وتەبێژی یەکێتی: ئامادەسازیمان بۆ هەڵبژاردن کردووە
کوردستان 04:15 PM - 2024-01-22
فۆتۆ/ دەرباز ستار
لەتیف نێروەیی و سەعدی ئەحمەد پیرە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە سلێمانی کۆبوەو دوای کۆتایی هاتنی کۆبونەوەکە وتەبێژی یەکێتی وتی: "چەندین پرسی گرنگ لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا تاوتوێ کراوەو گرنگترینیان هەوڵدانە بۆ کۆتایی هێنان بەکێشەی خوێندن و مامۆستایان و کردنەوەی دەرگاکانی خوێندن"، وتیشی: "وەک یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو ئامادەین و بەهیواین لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت".
پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ یەکێتییە
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە دوای کۆبونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت: "ئەم کۆبونەوەیە کۆبونەوەی دووەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، کە یەکێکیان کۆبونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی بوو، ئەمڕۆش کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەرێوەچوو، ئەوە باس کرا کە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق زۆر گرنگ بوو، سەلمێنەری ئەوەبوو کەیەکێتی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوی ئەنجامدا و توانی ئامادەسازی بکات بۆ هەڵبژاردن و ئەنجامەکانیش سەلمێنەری ئەوەن، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان و پێکهاتەکان دەکەین و ئەوەش رونە لە کەرکوک وەک هێزی یەکەم پۆستی پارێزگار بۆ یەکێتییە، بەڵام بۆ پۆستە ئیدارییەکانی تر دەبێت سەرجەم لایەنەکان بەشداربن و بۆ پارێزگاکانی تریش دڵ و دەستمان کراوەیە و بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پۆستی خۆیان وەربگرن، بەداخیشەوە ئەوە دەڵێین ئەگەر لایەنە کوردستانییەکان لەناوچە جێناکۆکەکان یەک لیست بوینایە ئەنجامێکی گەورەترمان دەبوو".
"یەکێکی تر لەتەوەرەکان وەک یەکێک لە راسپاردەکانی کۆنگرە، هەریەک لە مەکتەبەکانی یەکێتی کۆنفرانس دەبەستن بۆ رێکخستنەوەو نوێ بونەوە لەکارەکانیان و وەک بینیمان لەماوەی رابردوو مەکتەبی راگەیاند و هۆشیاری کۆنفرانسێکی سەرکەوتوی ئەنجامدا و ژمارەیەکی زۆر لە راگەیاندنکاران بەشداربون و توانیان نیزامێکی ناوخۆیی دابنێن بۆ کاری راگەیانن، دواتریش کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن بەڕێوەدەچێت و لەچەند رۆژی رابردوودا کاتەکەی ئاشکرا دەکرێت"، سەعدی پیرە وای وت.
هەمیشە ئامادەی هەڵبژاردنین
وتیشی: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هێزێکی سەرەکی کوردستان هەمیشە ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش ئامادەسازی کردوەو لەکۆبونەوەیەکدا بە وردی باس لەو پرسە دەکرێت و بەو هیوایەین بتوانین لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکەین و هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و رێک بەڕێوەبچێت و دوربێت لە پاشقولگرتن و ململانێی ناڕەوا، چونکە خۆی پرۆسەیەکی دیموکراسییە".
کێشەی مووچە و خوێندن چارەسەر بکرێت
وتەبێژی یەکێتی ئەوەش دەڵێت: "دۆخی مامۆستایان و بایکۆتی خوێندن بەشێکی تر بوو لە گفتوگۆکانی کۆبونەوەی ئەمڕۆ و بابەتی مووچەی مامۆستایان و گوزەرانیان بۆ ئێمە گرنگە بەڵام لەگەڵ بایکۆت نین و بژاردەی بایکۆت و داخستنی خوێندنگاکان نادروستە، چونکە لەدەستچونی ساڵێکی خوێندن کێشەی گەورە دروست دەکات و دەبێت هەوڵی جدی بدەین و کاری بۆ بکەین تا ناوەندەکانی خوێندن بکرێتەوەو خوێندنی ئەمساڵ لەدەست نەچێت، چونکە وەک دەبینین و ئاشكرایە تەنها منداڵی چین و توێژی ئاسایی خوێندنی لەدەست دەچێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

