سه‌رۆك كۆمار: رۆڵی شه‌هیدی میحراب و سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رزده‌نرخێنین
عیراق 01:07 PM - 2024-01-13سەرۆک کۆمار
به به‌شداری دكتۆر له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك
كۆماری عیراق و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم، رێوڕ‌ەسمی ماته‌مینی یادی
رۆژی شه‌هیدی عیراقی شه‌هیدكردنی ئایه‌توڵڵا عوزما سه‌ماحه‌تی سه‌ید محه‌مه‌د باقر
ئه‌لحه‌كیم له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
له میانی مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار وته‌یه‌كی
پێشكه‌شكرد، كه تیایدا رۆڵی گرنگی شه‌هیدی میحرابی به‌رزنرخاند له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی
دیكتاتۆرییه‌ت و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌ركرده‌كانی
هێزه نیشتمانییه‌كان به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له ئۆپۆزسیۆنی عیراق، كه
له هه‌لومه‌رجێكی مێژوویی زۆر ئاڵۆز و دژوار‌دا بوو.
سه‌رۆك كۆمار دووپاتی كرده‌وه، "به گه‌ل
و حكومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان و هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه سه‌ركه‌وتوو بووین له
به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی سه‌رسوڕ‌هێنه‌ر له دژی تیرۆر و گه‌یشتن به ژینگه‌یه‌كی
نیشتمانیی یه‌كگرتوو، كه به‌سه‌ر زۆرێك له كێشه‌كاندا سه‌ركه‌وت و سه‌قامگیری
ئاسایشی چه‌سپاند"، ئه‌مه‌ش پێویستی به زیادكردنی هه‌وڵه‌كان هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی
ته‌واوه‌تی ئاسته‌نگه‌كان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌رده‌وامبوونی
هه‌وڵه‌كان له‌پێناو بونیادنان و پێشكه‌وتن له عیراقدا.
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به ئه‌و ئاڵنگاریانه‌ش
كرد، كه هه‌ڕ‌ه‌شه له ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێست
و رۆڵی عیراق كرده‌وه له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌رخستنی زمانی
وتوێژ و لێكتێگه‌یشتنی باش.
ده‌قی وتاری سه‌رۆك كۆمار...
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
خوشكان و برایان، ئاماده‌بوانی به‌ڕ‌ێز
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت
ئه‌مڕ‌ۆ له‌م بۆنه ئازاربه‌خشه‌ی شه‌هیدبوونی
سه‌ماحه‌تی ئایه‌توڵڵا سه‌ید محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم به‌شداری ده‌كه‌ین، كه كۆتایی
به‌مێژوویه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی جیهاد و خه‌باتگێڕ‌یی بوێرانه و پڕ باوه‌ڕ‌ی سه‌ماحه‌تی
شه‌هید هێنا.
زۆرجار له‌ماوه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت
یاخود پاش روخانی رژێمی دیكتاتۆری، چاوم به سه‌ماحه‌تی سه‌ید ئه‌لحه‌كیم كه‌وتوه.
پێكه‌وه كارمان ده‌كرد له‌پێناو ئازادیی عیراق و دیموكراسییه‌ت، له گشت دیداره‌كانماندا
له كوردستان یاخود له ده‌ره‌وه، دواتر له به‌غدادیش، سه‌ماحه‌تی ئه‌لحه‌كیم په‌رۆشی
بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی عیراق ده‌رده‌بڕ‌ی، بایه‌خی به بونیادنانی عیراقێكی دیموكراسی
فیدراڵی دادپه‌روه‌ر و ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ده‌دا.
ناكرێت له‌م ساڵیاده‌دا رۆڵی گرنگی شه‌هید له
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت و كاركردنی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو سه‌رۆك
مام جه‌لال و سه‌ركرده‌كانی هێزه نیشتمانییه‌كان له‌پێناو یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی
ئۆپۆزسیۆنی عیراقی له‌بیربكرێت، هه‌رچه‌نده له بارودۆخێكی مێژوویی زۆر ئاڵۆز و
دژوار‌دا بون.
