پێشێلكارییه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه زیاترن
کوردستان 03:27 PM - 2024-01-18
PUKMEDIA
پێشێلکردنی مافی رۆژنامەنووسان
سلێمانی و هەڵەبجە كەمترین پێشێلكاری و هەولێر و دهۆكیش زۆرترین پێشێكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان تێیدا ئەنجامدراوە و سەنتەری میترۆش ئاشكرای دەكات كە لە ساڵێكدا 102 پێشكاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە، "لەو ژمارەیە تەنیا 5 حاڵەت لە هەڵەبجە و 18 حاڵەت لە سلێمانی هەبووە بە ئیدارەی گەرمیان و راپەڕینیشەوە، بەڵام 54 حاڵەت لە هەولێر و 24 حاڵەتی دیكە لە دهۆك بوون".
ساڵی رابردوو 249 پێشێلكاری تۆمارکراون
سەنتەری میترۆ بۆ
داكۆكیكردن لە رۆژنامەنوسان راپۆرتی پێشلكارییەكانی ساڵی 2023ی ئاشكراكرد كە تێكڕا
249 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووس و ده‌زگا میدیاییه‌كان له هه‌رێمی
كوردستان كراون، هه‌رچه‌نده ئاماره‌كانی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان به‌راورد به ساڵی رابردوو كه‌میكردووه، به‌ڵام زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه له
هه‌ولێر بوون، له هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانیش كه‌مترین پێشێلكاری به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان
تۆمار كراون.
سەرۆک بافڵ ئازادی بە رۆژنامەنووسان داوە
ئەو ئازادییەی سەرۆک بافڵ بە رۆژنامەنووسانی داوە لەسلێمانی بە هۆکاری
سەرەکی دەزانرێت بۆ کەمبوونەوەی پێشێلکارییەکان بەشێوەیەکی گشتی و باتایبەتیش
بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان.
نەجات رۆستی بەڕێوەبەری
رێکخراوی میدیا بۆ راهێنانی رۆژنامەنووسان بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIAی راگەیاند:"ئەو ژینگە سیاسییە دروستەی
یەکێتی بۆ رۆژنامەنووسانی دروستکردووە لە دەڤەرەکەی خۆی کاریگەری گەورەی لەسەر
کەمکردنەوەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان هەبووە".
"ئەو
خۆپیشاندانە بەردەوامانەی کە لەساڵی رابردوودا لەسنوری پارێزگای سلێمانی و
دەوروبەری هەبوون و ئێستاش بەردەوامی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشێلکارییەکان بەرامبەر
بە رۆژنامەنووسان بەراورد بە هەولێر و دهۆک کەمترن، ئەمەش ئەو راستییە دەردەخات کە
پەیوەندییەکی دروست لەنێوان هێزە ئەمنی و لایەنە پەیوندیدارەکان لەگەڵ رۆژنامەنووساندا
هەیە"، نەجات رۆستی وایوت.
وتیشی:"هۆکارێکی
دیکەی کەمی پێشێلکارییەکان لە سلێمانی ئەو پەیوەندییە پتەوەیە کە لەنێوان بافڵ
جەلال تالەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رۆژنامەنووساندا هەیە و
هەمیشە ئازادی زیاتری بە رۆژنامەنووسان داوە".
زیاتر لەنیوەی پێشلکارییەکان لەهەولێر بوون
به‌گوێره‌ی ئه‌و
پێشێلكاریانه‌ی كه له‌ساڵی رابردوودا به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان كراون و له
سه‌نته‌ری میترۆ تۆمار كراون، له‌كۆی 102 حاڵه‌تی پێشێلكاری 54 حاڵه‌تیان كه زیاتر
له‌نیوه‌ی پێشێلكارییه‌كان ده‌كات له هه‌ولێر تۆماركراون، پاشان پارێزگای دهۆك به‌پله‌ی
دووه‌م دێت كه 24 پێشێلكاری تێدا تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها پارێزگاكانی سلێمانی و
هه‌ڵه‌بجه كه‌مترین پێشێلكاریان تێدا تۆمار كراوه، به جۆرێك له سلێمانی 18 پێشێلكاری
و له هه‌ڵه‌بجه‌ش 5 پێشێلكاری تۆمار كراون.
