شێخ جەعفەر ستایشی ئەڵمانیا دەكات لەرووبەڕووبونەوەی توندڕەوی
کوردستان 08:10 PM - 2023-12-20
PUKMEDIA
پێشوازی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم
ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١٢/٢٠ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە كلاوس دیتەر شترایشەر، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا جێگری سەرۆكی هەرێم ستایشی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستانی كرد، بە تایبەت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بیری توندڕەوی گروپە تیرۆریستییەكان و فەراهەمكردنی سەقامگیریی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەكە، سەبارەت بە تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی نێو پڕۆسەی سیاسیش، گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەكانی لە سەر بنەمای دەستوور بە تاكە چارەسەر زانی، هیوای خواست بۆ ساڵی داهاتوو كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بچێتە قۆناغێكی نوێی بەڕێوەبردنی دامودەزگاكانی دەوڵەت دوور لە كێشە و ململانێی سیاسیی.
لای خۆیەوە كونسوڵی گشتی ئەلمانیا جەختی لە بەردەوامبوون و برەودان بە پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردەوە، هەروەها یەكڕیزی و یەكگرتوویی نێوان لایەنە سیاسییەكانی بە پێویست زانی بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