هه‌روه‌ها ناتوانین رۆڵی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی سه‌ماحه‌تی
ئه‌لحه‌كیم له‌بیربكه‌ین دوای روخانی دیكتاتۆریه‌ت و په‌رۆشییان بۆ به‌شداری هه‌موان
له قۆناغی بنیاتناندا. بۆیه له‌ده‌ستدانی پێشوه‌خته‌ی كاریگه‌ری هه‌بوو، به‌ڵام
خانه‌واده به‌ڕ‌ێزه‌كه‌ی، خانه‌واده‌ی ئال حه‌كیم، ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌ی پڕ‌كرده‌وه،
كه شه‌هید له‌دوای خۆی به‌جێیهێشت، له‌ڕ‌ێگه‌ی ئه‌و رۆڵه سه‌ره‌كییه‌ی له‌لایه‌ن
خوالێخۆشبو سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیمه‌وه گێڕ‌درا و ئێستاش سه‌ماحه‌تی
سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم به دانایی و لێهاتوییه‌وه درێژه‌ی پێده‌دات.
له‌ڕ‌استیدا، پرۆسه‌ی سیاسی له وڵات‌دا هه‌میشه
پێویستی به هه‌وڵی هه‌مووان هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی بونیادنان و وێناكردنی
ئاسۆی ستراتیژی بۆ عیراق، كه هیوای بۆ ده‌خوازین.
به گه‌ل و حكومه‌ت و هێزه سیاسییه‌كان و هێزه
چه‌كداره‌كانه‌وه سه‌ركه‌وتو بوین له به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنی سه‌رسوڕ‌هێنه‌ر
له دژی تیرۆر و گه‌یشتن به ژینگه‌یه‌كی نیشتمانیی یه‌كگرتوو، كه به‌سه‌ر زۆر له‌كێشه‌كاندا
سه‌ركه‌وت و سه‌قامگیری ئاسایشی چه‌سپاند، ئه‌وه‌ش پێویستی به زیاتركردنی هه‌وڵه‌كانه
بۆ كۆتاییهێنانی یه‌كجاره‌كی به ئاڵنگارییه‌كان و پته‌وكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری
و درێژه‌دان به هه‌وڵه‌كان له‌پێناو بونیادنان و پێشخستنی عیراق.
هه‌روه‌ها له بواری سیاسی و به‌ڕ‌ێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا،
ده‌توانین ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستهاتوه، بیچه‌سپێنین، كه ئه‌وه‌ش به رێزگرتن
له جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و له‌ڕ‌ێگه‌ی كاری هاوبه‌ش و راوێژكردن له‌باره‌ی
بڕ‌یاره ستراتیژییه‌كان و داڕ‌شتنی سیاسه‌ته
گشتییه‌كانه‌وه ده‌بێت، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی تێگه‌یشتنێكی نیشتمانی به‌رپرسیار
له‌ڕ‌وبه‌ڕ‌وبونه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان و نزیككردنه‌وه‌ی بۆچون و هه‌ڵوێسته‌كان.
هه‌موو ئه‌مانه به هه‌ماهه‌نگی نێوان گشت لایه‌نه‌كان
به‌ده‌ستده‌هێنرێت، له‌پێناو چه‌سپاندنی كۆڵه‌كه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی ده‌ستور
و رێگریكردن له تاكڕ‌ه‌وی له بڕ‌یاردان و رێوشوێنه تاكلایه‌نه‌كان.
هه‌روه‌ها عیراق سه‌ركه‌وتوو بووه له په‌ره‌پێدانی
په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و پته‌وكردنی
په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ زۆرێك له وڵاتانی جیهان، ئه‌وه‌ش به‌پیاده‌كردنی سیاسه‌تێكی
ده‌ره‌كی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان و رێزگرتن له بنه‌ماكانی
سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆ، به‌دیهاتوه.
