لەتیف نێروەیی: پلانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن سەركەوتوو بوو
کوردستان 11:24 AM - 2023-12-21
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "پلانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن سەركەوتوو بوو و بەو سەركەوتنەی وەڵامی هەموو ئەو تۆمەتانەی دایەوە كە لە ناوچە جێناكۆكەكان درابوونە پاڵی، تاكە هێزیشە كە لە هەر چوار پارێزگا جێناكۆكەكە كورسی بەدەستهێناوە.
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "یەكێتی لەگەڵ هیچ لایەنێك هێڵی سووری نییە و تاكە هێزیشە كە لە چوار پارێزگا جێناكۆكەكان كورسی بەدەستهێناوە، وەك هەمیشە لە هەموو بارودۆخەكاندا لەگەڵ خەڵكی خۆماندا دەبین".
پلانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردن سەركەوت
راشیگەیاند: "حەوت ساڵە تۆمەتی 16 ی ئۆكتۆبەر و خیانەت لە كەركوك دەدەنە پاڵمان و شەڕی دەرونی لەگەڵ كادر و جەماوەری یەكێتیدا دەكەن، بەڵام یەكێتی خۆڕاگر بوو كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكانی بەجێنەهێشت، خەڵكی كەركوكیش بە دەنگەكانیان پاداشتی یەكێتیان دایەوە و یەكێتیش بەسەركەوتن وەڵامی هەموو ئەو تۆمەتانەی دایەوە، هەربۆیە پلانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق سەركەوتوو بوو".
یەكێتی تاكە هێزە كە لە هەر چوار پارێزگا جێناكۆكەكە كورسی بەدەستهێناوە
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چاوی لە وەرگرتنەوەی دەسەڵات بوو لە كەركوك بۆ ئەوەی ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنەی كەركوك بگۆڕێت، هەرچەندە تاوەكو ئێستا ئەنجامی كۆتایی دەنگدانی تایبەت یەكلایی نەكراوەتەوە، بەڵام یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك و تەواوی ناوچە جێناكۆكەكان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و یەكەم هێزی كوردستانییە لەو ناوچانە، هاوكات تاكە هێزە لە كەركوك، نەینەوا، دیالە و سەڵاحەدین كورسی بەدەستهێناوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە سەرتاسەری كوردستان هاووڵاتیان بە شێوازی جۆراوجۆر پێشوازی لە سەركەوتنی یەكێتی بكەن و ئاهەنگ بگێڕن".
وتیشی: "جێی خۆیەتی لێرەوە بەتایبەت سوپاسی حزبی شیوعی كوردستان بكەین كە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا لە كەركوك هاوپەیمانمان بوون، هەروەها سوپاسی میدیاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرجەم میدیاكان و ئەو حزبانە دەكەین كە پاڵپشتیان كردین بۆ سەرخستنی یەكێتی، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی ئەو كەسایەتە سیاسی و رۆشنبیرە سەربەخۆیانە دەكەین كە لە پەیامەكانیاندا داوایان دەكرد دەنگدەران دەنگ بە یەكێتی بدەن، چونكە دەیانزانی سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راست و دروستە و هەر دەنگێكیشی پێبدرێت بەفیڕۆناچێت، پێشمان ناخۆشە هەندێك لایەن دەنگی كەمیان بەدەستهێنا و پێش هەڵبژاردن بەدەم بانگەوازەكەی یەكێتییەوە نەهاتن بۆ یەكڕیزی، هەربۆیە یەكێتی سەركەوت و دەنگدەران پاداشتیان كرد بەڵام ئەوانیان سزا دا".
سەركەوتنی یەكێتی سەركەوتنی هەموو كوردە
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: "ئەم سەركەوتنە گەورەیەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەركەوتنی هەموو كوردە و پیرۆزبایی لەسەرجەم گەلی كورد دەكەین، شانازییەكی دیكە ئەوەیە زۆرترین بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی بووە بەپێچەوانەی پێشووەوە، جگە لەوەی یەكەم جارە یەكێتی لە هەندێك ناوچەی نەینەوا و شەنگال زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە".
یەكێتی لەگەڵ هیچ لایەنێك هێڵی سووری نییە
راشیگەیاند: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵی سەرەكی دەبێت لە پێكهێنانی ئیدارەی نوێی پارێزگای كەركوك بە بەشداری لایەنەكانی دیكە، بۆیە یەكێتی پلانی هەیە پاش راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن دەستبە دانوستان لەگەڵ لایەنەكانی دیكە بكات، چونكە یەكێتی هێڵی سووری بۆ هیچ حزب و پێكهاتەیەك نییە".
بۆ بینینی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە كلیك لەم لینكە بكە ...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

