وته‌بێژی كۆمسیۆن: دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ده‌رگای تانه‌دان ده‌كرێته‌وه
کوردستان 03:37 PM - 2023-12-23
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
جیاكردنه‌وه‌و هه‌ژماركردنی ده‌ستی ده‌نگی تایبه‌ت و ئه‌و وێستگانه‌ی كه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌ئامێره‌كانیاندا ئه‌نجامه‌كانیان نه‌نێردرابوون بۆ ئۆفیسی سه‌ره‌كی له‌به‌غدا ته‌واوبوو، وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیش ده‌ڵێت:"دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان ده‌رگای تانه‌دان ده‌كرێته‌وه‌و پاشان له‌دوای به‌دواداچوون بۆ تانه‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌یان، ئه‌نجامی تانه‌كانیش راده‌گه‌یه‌نین".
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"رۆژی پێنج
شه‌ممه‌ی رابردوو كۆمسیۆن ده‌ستیكرد به‌جیاكردنه‌وه‌و بژاردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی
ئه‌و وێستگانه‌ی كه به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه له‌ئامێره‌كاندا له‌كاتی دیاریكراودا
كه ٦ سه‌عاته ئه‌نجامه‌كانیان نه‌نێردرابوون بۆ ئۆفیسی سه‌ره‌كی له‌به‌غدا".
"له‌پرۆسه‌كه‌دا هه‌ژماری ده‌ستی بۆ زیاتر لە 1000 وێستگه كرا، كه 50 وێستگه‌یان تایبه‌ت بوو به ده‌نگدانی گشتی، هه‌روه‌ها له‌ئێستادا كه پرۆسه‌كه ته‌واو بووه، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق رابگه‌یه‌نین".
جومانه غه‌لای راشیگه‌یاند:" له‌ئێستادا كه‌پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌كۆتا گه‌یشتووه، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامی گشتی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نرێت و پاشان ده‌ستده‌كرێت به وه‌رگرتنی تانه‌كان له‌پرۆسه‌كه، دوای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه‌كانیش ئه‌نجامی تانه‌كان راده‌گه‌یه‌نین".
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKMEDIA، به‌تێكڕا 123 سكاڵا له‌كۆمسیۆن تۆمار كراوه‌و هه‌رچی سكاڵای سه‌وزیشه كه له‌سه‌ر چاودێران و هێزه ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی وێستگه‌كان تۆماركراون كۆمسیۆن رێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر ده‌گرێته‌به‌رو كه‌مته‌رخه‌مه‌كان سزا ده‌درێن، هاوكات هیچ سكاڵایه‌كی سوور سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمارنه‌كراوه.
رۆژی 19 -12-2023 كۆمسیۆنی باڵای
سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی 94.4% ی ده‌نگدانی گشتی راگه‌یاند، له‌دوای
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی تایبه‌ت و ئه‌و وێستگانه‌ی ئه‌نجامه‌كانیان نه‌نێدرابون، بڕیاره
له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نێت و پاشان ده‌رگای
تانه‌دان بكرێته‌وه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووی حاجیان ده‌كرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرک‌شۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

