبەشێكی پێویستە و كارساز دەبێت خۆی لەگەڵ ستراتیجی تازەدا بگونجێنێت، دەشبێت هەموو وڵاتێك شوێنێكی بازرگانی باشی هەبێت بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرە جیهانییەكان بۆ لای خۆی رابكێشێت".
PUKMEDIA فۆتۆ.. سمارت سولی
هەواڵی زیاتر
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: چەکدارەکانی سوریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن
05:59 PM - 2026-01-11 -
وردبینی لە کاندیدانی پۆستی سەرۆککۆمار بەردەوامە
03:40 PM - 2026-01-11 -
رۆژنامهنووسێكی میسری: كوردهكان دهبوو دهوڵهتی خۆیان ههبێت
02:39 PM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
10:26 AM - 2026-01-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: بنەمای پێکهێنانی حکومەت خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان بێت
03:56 PM - 2026-01-11
سهرۆك بافڵ و نوری مالیكی جهختیان لهدیدی هاوبهش بۆ پێكهێنانی حكومهت كردهوه
01:38 PM - 2026-01-11
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
11:35 AM - 2026-01-11
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
09:41 AM - 2026-01-11
زۆرترین خوێنراو
-
سهرۆك بافڵ و نوری مالیكی جهختیان لهدیدی هاوبهش بۆ پێكهێنانی حكومهت كردهوه
عیراق 01:38 PM - 2026-01-11 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بە ستراتیژی سەرۆک مام جەلالەوە کاردەکات
کوردستان 11:35 AM - 2026-01-11 -
ئەنجومەنی نوێنەران گفتۆگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەکان دەستپێدەکاتەوە
عیراق 10:26 AM - 2026-01-11 -
مەزڵوم عەبدی: گەیشتوینەتە لێکتێگەیشتنێک بۆ ئاگربەست لە حەلەب
کوردستان 09:41 AM - 2026-01-11 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە
کوردستان 09:19 AM - 2026-01-11 -
لە شێخ مەقسوود ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا
کوردستان 11:24 PM - 2026-01-10 -
خانمی یەكەمی عیراق: جیهان لە پرسی ئاشتیدا گیرۆدەی دووڕووییەكی قووڵی نێودەوڵەتییە
کوردستان 11:00 PM - 2026-01-10 -
سەرۆک بافڵ: توندوتیژیی دژی کوردانی رۆژئاوا رابگیرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ گفتوگۆکان
کوردستان 10:32 PM - 2026-01-10



.jpg)
.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

