جومانە غولای: ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن دوای یەکلاکردنەوەی تانەکان رادەگەیەنرێت
عیراق 02:44 PM - 2023-12-21
راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
ئەمڕۆ ٢١-١٢-٢٠٢٣ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەستیکرد بەجیاکردنەوە و بژاردنەوەی دەستی دەنگەکانی ئەو وێستگانەی، کە بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە ئامێرەکانیاندا ئەنجامەکانیان نەنێردرابوون بۆ ئۆفیسی سەرەکی لەبەغدا.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" ئەمڕۆ کۆمسیۆنی عیراق دەستیکرد بەجیاکردنەوە و بژاردنەوەی دەستی دەنگەکانی ئەو وێستگانەی، کە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە ئامێرەکاندا لە کاتی دیاریکراودا کە ٦ سەعاتە ئەنجامەکانیان نەنێردرابوون بۆ ئۆفیسی سەرەکی لەبەغدا".
بژاردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی ١٠٠٠ وێستگە دەکرێت
"پرۆسەکە سەرجەم پاریزگاکانی عیراق دەگرێتەوە، لە فەرمانگەی کۆمسیۆنی پارێزگاکان ئەنجام دەدرێت و تێیدا جیاکردنەوە و بژاردنەوەی دەستی بۆ زیاتر لە ١٠٠٠ وێستگە دەکرێت، کە ٥٠ وێستگەیان هی دەنگدانی گشیتییە و لەسەعات ٨:٠٠ی بەیانی تا ٦:٠٠ی ئیوارە بەردەوام دەبێت".
هیچ سکاڵایەکی سور تۆمارنەکراوە
سەبارەت بە سکاڵاکانیش وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق وتی:" تا ئێستا ١٢٣ سکاڵا گەیشتووەتە کۆمسیۆن، کە هەندێکیان زەردن و راستەوخۆ رەتدەکرێنەوە، هەرچی سکاڵای سەوزیشە کە لەسەر چاودێران و هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی وێستگەکان تۆمارکراون کۆمسیۆن رێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگرێتە بەر و کەمتەرخەمەکان سزا دەدات، هاوکات تا ئێستا هیچ سکاڵایەکی سور سەبارەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان تۆمارنەکراوە".
ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەنرێت
جومانە غەلای راشیگەیاند:" دوای تەواو بوونی پرۆسەی جیاکردنەوە و بژاردنەوەی دەستی دەنگەکانی ئەم وێستگانە، راستەوخۆ کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی گشتی رادەگەیەنێت و دەستدەکات بە وەرگرتنی تانەدان لەسەر پرۆسەکە، دوای یەکلاکردنەوەی تانەکانیش ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەنرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە لە کۆی ئەو وێستگانەی کە پرۆسەی جیاکردنەوە و بژاردنەوەی دەستی تێیدا ئەنجام دەدرێت، ٥٣ وێستگەیان لە سلێمانی و ١١٢ وێستگەیان لە کەرکوک ٣٥ وێستگەیان لە هەولێر ٢٧ وێستگەیان لە دهۆکە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