به‌پێی راپۆرتی
ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ ساڵی 2023، كه سه‌نته‌ری
میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان ساڵانه بڵاویده‌كاته‌وه، له ساڵی
رابردوودا 249 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به 247 رۆژنامه‌نووس و دامه‌زراوه‌ی میدیایی
كراوه، كه له‌و ژماره‌یه 134 پێشێلكاریان رێگری و جیاكاری و 38 پێشێلكاری دیكه‌ش
زه‌وتكردنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نووسی و 27 هێرش و هه‌ڕه‌شه‌و سووكایه‌تی بوون، هه‌روه‌ها
له ساڵی رابردوودا پێنج حاڵه‌تی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان به‌ده‌ر له یاسای
رۆژنامه‌نووسی و 37 حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ركردن به‌بێ بڕیاری دادگا تۆمار كراون، ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی چوار هێرشی ئه‌لیكترۆنی و دوو حاڵه‌تی شكاندنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نووسی
و دوو حاڵه‌تی هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نووسان له راپۆرته‌كه‌دا تۆمار
كراون.
رەخنەکان لەبارەی مافی مرۆڤەوە بەردەوامن
حوكمدانی رۆژنامه‌نووسان
و چالاكوانانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن دادگاكانی كوردستانه‌وه له راپۆرته‌كه‌ی سه‌نته‌ری
میترۆدا خراوه‌ته‌ڕوو و تێیدا هاتووه: "له ساڵی 2021 و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش درێژكردنه‌وه‌ی سزای رۆژنامه‌نووسان شێروان شێروانی و
ئومێد به‌رۆشكی وایكرد كه ئه‌مساڵیش رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ناوخۆیی له ناویشیاندا
سه‌نته‌ری میترۆ، ره‌خنه له ئیداره‌دانی كه‌یسی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی
كوردستان بگرێت".
له راپۆرتی ره‌وشی
ئازادی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستانی عیراق بۆ ساڵی 2023، تیشك خراوه‌ته‌سه‌ر
نادادی بڕیاره‌كانی دادگای كه‌تنی هه‌ولێرو كه‌یسه‌كانی شێروان شێروانی و گوهدار
زێباری وه‌ك نموونه باسكراون، له راپۆرته‌كه‌دا
ئه‌وه‌ش هاتووه: "كه لهدادگاییكردنی شێروان شێروانی و هاوڕێكانیدا مه‌رجی
دادگایی دادپه‌روه‌رانه په‌یڕه‌و نه‌كراوه‌و به‌ده‌ر نه‌بوون له ده‌ستوه‌ردانی
سیاسی، كه ئامانج لێی كپكردنی ده‌نگه ناڕازییه‌كان و لاوازكردنی ئازادی راده‌ربڕینه".
یاسا ده‌ستی بۆ گوهدار زێباری درێژ و دڵ ره‌ق بوو
كه‌یسی رۆژنامه‌نووس
گوهدار زێباری یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و كه‌یسانه‌ی كه له راپۆرته‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو
و ئاماژه به‌وه‌كراوه: "یاسا ده‌ستی بۆ گوهدار زێباری درێژ و دڵ ره‌ق بوو،
له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی تاپڕی بێ مۆڵه‌ت حوكمی بۆ تازه كرده‌وه، كه له‌ڕاستیدا نابێت
ده‌وڵه‌تی یاسا، چاوپۆشی له نمایشی سه‌ربازی نایاسایی یان كه‌رنه‌ڤاڵی چه‌ك هه‌ڵگرتن
و ته‌قه‌كردنی گروپی عه‌شایه‌ری سیاسی بپۆشێت، كه‌چی چاوی له تاپڕه‌كه‌ی گوهدار
زێباری بێت".
هه‌ربه‌پێی راپۆرته‌كه‌ی
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان، کە پشتی بە راپۆرتی
پەیامنێرانی بێ‌سنوور بەستووە کە بارەگاکەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسایە " له‌كۆی
180 وڵات، عیراق له ریزبه‌ندی 167 هەمین وڵاتدایه بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، به‌ڵام
له ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه بكوژانی رۆژنامه‌نووسان له سزا ده‌ربازیان ده‌بێت،
پێنجه‌مین وڵاته له‌كۆی ئه‌و 180 وڵاته"، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له راپۆرتی
كۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووساندا هاتووه، "عیراق مه‌ترسیدارترینه بۆ كاری
رۆژنامه‌نووسی"، کە له‌م پۆڵێنهدا هه‌رێمی كوردستان جیانه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌راورد به‌ساڵی
رابردوو پێشێلكارییەکان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان به‌رێژه‌ی 42% كه‌میكردووه،
به‌شێوه‌یه‌ك ساڵی 2022، 431 حاڵه‌تی پێشێلكاری تۆمار كراون ، کە به‌راورد به ساڵی
2023، 182 حاڵه‌ت كه‌میكردووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
کارنامە و ستراتیجی لیستی ٢٢٢ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
09:47 AM - 2025-11-07
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