ئێستا پرۆسه‌ی بونیادنان و خزمه‌تگوزاری له‌پارێزگاكاندا
به‌رده‌وامه و هیوادارین ئه‌م هه‌وڵانه زیاتر گه‌شه بكه‌ن به‌تایبه‌تی دوای هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كه چاوه‌ڕ‌وانی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێردراوانه
هه‌وڵه‌كان یه‌كبخه‌ن بۆ باشتركردنی پرۆسه‌ی بونیادنان و گه‌شه‌پێدان.
خوشك و برایان، ئێمه له ناوچه‌یه‌كدا ده‌ژین،
كه ئێستا روبه‌ڕ‌وی چه‌ندین ئاڵنگاری بوه‌ته‌وه و هه‌ڕ‌ه‌شه له ئاسایش و ئاشتی
ده‌كه‌ن. له‌م رووه‌وه هه‌ڵوێستی عیراق و رۆڵی له‌باره‌ی په‌رۆشی بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری
و سه‌رخستنی زمانی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن، دوپاتده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی پرۆسه‌ی جینۆسایدكردنی
خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ده‌كه‌ین، كه زۆرینه‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌و جه‌نگه‌ی روبه‌ڕ‌وی
بونه‌ته‌وه ژن و منداڵ و به‌ته‌مه‌نن. هاوكات جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه كه راگرتنی ئه‌م
جه‌نگه به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه و پێویسته هه‌ڵوێستێكی توندتر
بگرێته‌به‌ر بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین
كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه له‌سه‌ر خاكی نیشتمانه‌كه‌یان و قودسی پیرۆزیش
پایته‌ختی بێت.
هه‌روه‌ك به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌وڵه‌كانی
فراوانكردنی روبه‌ری جه‌نگ ده‌كه‌ین و جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه، كه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا
ئاگری سه‌ركێشی بۆی هه‌یه هه‌مووان بسوتێنێت.
ره‌حمه‌تی فراوانی خودا بۆ شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د
باقر ئه‌لحه‌كیم.
ره‌حمه‌تی خودا بۆ هه‌موو شه‌هیدانی عیراق
دووباره سڵاوی خوداتان لێ بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
09:38 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
06:29 PM - 2024-05-03 -
لە رۆژی ئازادی رۆژنامەگەریدا مەترسی لەسەر رۆژنامەنووسانی هەرێم هەیە
02:32 PM - 2024-05-03
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
05:24 PM - 2024-05-04
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
04:03 PM - 2024-05-04
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
10:53 AM - 2024-05-04
سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانمان لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات‌دا بەردەوام دەبێت
05:23 PM - 2024-05-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ دەچێتە ئەمریکا
کوردستان 05:24 PM - 2024-05-04 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ بنەماڵەی مامۆستا جەلال
پرسەنامە 04:13 PM - 2024-05-04 -
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی سێناتی ئەمریکا: دواخستنی هەڵبژاردن زیانە بۆ هەرێم
کوردستان 04:03 PM - 2024-05-04 -
کۆمسیۆن لە 90٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواودەکات
کوردستان 10:53 AM - 2024-05-04 -
سالار مەحمود: پەرلەمان بووەتە قوربانی ململانێی نا سیاسی
کوردستان 09:38 PM - 2024-05-03 -
بۆچی ھەڵبژاردنی پەرلەمان گرنگە بۆ کوردستان
بیروڕا 09:26 PM - 2024-05-03 -
قوباد تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چەند ئەندامێکی گروپێکی شاخەوانی هەموومانی دڵگران کرد
پرسەنامە 07:12 PM - 2024-05-03 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لەخزمەتی خانەوادەی شەهیداندا دەبین
ی ن ک 06:29 PM - 2024-05-03