وته‌بێژی كۆمسیۆن: عیراق هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردی به‌ڕێكرد
کوردستان 01:06 PM - 2024-01-03
PUKMEDIA
جومانە غلای
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌به‌راورد كردنی ده‌نگه‌كان له‌نێوان ئه‌لكترۆنی و ده‌ستی به‌رده‌وامه‌و وته‌بێژی كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت:" تائێستا نزیكه‌ی 300 تانه له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق دراون"، ده‌شڵێت:" به شاهیدی چاودێرانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و به‌راوردكردنی ده‌نگه‌كانی ئه‌لكترۆنی و ده‌ستی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق زۆر به‌پاكی و بێگه‌ردی به‌ڕێوه‌چووه".
له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا بڕیار له‌تانه‌كان ده‌درێت
جومانه غلای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له لێدوانێكیدا به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" تائێستا 294 تانه له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق دراون و تانه‌كانیش به‌ده‌ست كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان گه‌یشتون، كه بڕیاره له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا بڕ‌یاری له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه پێویستی به په‌سه‌ندكردنی دادگای فیدراڵی نیه‌و ته‌نها پێویستی به په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه".
هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به ئاماده‌یی 333986 چاودێری ناوخۆیی و 1857 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و 495168 نوێنه‌ری حزبه سیاسییه‌كان و 2412 میدیای ناوخۆیی و ده‌ره‌كی به‌ڕێوه‌چوو.
"هه‌تا ئێستا سه‌رجه‌م رێكاره‌كان و به‌راوردكردنی ده‌نگه‌كان له‌نێوان ژماردنی ئه‌لكترۆنی و ده‌ستی زۆر باش به‌ڕ‌ێوه‌چوه‌و هه‌موان شایه‌تی له‌سه‌ر پاك و بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به‌پێی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی براوه نابن، ئه‌نجامه‌كانیان پێ قبوڵ ناكرێت، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی ئاساییه"، جومانه غلای وای وت.
ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران تانه‌كان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌شڵێت: "كۆمسیۆن ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری هه‌یه كه پێداچونه‌وه‌و خوێندنه‌وه بۆ تانه‌كانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و بڕ‌یاری خۆیانی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت و دواتر ده‌سته‌ی دادوه‌ریی تانه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌رز ده‌كاته‌وه‌و بڕ‌یاری پێویستی له‌سه‌ر ده‌درێت".
پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌رگای سكاڵای كرده‌وه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زیاتر له 453 سكاڵای به‌ده‌ست كۆمسیۆن گه‌یشتن، كه له‌و سكاڵایانه هیچ سكاڵایه‌كی سورێكی تێدا نه‌بوو.
ئه‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌یه‌نرێت
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، دوای وردبینی بۆ سكاڵا و تانه‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق رابگه‌یه‌نرێت.
بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق 15 ملیۆن و 108 هه‌زار و 135 ده‌نگده‌ری گشتی ده‌یانتوانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق بكه‌ن كه‌رۆژی 18-12-2023 له 15 پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاندبوو، 134 لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كردوه كه 39 هاوپه‌یمانی و 29 حزب و 66 كاندیدی سه‌ربه‌خۆن، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه 7 هه‌زار و 766 ناوه‌ند و 38 هه‌زار و 40 وێستگه‌ی ده‌نگدان بۆ ده‌نگده‌ران ئاماده‌كرابوون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی شه‌ممه 16-12-2023، ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به‌ڕێوه‌چوو كه رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاراردنی عیراق ٪67 بوو.
بۆ هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق 1 ملیۆن و 2 هه‌زار و 393 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو كه له هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ پرۆسه‌كه كرابوو، به‌وپێیه‌ی نزیكه‌ی 54 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت هه‌ن، كه زۆرترینیان له پارێزگای سلێمانی بوو ژماره‌یان 23 هه‌زار و 402 كه‌س بوو، له هه‌ولێریش 15 هه‌زار و 492 ده‌نگده‌ری تایبه‌ت هه‌بوو و له دهۆكیش 14 هه‌زار و 788 ده‌نگده‌ری تایبه‌ت هه‌بوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دواى گەیشتنى سەرۆککۆمارى پاکستان بۆ بەغداد لەگەڵ د.لەتیف رەشید کۆدەبێتەوە
09:54 PM - 2025-12-20 -
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20 -
رفعه‌ت عه‌بدوڵڵا: یه‌كێتی قوڵایی مێژوویی له‌بادینان هه‌یه
04:33 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:25 PM - 2025-12-20 سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سه‌رۆك بافڵ گه‌یشته به‌غداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

