یەکێتی و پارتی: لە کەرکوک پێکەوە کاردەکەین
کوردستان 01:41 PM - 2024-01-09
PUKMEDIA
کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی لەکەرکوک
وەفدێکی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی لقی پارتی دیموکراتی کوردستانیان لە شارەکە کرد و هەردوولاش بڕیاریان دا بۆ داهاتووی شارەکە پێکەوە کار بکەن.
لەدوای کۆبونەوەیان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "سەردانمان بۆ لای پارتی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو کۆبونەوانەدا دێت کە بڕیاربوو لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق یەکێتی سەردانی سەرجەم لایەنە کوردسانییەکان بکات، هیچ کێشەیەک لەنێوانماندا نییە".
"جگە لە لایەنە کوردستانییەکان وەک یەکێتی سەردانی پێکهاتەکانیش دەکەین، بەڵام هەردوولامان هاوڕابوین لەسەر ئەوەی کە سەرەتا نێوماڵی کورد یەکبخەین و پاشانیش نامانەوێت هیچ پێکهاتەیەک لە کەرکوک فەرامۆش بکەین، نەک تەنها لە کەرکوک بەڵکوو لەهەموو ناوچە جێناکۆکەکان بیر لەوە دەکەینەوە کە حزبە کوردستانییەکان بەیەکەوە کاربکەن، ئومێدیشمان هەیە کە کورد بتوانێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەربگرێت"، رەوەند مەلا مەحمود وای وت.
هەر لە کۆنگرەکەدا محەمەد کەمال بەرپرسی لقی پارتی لە کەرکوک رایگەیاند: "لە ئێستا بەدواوە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک پێکەوە کاردەکەین و هەر دەنگۆیەکیش سەبارەت بە رێکەوتنی پارتی لەگەڵ پێکهاتەی عەرەب و تورکمانەکان هەبێت دورە لە راستییەوە".
"واقعی کەرکوک و یاساش رێگە دەدات کە پێویستە سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک بەیەکەوە کاربکەن و خزمەتی خەڵک بکەن، ئەمەش لای هەردوولامان خاڵی هاوبەشە و کاری لەسەر دەکەین"، محەمەد کەمال وای وت.
پێشتریش ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندبوو: "یەکێتی دەیەوێت نێو ماڵی کورد لە کەرکوک و ناوچەجێناکۆکەکانی دیکە یەکبخات و بەیەک کوتلەی کوردییەوە لەگەڵ پێکهاتەکان بچێنە گفتوگۆوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک".
لەدوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان یەکەم کۆبونەوەی خۆیان لە کەرکوک ئەنجامدا و هەدوولا تاوتوێی چۆنێتی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوکیان کرد و هاوڕاشبوون کەنێو ماڵی کورد رێکبخرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کەلەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندرابوو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان لە پارێزگای کەرکوک توانی زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێتە خاوەنی ٥ کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکە، پارتی دیموکراتی کوردستانیش توانی ٢ کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکە بەدەستبهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

