یەکێتی یەکەمی حزبە کوردستانییەکانە
کوردستان 12:33 PM - 2023-12-29
PUKMEDIA
یەکێتی لە ناوچە جێناکۆکەکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق یەکەمی حزبە کوردستانییەکانە لە ناوچە جێناکۆکەکان و گەورەترین سەرکەوتنی بەدەستهێناوەو لە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا و سەڵاحەدین و دیالە ٢٤٧ هەزار و ٧٧٧ دەنگی بەدەست هێناوەو بەو دەنگانەش ٩ کۆرسی لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە ناوچە جێناکۆکەکان مسۆگەر کردووەو بوەتە یەکەم حزبی هێزە کوردستانییەکان، لێپرسراوی مهكتهبی ههڵبژاردنی یەکێتیش دەڵێت: "پێکەوە بەرەو سەرکەوتنی گەورەتر هەنگاو دەنێین".
یەکێتی بەرەو سەرکەوتنی گەورەتر هەنگاو دەنێت
رزگار حاجی حهمه لێپرسراوی مهكتهبی ههڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێتی و راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لەلایەن کۆمسیۆنەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"ئهم سهركهوتنه مهزنه كه به سهركردایهتی حهكیمانهی سهرۆك بافڵ تاڵهبانی و ماندووبوونی ههموولایهكمان تۆمار كرا، سهروهریی و شانازییهكی گهورهی یهكێتییهكهمان و تهواوی گهلهكهمانه، پێشكهشی دهكهین به روحی پاكی سهرۆك مام جهلال و شههیده قارهمانهكان.
راشیگەیاندووە:"پێكهوه بهرهو سهركهوتنی گهورهتر له ههڵبژاردنهكانی پهرلهمانی كوردستان هەنگاو دەنێین".
یەکێتی لە کەرکوک هێزی یەکەمە
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە کە لەنێوان یەکێتی و شیوعی بوو، لە کەرکوک زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی پارێزگاکە بەدەست هێناوەو هێزی یەکەمی هەموو پێکهاتەکانە و خاوەنی ١٥٧ هەزار و ٦٣٩ دەنگە، کە دەکاتە ٤٣٪ دەنگەکانی ئەو پارێزگایەو ٥ کورسی بەدەستهێناوە، هەریەک لە کاندیدان (نەشئەت شاهوێز خورشید عەلی بە ٤٢١٦٥ دەنگ، ڕێبوار تەها بە ٢٩٨٦٢ دەنگ، ئەحمەد فاتیح مستەفا بە ١٢٢٦٨ دەنگ، هۆشیار هیجران نەجمەدین بە ٧١٠٨ دەنگ، پەروین فاتیح حەمید بە ٥٨٤٢ دەنگ) سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
یەکێتی لە نەینەوا خاوەنی دوو کورسییە
هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا لە نەینەوا ٥٠ هەزار و ٦٠٦ دەنگی بەدەستهێنا کە دەگاتە دوو کورسی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایەو هەریەک لە کاندیدان محەمەد جاسم محەمەد بە ٣٧٣٨ دەنگ، وسام سالم سەلیم بە ٣٦١١ دەنگ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
یەکێتی یەک کورسی دیالە مسۆگەر کرد
لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پارێزگای دیالە ٢٨٦ هەزار و ٤٨ دەنگی بەدەستهێناوە و خاوەنی یەک کورسییە لەپارێزگاکەداو ئەوس ئیبراهیم مەهدی توانی ٤١٨١ دەنگ بەدەستبهێنێیت و سەرکەوێت بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە.
تاکە کاندیدی یەکێتی لەسەڵاحەدین سەرکەوت
تاکە کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەڵاحەدین بەناوی یاسین محەمەد عەلی داودی ١٠ هەزارو ٨٨٤ دەنگی بەدەستهێناو سەرکەوت بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین.
لەهەر چوار پارێزگاکە یەکێتی کورسی بەدەستهێنا
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک تاکە حزبی کوردستانی توانی لە هەر چوار پارێزگا جێناکۆکەکان ببێتە خاوەنی کورسی لەئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو دیالە و سەلاحەدین و لەپارێزگای کەرکوک زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوەو بووەتە هێزی یەکەمی شارەکە.
هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق کە لە ١٥ پارێزگای عیراق لە رۆژانی ١٦ و ١٨ی ١٢ی ٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، کۆی گشتی
ژمارەی دەنگدەران بە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت ١٦ ملیۆن و ١٥٨ هەزار و ٧٨٨
دەنگدەر بووە، رۆژی پێنج شەممە ٢٨-١٢-٢٠٢٣ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عیراق ئەنجامەکانی راگەیاند و لە سێ رۆژی داهاتووشدا دەرگای تانەدان بەرووی لایەنە
سیاسییەکانی بەژداری هەڵبژاردندا دەکرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

