وته‌بێژی یه‌كێتی: ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
کوردستان 11:43 AM - 2023-12-26
PUKMEDIA
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و وته‌بێژی یه‌كێتیش ده‌ڵێت:"هه‌رگیز له‌هه‌ڵبژاردن نه‌ترساوین و ئاماده‌ییمان هه‌یه سبه‌ینێ به‌شداری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین".
یه‌كێتی حزبێكی سیاسیی مێژوویی ناوخه‌ڵكه
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌وپێیه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌هه‌ڵبژاردن ته‌واوبووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌كێتی حزبێكی سیاسیی مێژوویی ناوخه‌ڵكه، چه‌ندین ساڵه هه‌ڵبژاردن ده‌كات و له‌دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكیش ئاماده‌بووه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه".
له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت:" له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، سكاڵایه‌كمان پێشكه‌ش به دادگای فیدراڵی كردوه‌و یه‌كێتی داوایكردووه پێنج مادده‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم به ناده‌ستووری دابنرێت، پێشمانوایه ئه‌و بڕ‌یاره بدات قازانجه، چونكه هه‌ر بڕ‌یارێكی تر نادادپه‌روه‌رییه‌و راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی داوای ده‌كات، هاوكات دادگای فیدراڵی هه‌ر بڕ‌یارێك بدات یه‌كێتی رێزی لێده‌گرێت"، سه‌عدی پیره وایوت.
سه‌عدی پیره راشیگه‌یاند:" پێویسته له‌هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به‌وه بهێنرێت، كه كه‌سێك یان لایه‌نێك به‌ناوێك خۆی كاندید ده‌كات و بۆ ناوێكی تر ئیش ده‌كات، چونكه له‌رابردوو ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌وه زه‌ره‌رمه‌ندبوون".
یه‌كێتی سكاڵای له‌سه‌ر 5 مادده‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم تۆمار كردووه
سكاڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر مادده‌كانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراوه.
یه‌كێتی له‌رێگه‌ی ئه‌م سكاڵایه‌وه ده‌یه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنی 25ی شوباتی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان، كار به یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانی عیراق بكرێت، كه ساڵی 1992 له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه ده‌ركراوه.
ئه‌گه‌ر دادگا سكاڵاكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌وه ده‌بێت دادوه‌ره‌كان سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌رێم بكه‌ن له‌بری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، هه‌روه‌ها (11) كورسی كۆتای پێكهاته‌كانیش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و ته‌نیا (5) كورسی كۆتا بۆ مه‌سیحییه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی، شێوازی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له یه‌ك بازنه‌ییه‌وه ده‌گۆڕ‌ێت بۆ چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن.
ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان 111 یه و (11) كورسی بۆ كۆتاكان دانراوه و له ژماره‌ی كۆتاكان 5 كورسی بۆ كلدان و سریان و ئاشوری و 5 كورسی دیكه‌ش بۆ توركمانه‌كانه و 1 كورسییش بۆ ئه‌رمه‌نه.
جێی ئاماژه‌یه، له‌ماوه‌ی رابردوودا دادگای فیدراڵی چه‌ندجارێك دانیشتنی له‌باره‌ی سكاڵاكه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان دواخست و بڕ‌یاره سبه‌ینێ 27 ی 12ی 2023 له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه كۆببێته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

